ئابووریناسێکی فەرەنسی باس لە داهاتووی جیهان دەکات

Thursday, 23/08/2018, 12:23

4936 بینراوە


ژاک ئەتالی، ئابووریناسی فەرەنسی، دەڵێت؛
تا پانزدە ساڵی داهاتوودا، ئەمەریکا وەک هێزێکی باڵادەست دەمێنێتەوە، بەڵام وەک هێزێکی زاڵ، لە خۆسەپاندن بەسەر کاروباری جیهاندا نامێنێتەوە، دەکشینەوە و، کەمتر توانا و ئارەزوی دەبیت، کە کۆنترۆلی جیهان بکەن. وەک هەر چۆن لە مێژودا بینیمان کاتێک ئیمپراتۆری ئینگلیز کشایەوە و دەوری دا بە ئەمەریکا، بەلام کاتێک هیزێک دەڕوات، ئیتر هێزێکی تر نیە جێگای بگرێتەوە، وەک بینیمان لە کۆتایی ئیمپرتاتۆری رۆمان، کە لە ساڵی سفرەو دەستی کرد بە لاوازیی و دوای چوار سەدە لەناوچو، ئەگەر لێرەدا سەرنج بدەین دوای ئەمە هەموومان بوین بە رۆم، زمانی رۆمەکان بوو بە زمانی هەمووان، وەک ئەوان جلمان لەبەر دەکرد، وردە وردە مۆدێلی رۆمانەکانمان گرتەخۆ. بۆیە لە ئێستاوە تا سی ساڵی تر دانیشتوانی جیهان هەموویان ستایلی مۆدێرنیتێی ئۆکسیدەنت وەردەگرن، مۆدێلی ئۆکسیدەنت بە جیهاندا بڵاودەبێتەوە. ئۆکسیدەنت وەک هێزێکی باڵادەست نامێنێتەوە، بەڵام دەبێتە مۆدیلێکی بەربڵاو.
ئەو پرۆسەیە لە ئێستاوە دەست پێدەکات، لەبەر ئەوەی هێزێک بەتەنیا ناتوانێت جێگای ئەمەریکا بگرێتەوە، لەبەر ئەوەی ناتوانرێت سوپایەکی جیهانی دروست بکرێت وەک ئەوەی ئێستا دەیبینین. کاتێک کێشەی سوریا لە ئارادایە، کەس نایەوێت و نایەتە پێشەوە بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێک، بۆیە لە داهاتوودا جیهانێک دروست دەبێ، کە بازاڕ کۆنترۆڵی هەموو شتێک دەکات، کۆمپانیا گەورەکان فەرمانڕەوایی دەگرنە دەست  و یاسا دەسەپێنن، بەتایبەتی ئەو کۆمپانیایانەی کە داواکارییە سەرەکییەکانی مرۆڤ جێبەجێ دەکەن.
 لە جیهانی ئازادایشدا ئەوەی گرنگە، سیکیوریتێ و رابواردنە، هەروەها ئاسیۆرانسو و ڕێ پیشاندەر، نمونەی ئەو کۆمپانیایەی وەک گوگلە، کە هەر لە ئێستاوە رۆڵی هەیە، ئەمانە هەموویان دەسەڵات دەگرنە دەست، لە هەمان کاتدا نایەکسانییەکی بێ نمونە و بێ هاوتا دێتە کایەوە، بڵاو دەبێتەوە بە جیهاندا و کەسیش باسی گیروگرفتی ئێکۆلۆژیستی ناکات. بازاڕ دەبێتە ئێسپاسیکی بێ سەروبەر، کە بەم هۆیەوە  لە ناو کۆمەڵگەدا دژواریی و نایەکسانییەکی بەهێز دروست دەبێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە