بە کێ ئەوترێ سەرکردەی ڕاستەقینە؟

Wednesday, 06/12/2017, 15:52

2507 بینراوە


سەرکردەی ڕاستەقینە کۆتا کەس دەخەوێ کۆتاکەس دەمرێ یەکەم کەسیش شەهید دەبێت !ئەم وتەیە شمولی  هەموو سەرکردەکانی جیهان بکات شمولی ئەم سەرکردە خاک و نەوت فرۆشانەی کورد ناکات، واتە پێجەوانەکەیەتی ئەوان یەکەم کەس تێر ئەبنو یەکەم کەس ئەنون و ئاخیر کەسیش نامرن.
بەدرێژایی مێژو کورد تا ئەم ساتەش هەر لە جەنگ بووە بەڵام لەهیج کات لەم جەنگانەدا نە بیستومانەو نە بینیومانە سەرکردەیەک یان کوڕى سەرکردەیەک بکوژرێن [جگە لە کوڕەکانى حمەى حاجى محمود و سالح موسلیم].
بەدرێژاى دواى ڕاپەڕین هەتا هەنوکەش ئەوەى کە گوێ بیست ئەبین و گوێمان لێ ئەبێ لە جەنگدا تاکە قسە کە هەمومان ئەیکەین با منداڵى فەقیرو هەژار نەکوژرێت ، ئەمە ماناى ئەوەیە کە کوڕى فەقیرو هەژار یان دەبێت بکوژرێ یان تا ماوە بە کولە مەرگى بژى .
ئەمە بەرهەمى 26 سالەَى حکوم ڕانى کوردیە نەوتەکە بو سەرکردەکانو شەڕو ماڵ ویرانیش بۆ میلەت ، بۆیە لییان گەڕین بابیخۆن ،میلەت تاوان بارە ئیمە بوین ئیوەمان هەڵبژارد ئێستاش هەر ئێمەین حیمایەتى خۆتان  و ماڵ و منداڵ و سەروەت و سامانتان ئەکەین هەر ئێمەشین لە ڕاگەیاندنەکاندا بە شان و باڵتاندا هەڵ ئەدەین .
من برسیار ئەکەم : ئاخۆ ئەوانەى [سەردەشت عوسمان و سۆرانى مامە حەمەو کاوە گەرمیانیان ] شەهید کرد یان بکوژانی 17 ی شوبات ،هەموویان پێیان دەوترێت پێشمەرگە ؟ یان موچەى بیشمەرگە وەردەگرن؟ ئاخۆ دایکى شەهیدانى قەڵەم و ئەو شەیدانەى کە بەدەستى ئەم پیاو کوژانە شەهید کران دڵیان بەم خاکە خۆشبیت کە ئەم پیاو کوژانە  بە ناو بەرگرى لێ ئەکەن؟ تۆ بڵێى پێشمەرگەیەکى سادەو ساکار تا چەن دڵ تەنگ بێت لەوەى ئەم کورد کوژانە باسى کوردایەتی و دیفاع کردنى بۆ بکات ؟
ئا ئەمەیە کێشەکە ،بە خاک فرۆش و نەوت فرۆش و کورد کوژەکان هەمویان پێیان ئەوترێ  پێشمەرگە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە