دوانزە سوارەی مەریوان ئامریکای هەژاند

Saturday, 20/05/2017, 18:26

4428 بینراوە


ئوردوغان لە رۆژی سێ شەمە ١٦ مەی لە کوشکی سپی لە تەک سەروک ترامپ دانیشتنی هەبوو . مەبەستی لەم سەفەرەیش ئەوە بوو بتوانێ ترامپ رازی کات ، چەکی قورس بە یەپەکە و هێزی کورد لە رۆژئاوا نەدەن یا لای کەم تورکیەش لە شەڕی رەقە بەشداربێ ، بەڵام بە ئامانجی نەگەی و بە دەستی خاڵی گەڕایەوە . ئێمەش بەشیک لە کوردانی دانیشتوی واشنگتون خومان ئامادە کرد لە رۆژی سێ شەمە خوپیشاندان دژی ئوردوغانی دائەشی بکەین ، لە سائەتی ١٢ نیوەرو تا سێ و نیو لە بەر کوشکی سپی خوپیشاندان کرا و فرەتر لە سەد کەسێک بووین، هێزەکانی فاشیستی تورکیش لە تەک میت و گاردەکانیان لەوێ بۆۆن و زاتیان نە بوو هێرش کەن .
دوای نیوەرو ئوردوغان چوو بۆ ماڵی بالوێزی تورکیە ، کوردەکانیش بڕیاریان دا بچن بۆ نزیک ماڵی باڵوێزی تورک، نیوەی خوپیشاندەران چونەوە بۆ مالی خویان،  چەند گروپێک خەڵک بە پیادە کەوتنە رێ بۆ شەقامی ماساچوست ، یەکەمین گروپ کە نزیک ١٢ کەس دەبوون هەفت پیاو و پەنج ژن  گەیشتنە بەر مالی سەفیری تورک . کە نزیک سەد کەسێک تورکی فاشیست و میت و گاردی ئوردوغان لەوێ بوون ، پۆلیسیش کونترولی دەکرد . کوردەکان دەستیان کرد بە دروشم دان ، ئوردغان تروریستە و هاوکاری دائەشە ، 
تورکەکەن کە زانیان گروپێکی بچوک ١٢ کەسی هاتوە دەستیان کردە هێرش ، لە یەکەم هێرش چەند برینداریان دا ، دیسان بۆ جاری دوەم بە کومەڵ هێرشیان کرد و دەستیان کرد بە لێدان ئەو دوانزە کەسە و هەر کوردێک چوار پەنج کەس لێ ئەدا ، پۆلیسیش رێگە نەدرا بوو لە هێرشبەرەکان بدەن رەنگە لە بەر پاراستنی دیپلوماتیکی گاردەکان بوو  و تەنیا هەوڵیان ئەدا ، تورکەکان بکەنە ئەو بەر شەقامەکە ،دواتر پۆلیس فرە تر گەیشت و  هێرشەکەیان کونترول کرد بەڵام تا کونترول کرا دە کەس لە خوپیشاندەران بریندار بوون و یەک کەسیش دەستگیر کرا کە دوایی بەر درا . 
 کاردانەوەی رووداوەکە 
بەڵام ئەم کارەساتە رووی راستەقینەی تورکی فاشیستی بە ئامریکیەکان پیشان دا ، هەموو میدیاکان وەک ئەی بی سی ، فاکس ، سی ئێن ئێن ، دەنگی ئامریکا ، واشینگتون پۆست،  نیورک پۆست و فرەێک لە رۆژنامەکان دەنگ و باسەکەیان بلاو کردەوە و دژی بەربەریسم تورکان راوێستان . سەروکی پۆلیسی واشینگتون ، گاردی تورکی بە تاوان بار زانی و وتی ئێمە لێکولینەوە دەکەین و رێگای قانونی لە بەر دەگرین . شارەداری واشنگتون ، وتی ئەم هێرشە لە ژیر پێ نان مافی خوپینیشاندانە و بێ رێزی بە بەهاکانی  کومەڵگای واشینگتونە . وەزارەتی دەرەوی ئامریکاش ، هێرشبەرانی ئێدانە کرد . 
کومەڵێک لە نوێنەرانی کوماریخوازی کونگرە وتیان ئەمە بێرێزیە بە ئامریکا و دەبێ تورکیە داوای لێبوردن بکات ، سەناتور جان مەکەین ، وتێ ئێرە ئامریکایە ، وهیچ بیانک و پاساوێک  نیە بۆ ئەم کارە وەحشیانە و لات بازی و چاقۆکێشیە ، لە چوارشەمەیش وتی دەبێ باڵوێزی تورک لە ئامریکا دەرکریت . نیویورک پۆست نوسی دەبێ تورکیە جەریمە بکرێت و خوپێشاندەران قەرەبو بکرێنەوە ودەبێ سەروک ترامپ وانەێک بە ئوردوغان بدات کە ئیتر نەتوانێت بێتە ئێرە . 
بە کورتی تورکیە دوراندی و کورد سەرکەوت و ئوردوغان  بە دەست بەتاڵ گەڕایەوە و بادی گاردەکانیشی زوو هەڵاتن لە ئامریکا و نەوەکۆ دەستگیر بکرێن .  دوانزە سوارەی مەریوان ئامریکای هەژاند ، لە ناو واشینگتون حەماسەی خوڵقاند ، کورد لابی نیە و ئەگەر پانسەد ملیون دولاری لە لابی خەرج بکرداێی ، ئەوەندە ئەم رووداوە سەرنەدەکەوت . ئێمە ئێستا حکومەتی تورکیە  ئەبەینە دادگا و دەبێ لە کارە تروریستی و وەحشیانەکەی  بەر پرس بێ  و تاوانی هێرشی وەحشیانەی بدات ، ئێرە ئامریکایە نەک تورکیە کە هەر رۆژ خەڵک دەکۆژن  و دادگایی ناکرێن. 
بۆ ئاگاداری خوێنەران نزیک بە پەنج هەزار کورد دانیشتوی دەور وبەری واشینگتونە ، بەڵام فرەتر لە شەست لە سەدی کاری بە هێچێکەوە نیە و فڕیان بە سیاسەتەوە نیە و قەد بۆ هیچ خو پیشاندانێک نەهاتون 
 ئەودوایشی سەر بە حێزب گەلێکن کە بۆ کوبونەوەی حێزبەکەی خویانیش ناچن . برێک لە باشوریەکان کە لایەنگری جاشەکانی بەرزانن ، هەمیشە لە تەک فاشیستەکانی  تورک تێکەڵن و دژی تورکیە خوپیشاندان ناکەن ،یەکیەتیە ماستاوچیەکانیش سەر قالی کایە و گەمەی خویانن . هەندێ رۆژهەڵاتیش هەن کە لایەنگری دو دیموکرات و شەش کۆمەڵەن لە گوێ گا خەوتون یا هاوکاری جاشەکانی بەرزانی دەکەن. هەندێ لەمانە نۆکی هەر چێشتێکن ، بەلام بۆ خوپیشاندان ناێین ، ئەگەر میوانکاری بێت لە هوتێلەکان دێن و لە تەک دەمیرتاش و ئەحمەد تورکیش وێنەی یادگاری دەگرن ، ئەگەر جاشەکانی بەرزانیش بێن ئەوە دەچن وێنە دەگرن ، یا رێگەیان بکەوێتە ناو پان ئێرانیستە دژ بە کوردەکان ، ئەوا تەنانەت  لە تەک کوڕی شا رەزا پالەوی و فەرەح پالەویش وێنە  دەگرن بە سەربەرزیشی دەزانن و ئەمە بووگە بە کاری سیاسی و کوردایەتیان . ئەگەر کورد یەک گرتو ببات و لە جیاتی سەد کەس ، هەزار کەس بەشداری بکرداێی ،دەنگدانەوەی فرەتری دەبوو و لابی کوردیش بە هێز تر دەبوو.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە