ڕۆژانەى ریفراندۆم

Monday, 07/08/2017, 20:23

4489 بینراوە


خێڵى ڕیفراندۆم: ستافى سەرۆکایەتى هەرێم و پەڕلەمان و حکومەت و وەزارەتەکانى پاش    ڕیفراندۆم

کارگێڕێکى نوێ بۆ یەکێتى:
لە دەڤەرى سۆران کەسێک وێنەیەک لە گەڵ قوباد تاڵەبانى ئەگرێت هەر لەبەر ئەمە پارتى دووبراى ئەو کەسە لە هیزى ( پێشمەرگە ) دەرئەکات ،  ئینجا وەرە ئەگەر تەزبیحێکى قەزوانى لێوەرگرتایە ئەوە سنورداشى دێگەڵە ئەکرا ، چى ئەبوو . ئەگەر ئەوە بە مەلاى دابڕان بڵییت لەوەڵامدا ئەڵێت : پارتى حەقیەتى ئەمنى قەومى ئەپارێزێت .
   یەکیتى پێویستى بەکارگێڕێکى تازە هەیە بۆ مەکتەبى سیاسیەکەى چونکە ئەم کارگێرانەى ئێستاى بەبێ سۆنەر سەیرى هەناویان بکەیت زەرد زەرد هەڵگەڕاون و گێڕیان بە سایتى زەردا گۆڕیوە ، ئەم کارگێرە تازەیە کە زەرورەتى قۆناغە هەستیارەکەیە ، کارى ئەوەبێت کەئەو سوکایەتى و بێحورمەتیى و گرتن و ڕاونان و ئەشکەنجەدان ...  کە پارتى ڕۆژانە  بە یەکێتى و ئەندامان و لایەنگرانى بە دیکۆمینت بکات و بەڵکو لە کۆبونەوى دولایەنەدا ببێتە مایەى بناشت و سوکە گلەیى دواتر هەندێ ووردە داخوازى نەوت و پارە بپچڕن  ، ڕێى فریودانى تازەش بۆ ڕیفرانۆمەکە بدۆزنەوە .
 ڕیفراندۆم و ئاشبەتاڵ
 مەلا مستەفا هەتا لەهەموو ئەوەى بە ( شۆرش ) ناوى ئەبەن ، تەنها دوو فیشەکێکى نەتەقان ، دوو وتارى نەبوو ، دوڕستەى جوانى لەدەم هەڵنەوەرى ، دوجار نەهاتە ناو هێزى پێشمەرگە ، دوایى ڕیکەتنامەى جەزائیرى ساڵى ١٩٧٥ نێوان عێراق و ئێران ، ئەمجارەیان دوو وشەى فەرموو : هەڕوو ئاشبەتاڵ ، بزوتنەوەیەکى چەکدارى ئاشبەتاڵ پێکرد و دواتر لەئێران پاڵى دایەوەو بەدەق ووتى : لەدەست ئەو میللەتە فاسدە نەجاتم بوو .
 مەسعودى بەرزانى  بەخۆى و باوکى دوسیستەمى حوکمى ئێرانیان بە جاشێى بەڕیکرد ، داوا لەوانەو لە نەوەکانیان ئەکات کەباوکى بە فاسید ناوى بردون ، دەنگ بۆ ڕیفراندۆمى کورسیەکەى بدەن ، ناچاریە و کورسی ئازیزە و سەربەهەموو کونێکدا ئەکات  ؟
 یارى تۆپى پێ لە ناحیەى گوێر 
  لەسەرو بەندى ئەم ڕیفراندۆمە زەردە و پێش ماوەیەک یاریەکى تۆپی پێ لەناحیەى گوێر لە نێوان دوو تیپى یەکێتى و پارتى ئەکرێت و ئەنجامەکەى بەبردنەوەى یەکێتى کۆتایى دێت ، ئەمەش پارتى قەڵس ئەکات و ئەم دۆڕاننەى پێ هەزم ناکرێت , دوو یاریزانى تیپەکەى یەکێتى کە فەرمانبەرى شارەوانین دور ئەخاتەوە . سوکایەتى پارتى بە یەکێتى و ئەندامان و هەوادارانى هەموو سنورێکى سیاسى و ئەخلاقى بەزاندووە ، سەرشۆڕى و مل شۆڕى و چاو شۆڕى یەکێتیش لە چاو کوشتن و گرتن و ئەشکەنجەدان و سنور داشکردنى ئەندامانى هەموو سنورێکى مومکینى بەزاندووە 
  مەلا مستەفا لە دواى کودەتاى تەموزى ساڵى ١٩٥٨ بۆعێراق ئەگەڕیتەوە ، سەرۆک کۆمارى عێراق عەبدولکەریم قاسم ڕێزى لێئەگریت ، وەفدێک ئەنێرێتە لاى هەتا بزانێت داخوازى چیە ، کەوەفدەکە ئەگەڕیتەوە ، بە قاسم ئەڵێن داخوازى سەیرى هەبووە ، وتویەتى : فڵان ئەفسەر لە سوپا دەربکەن سەربە عەشیرەتى مزوریە ، فڵانیتر دەربکەن سەر بەعەشیرەتى زێباریە ... چەندناوێکى وتوە       
( هەوڵدەدەین پاش بەکوردیکرنى ئەم دیکۆمینتە بوەشێنێن ) ، ئەو کاتە ئەفسەرانى سوپاى عێراق ئەبوایە لەبنەماڵە ناودارەکان بونایە ، قاسم ئەڵیت ئەوانە لەچاکترین ئەفسەرانن ، خوێندنیان تەواو کردووە خولى سەربازیان لەناوەو دەرەوەى وڵات بینیوە ، ڕازى نابێت .  
  دەرکردن ،  ئەوەش وانەیەکی ترى قوتابخانەکەى بەرزانى ، ئەوە کەلتورى بنەماڵە  ، هەرباشە ئەو دوو یاریزانە بەسەرى تاشراوەو سنور داشى ئەم دیو پردێ نەکراون . لە قۆناغێکى ترداو پاش تەواو بونى پرۆسەى کڕینى مەکتەب سیاسیەکانى یەکێتى ، لەوانەیە سڵق و کەرەوزیش لەبازاڕدا بکاتە دەرەوە ، چونکە سەوزە .  
 فەرەیدون عبدالقادر  
ئەم  کاوێژکارەى ڕیفراندۆم یەکێکە لە بەرهەمەکانى حیزبەکەى مامى گەورە ، سوکى ئەم مەخلوقە لەئاستێکدایە هەر بە ناوهێنانى ، ئینسان بێز لەخۆى ئەکاتەوە ، لەسەردەمى بەعسدا کە ئەگیرێت زۆر زوو ئیعتراف لەسەر هاورێکانى ئەکات ، لەکاتێکدا سەدان گەنج هەموجۆرە ئەشکەنجەیەکى گیانى و جەستەییان ئەدان بەڵام بچوکترین زانیاریان بەدەستەوە نەئەدا ، هاوزیندانیەکى بۆى گێڕامەوە کە ئەم کابرایە هەمو ڕۆژێک یەکدوو چین ئەگریا ، ئەوەى باسى نەئەکرد کوردو سیاسەت بوو هەر خەریکى زەنگیانە چنین بوو .
لە پێشمەرگایەتیدا کاتێک لەمەرزى سەفرە و زەروون گومرگ و ڕاوڕوت ئاگر ئەکاتەوە  ، فەرەیدون ئەڵێت : هەموو کورد ئەکەم بەقوربانى مەرزى سەفرە و زەرون ، ئەى ئێستا چۆن خۆى و یەکێتیەکەى ناکات بەقوربانى مەسعود کەهەم ڕاوێژکارەو و ئەو پارەدارە ، ئێستاش ستایشکارێکى زمان لووسە ، لەبەرنامەدایە کەناڵ ٢٤ کەى وەلى عەهد بەرنامەیەکى ڕۆژانەى بۆ ئامادەئەکەن بەناوى : لەستایشى بەرزانیدا  .
 دیسان ڕیفراندۆمە زەردەکە 
 ئەم ڕیفراندۆمەى سەرى ڕەش ، زۆر سەرى سپى هێنایە سەر سەحنە ( وەکو ئێرانیەکان ئەڵێن )، کەسەریان بەدیار حکومەتى بەعسەوە سپیکردو کەڵبەى گازگرتنیان لە ڕۆڵەى کورد هەر لەو پێناوەدا هەڵوەرى ، ئێستا زۆر لە عەلى عەونى و کۆسرەت و مەلا لەتیف سەلەفی و مەلا بەختیار و سەرۆ قادر و شێخ جافر  بەپەرۆشترن بۆ ڕیفراندۆم ، لیستەکە زۆرە بەڵام ناوهێنانى دوانیان نمونەى خەروارێکە و لەوانە حەمە امین پێنجوێنى کەهەتا ڕاپەرین خۆى قەڵەمە کولەکەى لەپێناوى بەعس و سەرۆک سەدامدا لە کاردابوو ، هەر ئەو شەرمەزاریە وا لاتەریکى کرد تەنانەت حیزبى جاشان پارتى نەیگرتە خۆى و ناچار خۆى بە (pkk) هەڵواسى و ئێستا پارتى ڕەحمى ڕیفرادۆمى جوڵاوە و دەرگاى زەردى بۆکراوەتەوە بۆیە ئێستا حەمە ئەمین لچ لە قەندیل هەلئەقورچێنێت .
 جاش بەعسیەکى تر کە ناونیشانى هاوڕێیانى سەرۆک صەدامى هەبوو ( رفقاء السید الرئیس ) و ئێستا هاوڕیى سەرۆکەکەى سەرى ڕەشە کە (٣٠) ساڵى رەبەق بەعسێتى کردوە و لە جەلادخانەکەى مەنزومەى ئیستخباراتى شیمالى ئەفسەربووە ، بە پلەى سەربازى لیوا لاى پارتى خانەنشینە ، و خاوەنى سەرۆکمان زێڕە یە ، و ئێستا لاى سەرۆکمان زێرەیەکیترە ، لیوا خالید خۆشناو ئەڵێت :  (ھەر کوردێک پشتگیری ڕیفراندۆم نەکات جاش و زۆڵە کوردە ) ، حەمەى حاجى مەحمود و شێخ جەعفەریش ئەم قسانە ئەکەن کەواتە  ئەم لیوا زێڕەى حیزبەکەى  ٣١ى ئاب زۆر خراپی نەوتووە .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە