(نوێکراوەتەوە) ئەمەریکا: مەسعود و مەسرور دوو کەسی درۆزنن ، جێگای متمانەی ئێمە نین!.

Tuesday, 19/09/2017, 14:05

8672 بینراوە


شاندێکی هونەری و کەلتوریی و رۆژنامەوانی لە سەر داوەتی وەزارەتی دەرەوە لە ئەمەریکا بوون.
ئەم شاندە  چەندەها کۆبونەوەیان لەگەڵ بەرپرسانی سیاسی و میدیایی ئەنجامدابوو.
یەکێک لە بەشداربوانی ئەم کۆبونەوەیە،  کە وەک  هونەرمەندێکی پارتی لە ناو وەفدەکەدا بوو بە کوردستانپۆستی راگەیاند وتی: دوای ئەوەی لەگەڵ نوێنەری وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا کە ژنێک بوو کۆبوونەوەیەکمان ئەنجامدا ، ئەو بەرپرسە ئەمەریکییە وتی: مەسعود و مەسرور دوو کەسی زۆر درۆزن و چەواشەکارن . ئێمە بە راشکاوی بە مەسرورمان راگەیاند کاتێ لێرەبوو کە نابێت ریفراندۆم بکرێت، کەچی دوای گەڕانەوەی بە پێچەوانەی لێدوانەکانی ئێمە قسەکانی هەڵگێڕایەوە. ئێمە هیچ متمانەمان بەو دوو کەسە نییە ، هەرەوەها پەیوەندییەکانمان لەگەڵیاندا راگرتوون.
بەیان سامی لەگەڵ ئەو وەفدە کۆبۆتەوە و ددانی پێداناوە، کە ئەمەریکا هیچ وەڵامێکمان ناداتەوە و دەڵێت:  دەیان نوسراویان بۆ دەکەین ، وەلاممان نادەنەوە ، ئێمەیان بایکۆت کردووە.
--------------------
پاشکۆی هەواڵ: بەدوای بڵاوکردنەوەی ئەو هەواڵە لەسەرەوە، سەرچاوەیەک لە ئەمەریکاوە بەدواداچوونی لەسەر ناوەرۆکی هەواڵەکە کرد، بە دوایدا سەرچاوەکە دەڵێت تەواوی ئەو هەواڵە راستە، ئەوەی باسکرد، کە شاندەکە بە سەرۆکایەتی عەمید بەدرخان بووە و پێکهاتووە لە 11 کەس، بەڵام هەر ئەو شاندەش کە تەواویان سەر بە پارتیی بوون، لەوان 8 کەسیان بە قاچاخ و هەر یەکە بە بڕی ٧ هەزار دۆلار، تا نۆ هەزار دۆلاریان بە قاچاخچی داوە و چوونەتە کەنەدا لەوێ داوای مافی پەنابەرییان کردووە. ئەمەش حکومەتی ئەمەریکی لێی ئاگادارە/

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە