بەرهەم ساڵح پارەیەکی زۆر بۆ ئاهەنگی شووکردنی کچەکەی سەرف دەکات (بەشی یەکەم)

Friday, 27/01/2017, 0:27

68774 بینراوە


ئاهەنگی شووکردنی کچەکەی دکتۆری ناوەندی بڕیار
هەروەک چۆن هەڵەیە، کە زۆر کەس ئەمڕۆ دەڵێن (سەدام) لە (بارزانی) و (تالەبانی) و (ئەم بەرپرسانە) باشتر بووە، ئاواش هەڵەیە بگوترێ، فڵانە بەرپرس لەوی دیکە باشترە.
بۆ ئەم تاوانبارانە باش و باشتر بەکار ناهێنرێت، بەڵکو خراپ و خراپتر. مێژووی شەست حەفتا ساڵەی  باشووری کوردستان پێمان دەڵیت، ئەوەی بینیومانە و دەشیبینین، لۆژیک نییە ئەگەر (باش) بۆ هیچ کام لەم بەرپرسانە بەکار بهێنرێت و بکرێتە پێوەر بۆ هەڵسەنگاندنیان بە سەدام حسێنیشەوە. ئەو تاوان و ناپاکییەی ئەمانە بەرامبەر بە مرۆڤایەتیی و بەرامبەر بە کورد و خەڵکی کوردستان کردوویانە، بە کەمیی تاواناکانیان کەسیان باش و باشتر نابن، بەڵکو خراپ و خراپتریان لێدروست بووە..
کاتێک قسە لەسەر سەرانی باشوور و بەرپرسەکان دەکەین، ئەگەر مێژوو نەبێتە پێوەر بۆیان، ئەوا کردارەکانیان پێناسەن و پێویستمان بە بەراوردکردنی نێوانیان نییە، تا بڵێین ئەمیان لەوی دیکەیان باشترە.
بەرهەم ساڵح یەکێکە لەو بەرپرسانەی باشوور و نمونەی دزیی و ناپاکیی ئەو دەسەڵاتدارانەیە، کە ٢٥ ساڵە باشووری کوردستان بەڕێوەدەبەن. بەرهەم وەکو بەرپرسەکانی دیکە یەک خەسڵەتی هاوبەش کۆیکردوونەتەوە، ئەویش ئەوەیە کە هەموویان پەروەردەی قوتابخانەی فەساد و پیاوخراپیی و خیانەت و نامەردیین. ئەمانە کێشەی نەتەوەیەکیان کردووە بە کەرەستەی بازرگانیی و مامەڵەکردن بە خوێن و نەوت و سامانی نیشتیمانەوە، بوونەتە خاوەنی ملیاردەها دۆلار، هەرچی بەهای شەرەف و ناموس و هەستی مرۆڤایەتیی بێت نیانە. سەیربکەن کاتێک قوباد دێتە کوردستان، بەرهەم ساڵح بە زمانی لووس بنی پێی بنەماڵەی تالەبانی پێ دەلێسێتەوە و ئاوا باس لەم بێچووە تالەبانییە دەکات:
(مام جه‌لال ئێمه‌ی وا په‌روه‌رده ‌كردووه!‌ ئه‌ی ئاخۆ ده‌بیت كوڕه‌كانی خۆی چۆن په‌روه‌رده‌ كردبێت!؟).
برایم ئەحمەد و جەلال تالەبانی، لە ساڵانی سیی و شەستەکانی سەدەی رابردووەوە مامۆستای فەساد و خیانەت بوون، لەو قوتابخانەیەدا دەیان قوتابییان پێگەیاند، بەرهەم ساڵح یەکێکە لە قوتابییەکانی بندەستی تالەبانی، وەک خۆی پەروەردەی کردووە، کە بێشەرم و بێناموس و دز و درۆزن و خائین بێت. سەرانی کورد بە بارزانی مەلای باوک و کوڕیشەوە ئەوانیش مامۆستای ئەو قوتابخانەیەن، کە دەرسی سەدان کەسی خائینیان داوە و وەکو خۆیان فێری بەدموراڵی و بەدرەوشتی و خیانەتیان کردوون.

لەم راپۆرتە هەواڵەدا ئەمجارە کوردستانپۆست ئێخەی بەرهەم ساڵح دەگرێت، ئەو ئێخەپیسەی کە رۆژێک دڵۆپێک ئارەقی بۆ کورد پیادا نەچۆراوە، پێچەوانەی ئەو ڤیدیۆیەی، کە لە سەرەتای ئەم راپۆرتە هەوالەدا دامانناوە، وا ئەمڕۆش لە سەر حسابی شەهید و قوربانییەکانی کورد، بەرهەم بۆتە یەکێک لە دەستڕۆیشتوو، ملیاردێرەکان، کە بەناوی کوردەوە هەندێک جاریش زمانی تەتەڵە دەکات و لەسەر مۆدێلەکەی مەسعود بارزانی باسی دەوڵەتی کوردی دەکات.
ئەم راپۆرتە هەواڵەی خوارەوە کەمێک باس لە ئاهەنگی شووکردنی کچەکەی بەرهەم دەکەین، بە ناوی (کاڵێ) کە ماوەیەکە بەدواداچوونی لەسەر دەکەین، توانیمان یەکێک لەوانە بدۆزینەوە، کە هاوبەشی ئاهەنگەکەی کردووە، رازییمان کرد لەو بارەیەوە هەندێک زانیارییمان بداتێ. لەسەر داوای خۆی زانیارییەکان سنوردارن هەرچەندە ناچاری کردین، هەندێک لە نهێنییەکان نەدرکێنین تا گومان نەخەنە سەری. بۆ تێچوونی بڕی ئەوپارەیەش کە بەرهەم ساڵح بۆ کچەکەی سەرف کردووە، با لێرەوە ئەو مامۆستا و فەرمانبەر و موچەخۆرانەی کە چەند مانگە مووچەیان پێنادرێت، یان چارەکێکی مووچەکەیان وەرزانە پیدەدرێت، ئەوە بزانن ئەو پارە و سامانی وڵاتە کە بە تالان دەبرێت بۆ لای کێ دەچێت؟ کێ دەیخوات و سەرفی دەکات؟ دیسان بزانن ئەم فیرعەونانە چۆن دەژین، بۆیە بۆ رزگاربوون لەم نەهامەتیی و بەڵای بەرپرسەکان! رێگا خۆپیشاندان نییە، بەڵکو خۆرێکخستن و راپەڕینە بۆ دادگاییکردنیان.
دکتۆری نێوەندی بڕیار
رۆژی 9/1/ 2016 کۆمەڵێک لە بەرپرسە دەستڕۆیشتووەکانی ناو یەکێتیی، لە هێرۆی برایم ئەحمەد یاخیی بوون، وەک دەستپێک بە نۆ خاڵ ناوەندی بڕیاری خۆیان راگەیاند، گوایە ئەمان کەسە پاکەکانی ناو یەکێتیین و دەستیان رەنگینە و دز نیین، خەمخۆری گەل و نیشتیمانن، دژی گەندەڵیی و تاڵانیی و دەسەڵاتی رەهای بنەماڵەی تالەبانی و برایم ئەحمەدن.
ئەم راگەیاندەی ناوەندی بڕیاڕ لە خۆیدا شینی دزەکانی گیرفانی بچوکی ناو یەکێتی بوو بۆ هەریسەکەی کوردستان، نەک بۆ چاکسازیی ناو یەکێتیی، ئەم کەسانە بە دوای دەستکەوت و پارەی زیاتری ناو کۆمپانیای یەکیتیی نیشتیمانیی کوردستانەوە بوون، کە لە دوای کۆسرەت، بەرهەم ساڵح، کەسی دووەمی ناوەندی بڕیار بوو. ئەمە لە کاتێکدا کە دوو مانگ بەر لە راگەیاندنی ناوەندی بڕیار بەرهەم ساڵحی دەسترەنگین و دەستپاک لە گرانبەهاترین هاوینەهەواری ئیسپانیا گەورەترین ئاهەنگ بۆ کاڵێی کچی سازکردبوو، کە لە خوارەوە باسی دەکەین.
ئەم بەرپرسانە، چونکە خائین و ناپاک و جاسووسن، ویژدان و کەرامەتیان تلیساوەتەوە و خاوەنی حەیا و ناموس نیین، تا کەمێک شەرم بکەن، چونکە بڕیاریان داوە تا هەموو کوردستان کەوڵ نەکەن لە خێر و داهاتەکەی نە واز لە دەسەڵات بهێنن، نە جێشی بهێڵن. هەر لەیەک لەم بەرپرس و سەرکردانە بۆنەتە خاوەنی دوو روو، روویەکیان درۆی پێدەکەن بۆ خەڵکی، روویەکەی دیکەی رووی راستیی خۆیانە بۆ دەسەلات و ماڵ و منداڵ و رابواردنی خۆیان، هەموو ئەمانەش لەسەر حسابی پاشەڕۆژی ئەو میللەتەیە، کە بەرەو رووی گەورەترین کارەساتیان کردۆتەوە، بڕینی موچە و هەژاریی زۆر کەسی ناچار کردووە دەستبەرداری منداڵی خۆیان بن و بیانفرۆشن، ئەمە سەرەتای دەستپێکردنە رۆژە رەشەکانی کارەساتە گەورەکەیە، کە ئەم بەرپرسانە خەمیان پێی نییە، هەڵبەت لەسایەی ئەمانەوە دەبێت چاوەڕوانی خراپتر بیین، وای لێدێت بۆ چەند ساڵێکی دیکە تەنیا ژیان بەو کەسانە دەدەن لە کوردستان بژین، کە کەرامەتی شکابیت و هەر کەسێک کچ و ژنی خۆی بۆ ئەو بەرپرسانە نەبات، ئیتر پارچە نانێکیشی نادەنێ. 
بەراوردێک لە نیوان سەدام و سەرانی کورددا:
کاتێک سەدام لە دەسەڵاتدا بوو، گەورەترین کارەساتی بە سەر میللەتی کورددا هێنا وەک کیمیاباران و رەوکردن و گواستنەوەی هاوڵاتیان لە خاک و نیشتیمانی خۆی، ئەوانەش کە خۆیان کردبووە نوێنەری کورد و لە شاخ گەنج و لاوی کوردیان بەکوشت دەدا، گوایە خەباتیان بۆ گۆڕینی سیستەمی سیاسیی و رزگار بوونی کوردە لەو هەموو ناعەدالەیانەی بەعس و دەسەلاتی سەدام .
دوای روخانی سەدام حوسێن کۆمەڵێک بەرپرسی کێویی، و تینووی دەسەلات، دز و ئاڵۆش، گەڕانەوە شارەکان و جڵەوی سیاسیی و حوکمرانی باشووری کوردستانیان گرتە دەست، لە سەرەتاوە خەڵکی روخساری راستەقینەی ئەمانەی نەدەبینی، نەیان دەزانی لە ژێر ئەو دەمامکەوە چ ناپاک و جاسوس و خائینێک خۆی مەڵاس داوە، وایان دەزانی جیاوازییەکی ئێجگار زۆر لە نێوان دەسەڵاتدارە کوردەکانی باشوور و رژێمی بەعسدا هەیە.
ئەوەتا دوای ئەو هەموو قوربانییە کچ و کوڕی لێپرسراوانی هەرێم وەک نەوەکانی سەدام لەسەر خوێنی میللەت زەماوەندی کوڕ و کچیان دەکەن، وەک نەوەکانی سەدام، بە زیادەوە ئاهەنگی خۆیان بەرێوەی دەبەن. لەو ڤیدیۆیەی خوارەوە ببینە، کە چۆن سارەی کچی حەلا سەدام جلی بوکێنیەکەی لە زێر و ئاڵتون بۆ دروست کرا، وا ئەمڕۆش زەماوەندی کاڵێی کچی بەرهەم بەخوێن و ئیسک و پروسکی ئەنفاڵ و هەڵەبجە لە گرانترین و بەهاترین ئۆتێل زەماوەندی بوکێنیەکەی بۆ بەرێوەدەچێت.
------------------------------------------------
(کاڵێ)ی کچی بەرهەم ساڵح

https://www.instagram.com/calesalih/

هەواڵەکە:
لە هاوینی ساڵی پاردا، وەکو سەرچاوەکە دەڵێت مانگی 7ی ساڵی 2016 کچەکەی بەرهەم ساڵح بە ناوی کاڵێ، هاوسەرگیری لەگەڵ کوڕێکی کامێرامانی رۆژنامەیەکی ئەمەریکی (تایمس) دەکات، کە ئۆفیسەکەی لە لەندەنە، (سەرچاوەکە دڵنیا نەبوو کە ئەو کوڕە بە ئەسڵ خەڵکی ئەمەریکای لاتینییە، یان ئاسیای رۆژهەڵات (تایلاند، یان کۆریا)).
سەرچاوەکە دەڵێت، ئەوەی جێگای سەرنج بوو، د. بەرهەم زۆر لەسەر ئەوە سوور بوو، کە نابێت بەهیچ جۆرێک وێنەی ئاهەنگەکە بگیرێت، پێی خۆش نەبوو بە پاساوی ئەوەی وێنەکان بڵاودەبێتەوە، دەبێتە مایەی سەرئێشە بۆی، بۆیە سەرچاوەکە تەنیا بە گێڕانەوەی بەشێک لە چۆنێتی و شوێنی ئاهەنگی هاوسەرگیرییەکە ئەو زانیارییەی پێداین، وتی:
- لە ئیسپانیا لە هوتێلێک رێورەسمی ئاهەنگی بەشوودانی کچەکەی بەرهەم بەڕێوە چوو، ئەو ئوتێلە گرانترین و بەناوبانگترین ئوتێلە لە هاوینەهەوارێکی ئیسپانیا بەناوی (Hotel conencanto). ئەو ئوتێلە تایبەتە بۆ ئەو جۆرە بۆنانە و دەتوانن دەیان وێنە هاوسەرگیری هاوشێوەی کچەکەی بەرهەم ببیننەوە. (لە خوارەوە کلیکی سایتی هۆتێلەکە بکە):
https://www.hotelelfar.com
ئێلفا هوتێل لەسەر نەخشەی ئیسپانیا

- هەر وەک سەرچاوەکە باسیکرد، بەرهەم ساڵح نزیکەی ١٠٠ بۆ ١٥٠ کەسی بانگێشتن کردبوو، زۆربەیان بێگانە و کارمەندی سەفارەت و سیاسیی  بوون.

کلیکی ئەم ڤیدیۆیەش بکە
تێچوونی پارەی فڕۆکە و مانەوەی هۆتێل و دیاریی و گەڕانەوەی میوانەکان و مانگی هەنگوینی کچ و زاوا، کۆمەڵێک مەسرەفی تر، پارەیەکی زۆری تێچووە، هەمووی بەرهەم دابووی، وەک سەرچاوەکە دەڵێت لە ژنهێنانەکەی قوبادی کوری تالەبانی زیاترتێچووە، سەرچاوەکە دەڵێت هەر بەو بۆنەیەشەوە بەرهەم گەورەترین خانووی بۆ کچ و زاواکەی کڕیوە، با لێرەدا جەنابی (د. ناوەندی بڕیار) وەڵام بڕی ئەو پارانە بداتەوە.
لە خواریشەوە ئەو وێنە و لینکانە ببینە، تا بە زانیاریی زیاتر ئاشناببن:
بۆ زانیاریی زیاتر و بینینی وێنەی دیکە کلیکی ئەو لینکانەی خوارەوە بکە:
1- زانیاریی دیکە لەسەر ئوتێلەکە:
https://www.google.se
2- بەرهەم ساڵح بە پێچەوانەی زۆربەی بەرپرسەکانی تر خۆی وا پیشان دەدات، کە دوو بنەماڵە ئابوری و داهاتی کوردستانیان تاڵان کردووە و ئەمیش لەگەڵ چەند کەسێکی وەکو کۆسرەت رەسوڵ گوایە دەیەوێت چاکسازیی بکات و دژی بە فیڕۆدانی ئەو سامانە هەڵویست وەربگرێت، بەناوی ناوەندی بڕیارەوە خۆی نمایش دەکات بە زمانێکی فریودەرانە گوتار دەدات، پەیامنیرمان لە سلێمانیەوە ئەم زانیارییانەی دیکەی خستە سەر ئەم راپۆرتە هەواڵە و دەڵێت: بەرهەم ساڵح پێش لە 11/ 12 / 2016 بۆ دوو رۆژ لە قەتەر بەشداری کۆنگرەیەکی کرد دوای ئەوە یەکسەر لەگەڵ سەرباخی ژنیی بەرەو دوبەی چووبوون، پەیامنێرەکەمان دەڵێت، بەرهەم ساڵحیش وەکو زۆربەی بەرپرسەکان لە دوبەی ماڵ و موڵک و ئوتێلیان هەیە، هەر کاتێک بیتاقەت بن، سەفەری ئەو شوێنانە دەکەن.


پەیامنیرمان دەڵێت لە 20 / 12 / 2016 گەڕانەوە بۆ کوردستان، دوای دوو رۆژ مایەوە ئەویش بۆ کۆنفڕانسەکەی دهۆک چوو، لەسەر سەربەخۆییەکی مەسعود بارزانی چەند قسەیەکی کرد، جارێکی تر بەبۆنەی سەری ساڵی نوێی 2017 کوردستانی جێهێشت و لەگەڵ ژن و کوڕەکەی بەرەو ئینگلتەرا رۆیشتن، دوایی هەموویان لەگەڵ تازە زاوا و کچەکەییدا بە گروپ سەفەری کۆلۆمبیایان کرد. پەیامنیرمان دەڵێت ئەمە یەکەم جار نییە کە ئەمان سەردانی ئەو وڵاتانە بکەن و بۆ خۆش رابواردن لە کوردستان دووربکەونەوە. سەفەری ئەمجارەیان زیاتر لە دەیان دەفتەر دۆلاری تێچووە، لە کاتێکدا دکتۆری ناوەندی بڕیار دەیتوانی لەم کاتی بێموچەییەدا کەمێک ختوکەی ویژدانی خۆی بدایە و لەبەر ئەو خەڵکە بێموچە و بێ پارەیە ئەو سەفەری نەکردایە، کە باش دەزانێت ئیستا خەڵکی کەوتوونەتە فرۆشتنی جگەرگۆشە و مندالە ساواکانی خۆیان، بەڵام ئەم ناپاکانە دنیایەکی دیکەیان بۆ خۆیان دروست کردووە جگە لە رابواردنی خۆیان کەسی دیکەی تێدا نابینن، بۆیە بێشەرمانە  ئیستا بەرهەم ساڵح خەریکە حیزبێک بە ناوی هیوا بۆ خۆی دروست بکات، گوایە بەم حیزبە کۆمەڵێک لە گۆڕانخواز و لایەنگرانی گۆڕان وەکو ئەسفنج هەڵدەمژێت.
لە خوارەوە چەند وێنەیەکی دیکە ببینن، بزانن چۆن ژن و کچ و کوڕەکەی بەرهەم سەفەری وڵاتان دەکەن و بۆ خۆیان رادەبوێرن:
 بۆ بینینی وێنەی زیاتر سەردانی پەیجی سوارەی کوڕی بەرهەم ساڵح بکە:

 ئەم وێنانەی خواریشەوە چەند وێنەیەکی بەرهەم و ژن و کچ و ئال-ساڵحەکان کە لە کوردستان و لەو ناوچانەی داگیریان کردووە کردوویانە بە شوێنی پشودان و رابواردن و خۆشگوزەرانی خۆیان:
 

سەردانی ئەم پەیجانەی خوارەوەش بکە:
شێنێ ساڵح:
سۆنێ ساڵح:
ئەمەی خوارەوەش وێنەی شێنێ ساڵحە کە لە فێرجینا دەخوێنێت و بەڵێنی برای بەرهەم چووە بۆ ئەوێ و سەردانی کردووە


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە