سەرکردە ئاو دەڕێژێت، خەڵکی پێی تێدەنێت

Wednesday, 07/02/2018, 18:59

3211 بینراوە


دەسەڵات چی بە چاک و چی بە خراپ دەتوانێت ڕەوشی کۆمەڵگا بگوڕێت. واتە هەڵسوکەوتی هەر کۆمەڵگایەک ڕەنگدانەوەی دەسەڵاتەکەیەتی.
ئەگەر سەرکردە ترسەنۆک بوو، ترس لە دڵی گەلدا دەچێنێت. ئەگەر سەرکردەش خۆڕاگر بوو، ئیرادەیەکی پۆڵایین لە کۆمەڵگادا بەرهەم دێنێت.
ڕۆژاوا و باشووری کوردستان:- یەک زمان، یەک خوێن و یەک دابونەریت، بەڵام دوو دیاردەی تەواو پێچەوانە، چونکە کردار و گوتاری سەرکردەکانی باشوور تەواو پێچەوانەی کردار و گوتاری سەرکردەکانی ڕۆژاوایە.
لە باشووردا: زۆرترین ترس لە دڵی میلەتدا چێندرا، چونکە خاوەن سەرکردەی ترسەنۆکە، زۆرترین دزی و گەندەڵی باڵی بەسەر باشووردا کێشا، چونکە خاوەن سەرکردەی دز و گەندەڵە، گوێبیستی زۆرترین درۆ و دەلەسە دەبین، چونکە خاوەن سەرکردەی درۆزنە.
لە شەنگال نزیکەی نیو ملیۆن و لە ناوچە دابڕاوەکانیش زیاتر لە دوو ملیۆن کەس ئاوارە بوون، چونکە خاوەنی سەرکردەی تەسلیمکار و ئاشبەتاڵکەرە.
لە ڕۆژاوادا: سەرکردە خۆی لە گەل جیاناکاتەوە، کوڕی سەرکردە لە سەنگەری بەرگریدا شەهید دەبێت، هەژارترین مرۆڤەکان سەرکردەکانن، ڕێگە بە دزی و گەندەڵی نادرێت، سەرکردەکان کونجی زیندان دەکەنە قوتابخانەی بەرخۆدان، لەبەرئەوە گەلیش دەبێتە خاوەن ئیرادەیەکی پۆڵایین و لە بەرامبەر دڕندەترین دوژمندا دەوەستێتەوە و ئامادە نابێت خاکەکەی چۆڵ بکات.
گەل لە جیاتی ئاوەرەبوون بەرەو بەرەکانی شەڕ بەڕێ دەکەوێت، لە جیاتی شیوەن و گریان زەماوەندی سەرکەوتن دەگێڕێت.
-----------------
تێبینی: ئەم نووسینەی کاک جەلال چوارتایی لە پەیجەکەی وەرگیراوە، کە بە ناوی گەورە ئاودەڕێژێت و بچوک پێی تێدەنێت، بە داوای لێبوردن لە کاک جەلا ئێمە ئەو ناونیشانەمان بۆ دانا، چونکە  بە گونجاومان نەزانی لێچوونی بچوک بخەیەن پاڵ خەڵک و میللەت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە