لە حاجی قاسمەوە بۆ ئاراسی برازای تالەبانی

Monday, 27/11/2017, 7:23

6121 بینراوە


لە دوای خیانەتی ١٠/١٦ ئەو کاتەی کەرکوك ڕادەستی وەحشی شەعبی کرانەوە،ئاراس شێخ جەنگی برازای تاڵەبانی گەورە خاین لەگەڵ ڕۆژنامەنووسێکی سەر بە یەکێتی ووتی؛ ئێمە شانازی بە حاجی قاسمەوە ئەکەین بەوەی پەیوەندیمان هەیە لەگەڵیدا و گەلێ دۆستی تاڵەبانی بوە. وە منیش وەك خوێندکارێکی تاڵەبانی لەسەر ئەو بیروباوەڕەم و بەموو لێی دەرناچم.
حەتمەن ئەو کەسەی شانازی بەدوژمنی گەلەکەیەوە بکا و بەدۆستی نزیکی خۆی بزانێ،ئەوا بێ شك ئەو دایك و باوکەی مناڵی وا پەروەردە ئەکەن ئەبێ هەموو ڕۆژێ تف لەناوچەوانی خۆیان بکەن . چۆن مرۆڤ ئەبێ شانازی بەکەسێکەوە بکا کاتێ دەستی ئەچێتە خوێنی میلەتەکەی و ڕۆژانە کورد لەسێدارە ئەدەن. ئەمە چ نەگبەتییەکە میلەتی کورد ئەم جۆرە مرۆڤانە ئەخەنەوە؟! ئەمە چ کارەساتێکە ئەم جۆرە مرۆڤانە ئەوەندە روو قایم بن و خۆشیان بە پێشمەرگە بزانن و هەموو ئەو خیانەتەی ئەو چەند ساڵەی هەیە بەخەبات لەسەرمان هەژمار بکەن ؟! ئاخۆ ئەم جۆرە مرۆڤانە جگە لەناو میلەتی کوردا،لەهیچ میلەتێکی دیکەدا بوونیان ماوە؟؟ 
ئاراس لەکاتی پرسەی باوکی قاسم سلێمانی لەتاران وویستی خۆی وا دەرخا ئەمیش هەمان ڕۆڵی قاسم سلێمانی هەیە لەناو یەکێتیدا و ڕۆڵی یەکلایکەرەوە ئەبینێ. ئەم وەك ئەو مریشکەی لێهاتوە کە ئەیەوێ هێلکەی قاز بکا ،لێ ئەو نەیزانی ئەوان بەچاوی سووك سەیری ئەکەن و جگە لە کۆیلەیەکی خۆبەخش هیچی تر نیە. ئاراس و نمونەکانی تر ئەبێ ئەوە بزانن هەتا ماون ناگەنە ژێر پێی هیچ کەسێك،چما کەسێکی وەك قاسمی سلێمانی کەوا لەوەتەی هەیە کار و شەون و خونی و خەبات بۆ ئەو بیروباوەڕ و ئایدۆلۆژیایە ئەکا  کەباوەڕی پێیەتی، نەوەك بۆ پارە و پلەو پۆست و ڤێلا و سۆزانی. با ئاراس نەختێ لە قاسم سلێمانی نزیك بێتەوە و تەماشای ئەو جل و بەرگە بکا لەبەری کردوە،با تۆزێ دیقەت لەوە بدا کاتێ قاسم سلێمانی گفتۆ ئەکا و چۆن گوێ ئەگرێ و چۆن بەرگری لە شیعە و ئێران ئەکا، با سەیری ئەو نامەیە بکا کاتێ قاسم سلێمانی لە ئەلبوکەمال بۆ خاوەن ماڵێکی جێهێشت کاتێ بەبێ مۆڵەت شەوی لەماڵەکەی کردبۆوە و داوای لێبووردنی لێکردبوو. با لەوەوە فێری ڕێز و خۆشەویستی خاك و بیروباوەڕ ببێ،با لەوەوە فێری کەسایەتی شۆڕشگێری و سادەیی و خاکێتی بێ.
قاسم سلێمانی لەهەفتەی ڕابردوو دوای سەرکەوتنی هێزەکانیان لە ڕۆژئاوای عێراق ووتی؛ پیرۆزبایی لە حەشدی شەعبی  وحزب واڵلە ئەکەم بەبۆنەی سەرکەوتنیان بەسەر داعشدا. ئەم هەرگیز ناوی کوردی نەهێنا لەکاتیکدا کوردیش ڕۆڵی لەوەش کاریگەرتر و گەورەتریان هەبوو بەسەر چەتەکانی داعش بەتایبەتی کوردانی ڕۆژئاڤا کەنمونەی جوامێری و ئازایەتین. دەبا ئاراسەکان بێن و شانازی بە کوردی ڕۆژئاوا بکەن و کراسێ لەوان دەدڕن،نەوەکو شانازی بە دوژمنەوە بکەی. لەکۆتاییدا ئەوەندە ماوە بڵێن کەوا قاسم سلێمانی هەرگیز دۆستی کورد نەبوەو نیە،بەڵکە دۆستایەتی ئەو لەگەڵ کورد تەنها بۆ جاشایەتی و خیانەت کردنە کە بنەماڵەی تاڵەبانی پێشەنگن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە