بۆیە دەڵێین ئەم هەڵبژاردنە دەبێت بایکۆت بکرێت

Monday, 23/04/2018, 17:40

4878 بینراوە


وشیاری نەتەوەیی و پیرۆزی خاک و نیشتیمان لەسەرو بەرژەوەندی شەخسی و حیزبی و هەموو شتێکی دیکەوەیە، بەتایبەت بۆ ئێمەی خاوەن نیشتیمانێکی داگیرکراو، بۆ ئێمەی ژێر دەستی دەسەلاتێکی کوردی، کە لە دوژمن و داگیرکەر زیاتر رۆڵی داگیرکەر دەبینن..
یەکێک لە شکستی کابینەکانی ڕابردووی پەرلەمانی عێراق کارنەکردن بوو بۆ مەجلیسی ئیتحادی! ئەو مەجلیس و ئەنجومەنەش کە بەپێی دەستور گرنگیی خۆی هەیە، دەتوانێت  لەسەر هەندێک بڕیار ڤیتۆ بەکاربهێنێت، بەمە شایستە نەتەوەیی و نیشتمانییەکان دەپارێزێت، بەڵام دواتر لەلایەن پارتە کوردییەکان کرایە قوربانی کێشەکانی نێوان خۆیان، هەر بۆیە هیچکام لە پارتەکانی باشوور باسی ناکەن، زۆربەی پەرلەمەنتارەکانیش یان ئەمە نازانن، یان هەیانە دەیزانێت لەبەر بەرژەوەندی پاراستنی پۆستەکەی خۆی و لە ترسی دەرکردن بێدەنگی لێکردووە، واتە کەس باکی بە پاراستنی شایستە نەتەوەیی و نیشتمانیەکانەوە نییە.
ئیتر بۆ دەنگدان بایکۆت نەکرێت؟!
- ئێوەش ئەی کاندیدە کوردەکان .... کاندیدی پارتە خۆفرۆشەکان، ئێوە کاندیدی پارت و رێکخراون، نەک کاندیدی گەلی کورد لە پەرلەمانی عێراق، ئێوە چونکە بە ساختە و فرتو فێل هاتوونەتە نیو کایە سیاسیی و کۆمەڵایەتیی و رۆشنبیرییەکانەوە و زۆربەتان بڕوانامەی ساختەشتان هەیە، بڕواناکەین ئاگاداری ئەو خالە گرنگەی مەجلیسی ئیتیحادی بن، کە لەسەرەوە ناومان هێناوە  بۆیە ئەوانەی رابردوو، ئەمانەی ئیستاش، کە ئەو پارتە خائینانە دەستنیشانتانی کردوون، تەنیا بانگەشە و پرۆپاگەندە بۆ خپارتەکانی خۆتان دەکەن، بەرژەوەندی خۆتان بەلاوە گرنگە وەکو لە خەمی ئەو میللەتە، تەنیا دەتانەوێت پۆستی پەرلەمانتاری وەربگرن و پارەیەکی زۆر لە پشتی پەرلەمانبوونیانەوە وەربگرن.
لە کۆتاییدا دەڵێین ئەگەر بەراوردی پەرلەمەنتارە کوردەکانی باکور لەگەڵ کوردە پەرلەرمەنتارەکانی عێراقدا بکەین، ئایا لە  نێوانیاندا هەست بەو جیاوازییە گەورەیە ناکرێت!؟ بۆیە لەوانەی باشوور دەپرسین ئایا ئێوەی کۆمەڵێک مشەخۆر و دەستکەلای پارتەکانی باشوور، هەست بە کەسایەتیی لاواز و تێکشکاوی خۆتان دەکەن!؟ ئێوە ئەگەر بۆ دەستکەوتی مادیی خۆتان نەبێت، چۆن دەتوانن لە پەرلەمانێکدا کار بکەن، کە نەتوان پارێزگاریی لە دەستکەوتیی نەتەوە و سەروەری نیشتیمانی بکەن!؟
ئیتر بۆچی ئەم هەڵبژاردنە و هەڵبژاردنەکانی دیکەش بایکۆت نەکرێت؟!
داخوازییەکانی ئەو خەڵکە  تەنیا لە چۆڵکردنی شەقام و چواردەوری ئەو سندوقانەدایە.


--- (هەندێک لەو بابەتانەی کە لەسەر بایکۆت بڵاومانکردوونەتەوە) ---














---------------------------------------

راپرسی

  • بۆ هەلبژاردنەکان دەنگ دەدەیت، یان بایکۆت دەکەیت؟
  •  

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە