یادی مەولودەکەی هەولێر وەک ئاشبەتاڵ ڕووخاندمی

Friday, 01/12/2017, 16:18

5687 بینراوە


دەرهێنان و خواردنی دڵی هەمزەی مامی محمەد، بەدەستی "هند بنت عتبة العبشمية القرشية الكنانية" جانەوەرانە بوو وەک خنکاندنی تینوویەک بۆ ئاو لەبیاباندا، کەچی هەمان خەڵک بە خەیاڵیش کە خەیاڵی جۆگەلەی ئاوی ساسزگار کانی دەکەن، لەوکاتەدا ئیتر بیرکردنەوە تەنها بۆ حورالعین و کوڕی لووسکەیە.
سەرهەڵدانی دایناسۆری باڵدار سروشتیانە لەترس جەور ستەمی دایناسۆرە گۆشتخۆرە دڕنندەکانبوو، ئەمە پێویستی ژیانە، بۆمانەوە ژیان،کەچارل داروین ناویناوە "ململانێ لەپێناو ژیاندا". تەنانەت کاتێک لە ئاسمان و سەر زەوی دانیاسۆرەکان توانیوویانە هەروەکوو چۆن مریشکێک دەنکە نۆکێک قووت دەدات، بە هەمان شێوە دایناسۆرەکان مرۆڤەکانی سەردەمی خۆیان کوشتوەو خواردووە، بۆیە مرۆڤ لەگەڵکاتدا شەوگەڕانی هەڵبژراد و بوو بە مرۆڤە شەوگەردیەکان چاویان تەنها بە شەو چالاکتربووە تابە ڕۆژ،مانەوە لە پێناوی ژیاندا سەرجەم سنوورەکان دەشکێنێت.
بوونی پێستی کیسەڵ بە ئێسقانیش بەهەمان شیوە بۆ بەرگری لە دڕنندەکانی دیکە، هەلبژاردەیەکی سروشتیە بۆ بەرگری، گوومانی تێدا نیە کە ناولەپێ ئەوکاتەی کە قووتابیە، ناو لەپی هەمان دەست ناچیت کاتێک لە جیاتی قەڵەم و کاغەز دەبێتە چەکوشکاری یان پاچ وەشاندن. گەورەی کوونە لووتی دانیشتوانی ئەفەرقیەیەکان لەچاو ئەوروپیش دیسان هەڵبژرادنی سروشتیە، چوونکە لە شوێنی گەرمدا ئۆکسجین کەمە کوونەلووت ناچارە زەمینە دروست بکات بۆ ئەوەی کە ئۆکسجینی زیاتر هەڵمژێت، بەڵام لە شوێنی سارد چوونکە ئۆکسجین زۆرەترە لەچاو شوێنی گەرم،پێویستی بە کوونە لووتی گەورە نیە.
پشیلە لەدەستی مرۆڤ ڕادەکات ئەگەر دەرگای داخراو نەبینێت، بەڵام پەمار دەدات ئەگەر ببینێت کە دەرگا داخراوە، سەرهەڵدانی حیکمەتیستەکان، لەئەنجامی لاوازی چەپەکانە، یان کاردانەوەی جەورو ستەمی لەبەرانبەر نەبوونی بەرگری.
ئەژدەیهانی سەر شانی زوحاک خەیاڵی نووسەرە، یان شیعری نوێ، کەنەیان دەوێرا بە ئاشکرا بڵێن کە پاشا خوێنخۆرە، ئەگینا پەیدابوونی ئەژدیها یان دوو جۆر هیاندار لەیەک گیاندا هەرگیز دروست نیە و گوونجاو نیە.
بۆیە بەوشێوەیش نیە کە دیتنی ئەو دیمەنەی کە ئە هەموو خەڵک کە ڕژانە شەقامەکان، بە بۆنەی ڕۆژی لەدایکبوونی محمەد کوڕی عەبدوڵاوە، وا هەست بکەین، کە ئیتر ژیان کۆتایی هات و هیوای نەتەوەیەک بن خاکنرا، گوومانی تێدا نیە کە وەک پیرۆز بایی لەدایک بوونی محمەدی کوڕی عەبدوڵا، خەڵک توڕەیی خۆیان دەربڕیایە دژ بە بنەماڵەی چەتەو خۆفرۆشی ال بارزانی ال تاڵەبانی، لە پای ئەو هەموو جەروستەمەی کە دووبنەماڵەی خۆفرش دژ بە خەڵک خاک ئەنجامی دەدەن. گوومانمان نیە کە ئەوەی بنەماڵەی جووت مافییاو خۆفرۆشی بارزانی و تالەبانی دژ بە خەڵک خاک ئەنجامیان داوە، نموونەی لە قوڵترین خاڵی مێژودا نادۆزرێتەوە، ئاخر لەکوێدا بیندراوە کە حکومەتی ناوەند دەرمانی تەواوی بۆ منداڵانی توشبوو بە "تالاسیمیا" بنێرێت کەچی هەرچیو پەرچیە خۆفرۆشەکانی جەلالیو مەلایی لێی گلبدنەوە نەیدەنە منداڵانی ووڵات!

ئەوەی باسمان کرد هەرە گەورەترین خیانەتی مەزنە، بەڵام ئەوەی باسمان لێوەی کرد دڵۆپێکە لەدەرییای خیانەتی چووت بنەماڵە، لەهەر هەموویان خیانەتی گەورەتر،داڕمان تێکشکاندنی کەسایەتی و بەرەو هەڵدێربردنی سۆزو خۆشەویستی و نیشتیمان پەروەرییە،کە بە ئاستێکیاندا بردووە، کە چارەسەرکردنی خەریکە لەئەستەم نزیک دەبێتەوە،ئەوەی کە نابێت بیر بکرێت ئەوەی کە سادسیترین و کنیاوترین دوژمنی کورد نەیتوانیوە بەشیوەی جووت بنەماڵە کەسایەتی کوردی باشووری بەمشیوە تێکبشکێنێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە