ناڕێکی و ئۆبجێکتی بۆش

Tuesday, 17/01/2017, 18:46

3480 بینراوە


ئەم وێنانە ئاکتێک نین بۆ پێکەنین ، ئەمە قسەی هەموومانە.
سەرەتا بە تێڕوانین لە وێنەکان ڕەنگە وەک ئاکتێکی کۆمیدی دەربکەوێ کە لەلایەن کەسێک بۆ دروست کردنی پشێوی ئامادەکرابێت ، بەڵام ئەم کارە لە ناوەخنیدا و کەرەستەی کارەکە نامەی خوێندکارە ناڕازێکانی کۆلیژی هونەرە ، و چیا جەمال هەستاوە بە دروستکردنی ئەم کارە .
ئەمەش دژ بەو سیستەمە سەربازییەی کە لە گشت جومگەکانی ژیانی ئێمەدا ئامادەییان هەیە و بەتایبەتی ئەو ئەقڵیەتە بەسەرچووە تەقلیدیەی کە کۆلیژێکی وەک کۆلیژی هونەر بەڕێوە دەبات ، ئەمە قسەی هەموویانە پێکەوە کۆکردنەوەی ناڕازییەکان و هەمان داواکاری خوێندکارەکانی تریشە، کە لە سەرەتایی خوێندنەوە ئەیکەن و تا خوێندن تەواو ئەبێ فەرامۆش ئەکرێت..
تەمەنی ئەم کارە نیو کاژێر بوو ، پاش نیو کاتژمێر بە فرمانی بەڕێزانی بەڕێوەبەر دادەگیرێت و تەسلیم بە ڕاگری کۆلیأ دەکرێت،  بەڵام خوێندکارەکان قسەی خۆیان کرد و بە بەرێوبەرەکانیان ووت ئەو سیستەمەی ئێوە داتان ناوە گوێی پێنادەین و ئەو هونەرەی ئێوە بۆ ئێمە بێ ماناییەکە کە شایەنی ئەوەیە هەموو ڕۆژێک بە ووشەیەکی پووچ دایپۆشین ، ڕەنگە لەزۆر جێگەدا سیستەمی ڕێکی و ئەقڵیەتی ریزکردن بە تەواوەتی بووبێت بە دیاردە بەڵام ئەمە قورسترین کارە کە بتوانرێت لەناو هونەردا ئەنجام بدرێت ، هونەر بە سروشتی خۆی ناڕێکی خستنە ڕێکیەوەیە،درزی  ناو سیستەمە تۆکمەکانە .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە