بەرهەم ساڵح و دەوڵەتی درۆ

Monday, 19/12/2016, 15:28

4572 بینراوە


بەرهەم ساڵح دوای روخانی سەددام حوسەین ئیشەکەی ئەوە بوو کە چۆن عێراق دروست بکاتەوە. دەیوت ئەمە کارێکی ئاسان نییە بینوسێنیتەوە بە یەکەوە. ئێستاش باسی دەوڵەتی کوردیی دەکات و دەڵێت:
(کەس ناتوانێت بڕیاری چارەنووس لە خەڵک زەوت بکات. ئەم دەرفەتە کاتێتی هێزە سیاسیەکانی کوردستان قسە بکەین خۆمان رزگار بکەیەن لەم دۆخە چەقبەستوەی هەرێمی تیایە. کارێک بکەین کوردستان لەم وەزعە رزگار بکەین.) هەروەها دەڵێت:
(وەکو برادەری کۆنم زەڵمای خەلیل زادە دەڵێت: دەبێت بزانین کورد چی دەوێت). منیش لێرەوە بۆ وەڵامی ئەوەی کە بزانن کورد چی دەوێت، دەڵێم: کورد دەیەوێت لە تۆی دز و هەموو دزەکانی هاوڕێت رزگاری بێت. ئێوەش دیارە چیتان دەوێت. ئێوە پارە و میللەتێکی سوکتان دەوێت کە بیفرۆشن.
هەڵبەت ئەوەی وەکو خۆشتان دز و درۆزن نەبێت، یان کەسێک ساویلکە و مێشکی پووت نەبێت، گوێ لەو قسە پوچانەی ئێوە ناگرێت. ئێوە تەنها بۆ سوککردنی دەوڵەتی کوردیی باسی دەوڵەتی کوردیی دەکەن. 
ئێوە و دەوڵەتی کوردیی وەکو حوشتر و قاپقاپ وان.
لە بیرتە کاتی خۆی ئەم زەڵمای خەلیل زادەکەیەی تۆ، کە هاتە سلێمانی و لە تەنیشت مامی دزی گەورەتەوە، دەیوت کوردستان بەشێکە لە وڵاتی عەرەەبیی.!؟
تۆ و نموونەکانت پێویست ناکات، باسی دەولەتی کوردییمان بۆ بکەن، ئێوە بەم ٢٥ ساڵە بە پێچەوانەی خۆئامادەکردن بۆ دروستکردنی دەوڵەت، نەوەیەکی نەخۆش و ناتەندروستان دروست کرد، بە پێچەوانەوە کارتان لەسەر لەناوبردنی کورد کرد، خاکی کوردستانتان فرۆشت، نەوت و سامانیتان دەرهێنا و بەتاڵانتان برد! میللەتتان برسی کرد، لەگەڵ هەموو داگیرکەرانی کوردستاندا خۆتان تەبا و پشتتان لە خەڵک کرد، بە ناوی ناوچە دابڕاو و جێناکۆکەکانەوە، باشووری کوردستانتان کرد بە دوو بەشەوە، بەشێکتان جێ هێشت بۆ ژێر چارەنووسی حکومەتی عێراق، بەشەکەی دیکەتان بە ناوی هەرێمەوە، کرد بە دوو بەشەوە و بە دوو رەنگی سەوز و زەرد بۆیاختان کرد، زمانی کوردیتان کرد بە سۆرانی و بادینانی، هەموو کوردتان کرد بە دوژمنی یەکتر، دوژمن بیری لە چی نەکردبووەوە، ئێوە بیرتان لێکردەوە و جێبەجێتان کرد، شەرەف کە خۆتان نەتان بوو، زۆربەی خەڵکتان وەکو خۆتان بێشەرەف کرد! خۆتان خائین و کۆنەبەعسی بوون، زۆربەی خەڵکتان کرد بە ناپاک و بە خائین.
پێویست ناکات ئێوە باسی دەوڵەتی کوردی بکەن، بڕۆن باسی دەوڵەتمان بۆ مەکەن، باسی دزییەکانتان بکەن. خۆتانمان لێ مەگۆڕن! ئەوەی کە گومانی تیادا نەماوە، ئەوەیە ئێوە ناپاک و دز و درۆزنن. دەوڵەتی کوردی بابەتی ئێوە نییە، ئەوەی کە بابەتی ئێوەیە دەوڵەتی درۆ و دزییە. یەڵمای خەلیل زادەش کابرایەکی بازرگانە وەکو خۆتان کردوتانە بە شەریکە دزیی خۆتان و خاوەنی نەوتی کوردستان، ئەو خەڵکەشتان کرد  بێ مووچە و بێ پارە، لەبەر ئەمەشە تۆ بازرگانی بە نەوتی کوردستان و بازرگانی بە قسەی بەتاڵەوە دەکەیت، خەڵکەکەش دەزانێت ئێوەی بەتاڵ وشەی کوردبوون ناتانگرێتە خۆی، لەو کوردستانەی کە خستووتانەتە گیرفانی داگیرکەرانەوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە