ڕێكەوتنی نێوان بەغدا و كورد كۆتایی ھات

Friday, 03/11/2017, 1:16

6338 بینراوە


ئەم ناونیشانە قسەی عببادی سەرۆكی وەزیرانی حكومەتی فیدڕاڵی عێڕاقە.
بغدا ئاگاداری كرنەوە كەھێرش بكەن بەھەمانشێوە كاردانەوەیان دەبێت.
حكومەتی مەركەزی دەڵێت: كە ئیتیفاقیان لەگەڵ ئیدارەی كوردی تێكچووە، ھەروەك وەزیری بەرگریش (عیرفان الحیالی) ئاگاداری گروپە كوردیەكانی كردۆتەوە، كەھێرشیان كردۆتە سەرمان بەڵام ئێمە بەشێوەیەكی یاسایی و دەستوری كاردانەوەمان دەبێت.
ئەو ڕێكەوتنە كاتیەی نێوان ھەولێرو بەغدا كۆتایی ھات. لەو ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشانەی ئەفسەران، بەنوسراوێك كە لەگەڵ سەركردایەتی ئیدارەی كورد ئەوە ڕوونكراوەتەوە. كە ئیدارەی كورد (ھەوڵ دەدەن سود لەكات وەرگرن). بۆئەوەی لە ڕێكەوتنەكە دوور نەكەونەوە و كات بەكاربھێنن.
"ئیدارەی ھەولێر ھێرش بكات كاردانەوەی جددیمان دەبێت"
ئیدارەی كوردی بۆ بەربەست دانان لەبەردەم ھێزەكانی فیدڕاڵ و زیان پێگەیاندنیان جوڵەی ھێز دەكەن و ھێڵی بەرگری دروست دەكەن.
سەبارەت بەمەش وەزیری بەرگری عێڕاق گوتوویەتی; بەرامبەر ئەم جوڵە سەربازیەی ئیدارەی كوردی بێدەنگ نابین. پێویستە ھێزەكانمان و ھاوڵاتیانمان بپارێزین. ھەرچەندە گروپە چەكدارە كوردیەكان ھێرشیش بكەن بۆسەر ھێزە فیدڕاڵیەكان، تاكو بكرێت ئێمە پەنادەبەینەبەر كاردانەوەی یاسایی لەچوارچێوەی دەستوردا.
"نامانەوێ شەڕ لەگەڵ كورد بكەین".
عەببادی لەوتارێكیدا كە لەتیڤی سەر بەدەوڵەت بڵاوكرایەوە، دەڵێت: نامانەوێ شەڕ لەگەڵ ئیدارەی كورد بكەین، ئەمە لەبەرئەوەنیە كە ئێمە لێیان بترسین، بەڵكو لەپێناو پاراستنی گیانی ھاوڵاتیانمانە.
عببادی دەشڵێت: دەمانەوێت كۆنتڕۆڵی ھەموو خاڵە سنوریەكانی وڵات بكەین و مەبەستیشمان ئابڵوقە خستنە سەر ھاوڵاتیان نیە. مەبەستمان چەسپاندنی دەستورە لەتەواوی عێڕاق، چونكە لەئیدارەی كورد بەشێوەیەكی ئاشكرا دژایەتی دەستوری عێڕاقی دەكرێت.
"زیارەتی بارزانی بۆ بەرەی جەپھەی پێشمەرگە"
بارزانی سەردانی جەپھەی پێشمەرگەی كرد، لەسوحێلای نزیك سنوری فیشخابور.
سەرەڕای دەستەھەڵگرتن لەپۆستی سەرۆكایەتی ھێشتا وەكو سەرۆكێك مامەڵە دەكات، وەك سەرۆكی ھێزە چەكدارەكان، بەتایبەت چەكدارانی سەر بەحزبەكەی.
دوای ١٢ ساڵ دەستبەرداری پۆستەكەی دەبێت، كەچی دوای ئەوەی خۆی بەناشەرعی سەرۆك بوو دەستەڵاتەكان دەكاتە بەخشش بۆ برازاكەی لەپۆستی سەرۆكی حكومەت.
كە ئەمەشیان بەجۆرێك دەستبەردارنەبوونیەتی لەم پۆستە. چونكە تاكو برازاو كوڕەكەی لەسوڵتەی ڕەھای ئەم ھەرێمەبن خودی بارزانی سوڵتەی لەھەموان زیاتر دەبێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە