هاتنی نەورۆز و ساڵی نوێی کوردی لە نەتەوەی کورد پیرۆزبێ
لێرەدا کرتە بکە بۆ گوێگرتن لە سرودی: (جەژنە جەژنی کوردستانە. جەژنی نەورۆزە)
مێژوو پێمان دەڵێت، کە تا هەنووکە دەزگەی هەواڵگری و سیخوری لەلایەن پیاوەوە کۆنتڕۆڵ کراوە و هەژموونی ئەوی بەسەردا زاڵە، بەڵام ئەوەشمان پێ دەڵێت کە، ژنیش بێبەری نەبووە لە کاری سیخوری، بەڵام بەشێوەیەکی گشتی ئەوەندەی گرنگی بە ناو و ڕۆڵی پیاوی سیخور دراوە، ئەوەندە گرنگی نەدراوە بە ڕۆڵ و ناوی ژنە سیخور، بۆ نمونە لە کوردستاندا تەنیا لەنێو پیاواندا خۆفڕۆشتن و جاشەیەتی نەبووە، یان کۆمەڵگەیەک کە لە هەشتاکانی سەدەی ڕابردوودا سێسەدو پەنجا هەزار جاشی هەبووبێت جگە لە سیخور، خۆ ژنەکان فریشتە نەبوون، بە قەد ئەو ژماریە...
تەڵەی سیخوری و گوێڕایەڵی دەزگەی هەواڵگری لەسەر ئاستی سەرکردایەتی میللەتێک زۆر ماڵوێرانکەرترە لە سیخوری لەسەر ئاستی شەقام و تاکە کەسدا. سەرانی شۆڕشی میللەتان یان سەڕۆکی وڵاتان کە بوون بە بەکرێگیراو و بەگوێرەی ئەجێندای دەزگەی هەواڵگری زلهێزێکی ناوچەیی یان دنیا مامەڵەیان لەگەڵ پرسی نیشتمانی و نەتەوەیی کرد،...
(کتێبی جەنگی سی ئای ئەی لە کوردستان) یەکێک لە زەقترین دیاردە کە دەرکیی پێ دەکریت، کەسێکە دەستی لەگەڵ دەزگەی سیخوری تێکەڵاو کردوە، ئەوەیە کە دەوڵەمەند بوونێکی کتوپڕی لە ڕادە بەدەرە. لە باشووری کوردستاندا، جگە لە بنەماڵەی بارزانی و خێزانی تاڵەبانی، کە ڕاستەوخۆ دەستیان دەگاتە بیرە نەوتەکان،...
سەردێر:دەزگەی هەواڵگری لە دنیادا بەتایبەتی لە وڵاتانی زلهێز، لە کاتی ئاسایی و هێمنیدا، لە کاتی جەنگی سارد و گەرمدا و لە جەنگی نەرمدا، گرنگی تایبەتی پێ دەدرێت، بودجەی زەبەلاحی بۆ تەرخان دەکرێت. خەڵکی متمانە پێکراوی دەسەڵاتدارانی وڵاتەکە بەفەرمی و بە ئاشکرا هەڵدەبژێردرێن بۆ بەڕێوەبردنی ئەو دەزگە پڕ هەستیارە. ...
میدیا ئامرازێکی کارێگەری دەستی پارتە سیاسی و دەسەڵاتدارەکانە، وەک تورکیا، ئیران، عیراق و ئیسرائیل، کە لە باشووری کوردستان هەموویان بۆ سەپاندنی هەژموون و گەیشتنیان بە زۆرترین تاکەکانی نێو کۆمەڵگە، بودجەیەکی ئێجگار زەبەلاحیان بۆ دەزگەی میدیای کوردیی، بەتایبەتی کەناڵی تەلەفزیۆن، تۆڕی کۆمەڵایەتی، ئیستگرام...
زنجیرەی شەشەم، گەڵاڵەی باس: ئەزموونی وڵاتانی باشووری ئاسیا و کوردلە مێژووی نوێدا، ئەزموونی وڵاتانی باشووری ئاسیا دوای جەنگی یەکەم و دووەمی جیهانی دەیسلمێنێت، کاتێک کە دەستکاری جیوگرۆفیای سیاسی کرا، چارەنووسی میللەت و نەتەوەکانی تێیدا دیاری کرا، تەنیا میللەتی کورد تووشی دابەش بوون و نەهامەتی...
پێنجەم: وڵاتانی باشووری ئاسیا: ئەفغانستانلە باشووری ئاسیادا، ئەفغانستان یەکێکە لەو وڵاتانە، کە لە ناوچەکەدا خاوەن مێژوویەکی پڕ خوێناوی و پڕ لە نەهامەتیە. ئەفغانستان جگە لەبوونی ناتەبایی و جەنگی مەدەنی نێوخۆی، بەدرێژایی مێژوو بۆتە جێگە نیشانەی تیری چاوتیژی دەسەڵاتدار و ئیمپراتۆریەتەکانی ناوچەکە...
لە مێژوو و دنیای ئەمڕۆدا، کارێگەری هەستی نەتەوەیی و بڕوای ئاینی، بۆ پەیداکردنی بنکەی جەماوەریی، ئامرازێکی بەهێز بووە، بۆ گەیشتن بە دەسەڵاتی حوکمڕانی و سیاسیی. هەردووک چەمک بۆ خەڵک مانا و مەغزای خۆی هەبووە و هەیە، لەبەرئەوەی بەشێوەیەکی گشتی، تا هەنووکە تاک پێویستی بە هەردوو ناسنامە هەبووە و هەیە، بۆیە...
چوارەم: وڵاتانی باشووری ئاسیا: مالدیڤیس، ئەفغانستان و نیپاڵزلهێزەکانی دنیا بە زەڕەبین لەسەر گۆی زەوی دەگەڕێن، بۆ ئەوەی بچووکترین خاڵ بدۆزنەوە کە سەرچاوەیەکی ئابووریی هەبێت، تا هەژموونی خۆیانی تێیدا بسەپێنن، جا چی بە زەبری هێزی سەربازیی بێت، چی بەبەکارهێنانی هێزی نەرم بێت. نیپاڵ شوێنی جوگرافی گرنگی...
سێیەم: وڵاتانی باشووری ئاسیا: بەنگلادیش، مالدیڤیس، ئەفغانستان، سیرلانکا، نیپال، بهولتانلە باشووری ئاسیادا زلهێزەکان، تەنیا گرنگی بە هیند و پاکستان نادەن، ئەڵبەتە وڵاتانی دیکەی ئەو ناوچەیەش لە ستراتیژیەت و سیاسەتی کۆنتڕۆڵ کردنی دنیادا، لەلایەن زلهێزەکانەوە دەرنەکراون، هەریەکە بەگوێرەی شوێنی جوگرافی، پێگەی...
میدیای دنیا و ناوچیەکان، خەریکی ڕووماڵە کردنی ڕووداوە خوێناویەکانی غەزەن، بەشێک لایەنگری ئیسرائیل دەکەن، بەشەکەی دی لایەنگری حەماس دەکەن. واتە میدیای دنیا و ناوچەکەش هەریەکەیان خۆیان لەبەرەی یەکێک لە زلهێزەکان و هاوپەیمان و هاورێکانیان لە ناوچەکدا ساغ کردۆتەوە و تورەگەیان گرتۆتەوە بۆ پارە. لە کاتێکدا...
دووەم: وڵاتانی باشووری ئاسیا، هیند، بەنگلادیش، پاکستان، مالدیڤیس، ئەفغانستان، سیرلانکا، نیپال، بهولتانهەوڵدان و ستراتیژیەتی گەیشتن بە دەسەڵاتی کۆنتڕۆڵ کردنی گۆی زەوی لەلایەنزلهێزەکانەوە، ئاگرێکە لە چوار مشقی دنیادا داگیرساوە و بەربۆتە نێو ماڵی زۆرینەی سادە و خەڵکی هەژاری جیهان. وڵاتانی...
سەردێر:ئەو ناسەقامگیریەی کە ئەمڕۆ لە ئیسرائیل، یۆکرانیا، سوریا، عیراق، کوردستان، لیبیا، سودان و تایوان شوێنی دیکە دەگوزەرێت، ڕەگێکی مێژووی قوڵی هەیە، ناکۆکییە لەسەر بەهێزکردنی باری ئابووریی و سەپاندنی شکۆ و دەسەڵاتداریەتی، نەک لەپێناو سەرکەوتنی فڵانە ئاین و فیسارکە بیروباوەڕ.کلیلی بەهێز بوون، کۆنتڕۆڵکردنی...
کۆمەڵێک فاکتەر لەیەک کاتدا کۆبوونەوە کە ئاماژەی باشیان پێوە دیار نییە وەک، لە ٢/٨/ ٢٠٢٣دا مەتیو میللەر وتەبێژی وزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنفراسێکی ڕۆژنامەوانیدا، لە وەڵامی پرسیارێکدا، کە ئایا ئەو ناوچانەی لە ڕۆژئاوای کوردستان کە تورکیا داگیری کردووە و پاکتاوی نەژادی ئەنجام دەدات، ئەوان چۆنی دەبینن؟ ...
لە ساڵی ١٩٩١دا بوو لە شەڕی ڕزگار کردنی شاری کەرکودا، پۆلە پێشمەرگەیەکی هاورێم بەشدار بوون، کە بۆ چەند ساڵێک بوو چەکی شەرەفیان لە شان کردبوو، لەنێو شاخ و کێواندا گوزەریان دەکرد، لە تەمەنی گوڵدا بوون، کاتێک کە بەخوێنی ئاڵی ئەوان، زۆربەیان لە قەبرستانەکەی نێو ڕەحیماوە شەهید بوون، هەر ئەوێش بوو بە دوا مەنزڵیان،...