بزانن کەناڵی ڕووداو لەگەل کێ چاوپێکەوتن دەکات!

Monday, 29/01/2018, 12:51

12403 بینراوە


ساڵی ٢٠١٧، کوردستان بە میلیۆنان کێشە و گرفتی سیاسی، ئابووری، کۆمەڵایەتی، سەربازیی هەبوو، کە بۆ ئەمساڵیش پێدەچێت بەردەوام بێت، هەموو ئەمانە بوونەتە جێگای هەواڵ و شرۆڤەکردنی راگەیاندنەکان، بەڵام سەیر لەوەدایە کەناڵی ڕووداوی خۆفڕۆش، باز بەسەر ئەو هەموو ڕووداوانەدا دەدات، هەڵکوت هەڵکوت، دەچێتە ئۆردون و یەکێک لە بێژەرەکانی کە بە عەرەبیەکی شەق و شڕ قسە دەکات، لە هەمووی گرنگتر (مذکر و مونث) لێک جیاناکاتەوە ئەم کەسەیان ناردووە چاوپێکەتن لەگەڵ کچەزای سەدام حوسێن سەڕۆک کۆماری پێشووی عیراق، بکات، ئەو سەدامەی کە ناسراوە بە ئەنفالی کورد و کیمیاباران و بەکۆمەڵکوشتن، ئەم چاوپێکەوتنەش لەگەڵ کچی ڕەغدە سەدام حوسێن "بەنان حسین کامل" ئەنجامدراوە، ناشزانرێت کە بۆچی کەناڵی ڕووداو بیری لەم چاوپێککەوتنە کردۆتەوە و بۆ چ مەبەستێک لەم کاتەدا کردووە و کچەزاکەی سەددام چەندی پێ وەرگرتووە؟
میللەتی کورد، لە باشوور بەدەست دەسەڵاتدارە جاش و خۆفڕۆشەکان، داماو و کۆیلەیە، جگە لەوەی دەسەڵاتدارانی هەرێم هەرچی سامانی وڵاتە دزیویانە، وێرای ئەوەش، ڕەوشت و مۆڕاڵ و کەرامەتی نیشتمانی و نەتەویی میللەتەکەشیان هەراچ کردووە. ئیستا بێشەرمانە ڕەوا بە جاشایەتیی و خیانەتی خۆیان دەدەن، دەیانەوێت وا لە خەڵکی بگەیەنن، کە رووی خیانەت وجاسووسی سوور بکەن و ڕەوا بە  مێژووی ناشرینی خۆیان بدەن.
پرسیار لێرەدا ئەوەیە، کە ئایا دەبێت چ سەربەرزییەک بێت، کەناڵێکی کوردی، بە دوای کچی کچی سەدامدا بگەرێت، چاوپێکەوتنی لەگەڵدا بکات و بە شێوەیەکی نەرم و نیان بە ڕیزەوە قسەی لەگەڵدا بکات و وەک "نمایشکاری جلوبەرگ" بە خەڵک بیناسێنێت؟
سەیر لەوەدایە، دەرباز و کەناڵە خۆفڕۆشەکەی، کۆمەڵێک پرسیار لە (بەنان) دەکەن، لە یوتیوب لە ژێر ناونیشانی " بایپرم خۆشدەوێت و جێگەی شانازیمە" بڵاوی دەکەنەوە.
لەو چاوپێکەوتنەدا، دەرباز و کەناڵە خۆفڕۆشەکەی رووداو، بە خەندە و ڕێزەوە، گەلێک پرسیاری نەرم و نیان لە کچەزای سەدام حسێن دەکەن، بەڵام خۆیان لەو پرسیارە دزیوەتەوە، کە ئاراستەی "بەنان"ی بکەن، لە کاتێکدا دەڵێت شانازیی بە هەموو رابردووی بنەماڵەکەمەوە دەکەم.، تەنیا ئەو پرسیارەی لێبکردایە، تا بزانین ڕای چییە دەربارەی کۆمەڵکوژی و ئەنفال و کیمیابارانی هەڵەبجە، کە سەدامی باپیری ئەنجامی داوە بە سەر گەلی کوردد!؟ ئایا شانازیش بەو مێژووەوە دەکات کە سەدامی باپیری تۆماری کردووە؟!
ئەوانەی کە عەرەبی دەزانن با تا کۆتایی گوێ لە تەواویی  ئەو گفتوگۆیە بگرن. پێشنیاری ئێمە بۆ  هەموو لایەک ئەوەیە، کە کاتی ئەوە هاتووە، هەرچی موچەخۆر و کارمەندی ئەو دەزگا بەدناو و خائینە هەیە ناویان بخرێتە لیستی رەشی مێژووە و نەفرەتیان لێبکرێت، هەموویان وەکو ناپاک و خائین چاو لێبکرێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە