پێکهاتەی گەردون و ژیان

Tuesday, 28/08/2018, 23:28

10730 بینراوە


لەرە و یاسای لەرینەوە
بە بۆچونی من تەواوی گەردون و مادەکانی کە لەم گەردونەدا بونیان هەیە هەمویان بە لەرینەوە کاردەکەن و هەموو ڕوداوەکانی گەردون تا دەگاتە جوڵەی مێرویەک پەیونەدی هەیە بە لەرین و لەرلەرەوە ، لە کۆتایدا ئێمە هەموومان وزەین و یەک سەرچاوەمان هەیە، واتە من و کەسێک لە ئەفریقا هەمان سەرچاوەی وزەین، ئازارو ناخۆشیەکانی ئەو لەگەڵ ئازارو ناخۆشیەکانی من دەچێتە یەک سەرچاوەی هەستی ئازار، واتە هەموو گەردون و هەموو مادەکانی گەردون لە یەک جۆر وزە پێکهاتوە و سەرچاوەی ژیانی هەموان هەمان وزەیە، تەنها جۆری لەرینەوەکان گۆرانکاریان بەسەردا دێنیت ، چۆن؟
 لەم بابەتەدا کەمێک روون کردنەوەی لەسەر دەدەم، هیوام وایە خوێنەر بتوانێت بابەتەکە بە وردی بخوێنێتەوە سودی لێ وەرگرێت.
بۆی هەیە نەتوانیت ئەم بابەتە بە جارێک هەرس بکەیت، باشترە زیاتر لە جارێک بیخوێنیەتەوە بۆ ئەوەی ناوکی باسەکە تێبگەیت.
تێبینی ئەوە کراوە کە هەموو ماددەیەک لە بارێکی نەگۆڕی لەرینەوە لە جووڵە دایە، کە گەرد لە گەردیلەی خێرا جوڵاو پێکهاتووە و ئەوانیش لە تەنۆلکەی خێرا جوڵاو پێکهاتوون بەناوی ئەلیکترۆن. لە هەر تەنۆلکەیەکی ماددەدا هێزێکی نەبینراو هەیە کەوا لە گەردیلەکان دەکات بەدەوری یەکتریدا بخولێنەوە بە ڕێژەیەکی خێرایی باوەڕپێنەکراوانە.
یەک تێکڕایەکی لەرینەوە دەبێتە هۆی ئەو شتەی کە پێی دەوترێت دەنگ. گوێی مرۆڤ تەنها دەتوانێت ئەو دەنگانە ببیستێت کە لە نێوان 20 بۆ 20,000 سووڕە لە یەک چرکەدان. هەر کە تێکڕای سووڕەکان لە یەک چرکەدا زیاد دەکات بۆ سەرو ئەوەی ئێمە پێی دەڵێین دەنگ، دەست دەکەن بە خۆدەرخستنی خۆیان بە شێوەی گەرمی. هێشتاش پێوانەکەی زیاتر بکەیت، لەرینەوەکان دەبنە ئەو سووڕانە کە دەست دەکەن بە خۆدەرخستن بە شێوەی ڕووناکی. تیشکەکانی سەروبنەوشەییش بە ئاسایی نەبینراون، وە وزە بە درێژە شەپۆلێکی بەرزتر ڕێکخراو لە سەروبنەوشەیی بەهەمان شێوەی نەبینراوە بەڵام دەتوانێت کاریگەریەکی زۆر گەورەی هەبێت لەسەر تەنە فیزیایەکان. زانست هێشتاش خەریکە لەو سنوورە بەرزترانە دەکۆڵێتەوە و لەوانەیە دۆزینەوەکانی داهاتوو ئەوە ڕوونبکەنەوە کە تا ئەمڕۆ بە نهێنی ماوەتەوە.
هێشتاش پێوانەکەی بەرزتر بکە، بە شێوەیەک بەرز کە هیچ کەس ناتوانێت لەم خاڵەدا بڵێت کە لەرینەوەکان ئەو سووڕانەن کە ئەو توانایە دروست دەکەن کە من بڕوام وایە مرۆڤ بیری پێدەکاتەوە. من بڕوام وایە کە هەر لەرینەوە بتوانێت هەموو شێوەیەکی وزە دروست بکات. جیاوازی لە کاریگەری لەنێوان دەنگ و ڕووناکی تەنها جیاوازیە لە ڕێژەی لەرینەوە، هەروەها لە بیرکردنەوەشدا ڕێک بەهەمان شێوەی دەنگ و گەرمی و ڕووناکییە. جگە لە ژمارەی لەرینەوەکانیان لە چرکەیەکدا.
بەهەمان شێوەی کە یەک ماددەی فیزیایی هەیە کە زەوی و هەموو هەسارە و خۆر و ئەستێرەکان و گەردونی لێپێکهاتووە، بەهەمان شێوەش یەک شێوەی وزە هەیە کە دەبێتە هۆی ئەوەی هەموو ماددەیەک لە بارێکی نەگۆڕی جووڵەی خێرادا بمێنێتەوە. دکتۆر ئەلێکساندەر گڕاهام بێڵ (Dr. Alexander Graham Bell)، داهێنەری تەلەفۆنی دووری درێژ و یەکێک لە کەسە پەسەندکراوەکان لەسەر باسی لەرینەوە لێرە ئاماژەی پێدەکرێت بۆ پشتگیریکردنی بیردۆزەکانی لەرینەوەم کە دەڵێت:
"وادابنێ توانای ئەوەت هەیە کە وا لە تووڵێکی ئاسن بکەیت بلەرێتەوە بە هەر لەرەلەرێک بتەوێت لە ژوورێکی تاریکدا. لەسەرتادا کە بەهێواشی دەلەرێتەوە، جووڵەکەی تەنیا بە یەک هەست دیاری دەکرێت ئەویش بەرکەوتنە. هەر کە لەرینەوەکەی زیاد دەکات، دەنگی (ئەلوو)ی لێوە دەردەچێت و بە دوو هەست دیاری دیاری دەکرێت (بەرکەوتن و بیستن).
لە نزیکەی 32,000 لەرینەوە لەیەک چرکەدا دەنگەکەی بەرز و تیژ دەبێت، بەڵام لە 40,000 لەرزینەوە لە یەک چرکەدا بێ دەنگ دەبێت و جووڵەکانی تووڵەکە چیتر هەستی پێناکرێت بە بەرکەوتن. جووڵەکانی بە هەستەکانی مرۆڤێکی ئاسایی هەستی پێناکرێت.
لەم خاڵەوە لە سەرو 1 و 1.5 ملیۆن لەرینەوە لەیەک چرکەدا هیچ هەستێکمان نییە کە بتوانێت هیچ کاریگەریەکی لەرینەوەی بەیەکداچوو پەسەند بکات، دوای ئەوەی گەیشتە ئەم قۆناغە، جووڵە دیاری دەکرێت سەرەتا بە هەستی گەرمی، وە دوای ئەوەی تووڵەکە سوور دەبێتەوە لەگەرمیدا ئەوا بە هەستی بینین دەیبینین.
لە 3 ملیۆن لەرزینەوە لەیەک چرکەدا ڕووناکی بنەوشەیی دەردەکات. لەسەروو ئەمەش تیشکەکانی سەروبنەوشەیی و تیشکدانەوە نەبینراوەکانی تر کە دەتوانرێن هەستییان پێبکرێت بە ئامێرەکان و لەلایەن ئێمەوە بەکار دەهێنرێن.
ئێستا من بەوە گەیشتووم کە دەبێت شتێکی گەورە هەبێت تاوەکو فێری ببین دەربارەی کاریگەری ئەو لەرینەوانە لە بۆشاییە گەورەکاندا کە هەستە ئاسایەکانی مرۆڤ ناتوانێت بیانبیستێت، بیانبینێت یان هەست بە جووڵەیان بکات. توانای ناردنی نامەی وایەرلێس بە لەراندنەوەی ئیثەر لەناو ئەو بۆشایەدا هەیە، بەڵام بۆشایەکە ئەوەندا گەورەیە کە وادەردەکەوێت دەبێ زۆر شتی تری لێبێت. دەبێت بەکرداریانە ئامێری نوێ دروست بکەیت بۆ دابینکردنی هەستی نوێ وەکو لە ئامێرە وایەرلێسەکاندا.
ئایا دەتوانرێت بوترێت کاتێک بیر لەو بۆشاییە گەورە دەکەیتەوە شیوەیەکی زۆر لە لەرینەوەکان نییە؟ کە لەوانەیە دەرئەنجامی سەیرمان بداتێ وە یاخود زیاتریش سەیر وەکو لەوەی لە شەپۆلەکانی وایەرلێسدا هەیە. وا دەردەکەوێت بۆ من لەم بۆشایەدا ئەو لەرینەوانەی هێنامانە بەرچاوی خۆمان دەردەکرێن بە مێشکەکانمان و خانەکانی دەمار کاتێک بیر دەکەینەوە، بەڵام دووبارە لەوانەیە لەپێوانەدا بەرزبن زۆر زیاتر لەو لەرینەوانەی کە تیشکەکانی سەروبنەوشەیی بەرهەمیان دەهێنێت و بەوەش ناتوانین هەستیان پێبکەین. ئایا وایەرێکمان دەوێت بۆ هەڵگرتنی ئەو لەرینەوانە؟ ئایا بەناو ئیثەرەکەدا تێناپەڕن بەبێ وایەرێک بەهەمان شێوەی شەپۆلە وایەرلێسەکان؟ چۆن هەستیان پێدەکرێت لەلایەن وەرگرەکەوە؟ ئایا گوێ بیستی زنجیرەیەک نیشانە دەبێت یاخود دەزانێت کە بیرۆکەکانی کەسێکی تر هاتۆتە ناو مێشکی تۆوە؟
هەندێک تێڕوانین لەبەرچاو دەگرین بەپێی ئەوەی دەیزانین دەربارەی شەپۆلەکانی وایەرلێس کە هەروەکو من باسم لێوە کرد هەموو ئەوانەن کە دەتوانین بیان ناسینەوە لە زنجیرەیەکی گەورەی لەرینەوەکاندا کە بە بیردۆزیانە مەرجە بوونیان هەبێت. ئەگەر شەپۆلەکانی بیرکردنەوە هاوشێوەی شەپۆلەکانی وایەرلێس بن ئەوا دەبێت بە مێشکدا تێپەڕن و بە ناکۆتایانە بڵاوببنەوە بەدەوری جیهان و گەردووندا. جەستە و ئێسکی سەر و بەربەستە رەقەکانی تر هیچ ڕێگریەک دروست ناکەن بۆ ڕێگەکەیان هەر کە بەناو ئیثەرەکەدا تێدەپەڕن کە دەوری گەردەکانی هەموو ماددەیەک دەدات بەبێ گرنگیدان بەوەی چەند ڕەق و چڕ بن.
ئێستا تۆ پرسیاری ئەوە دەکەیت کە ئایا بەیەکداچوونێکی نەگۆڕانە نابێت لە سەرلێشێواندن ئەگەر بیرۆکەکانی خەڵکی بەناو مێشکماندا بڵاوبووبانایەوە و بیرۆکەیان دانابا لە مێشکماندا کە لەلایەن خۆمانەوە نەهاتوون؟ چۆن دەزانیت کە ئێستا بیرۆکەکانی خەڵکانی تر لەگەڵ بیرۆکەکانی تۆدا بەیەکدا ناچن؟ من زۆر دیاردەی سەرلێشێواندنی مێشکم تێبینی کردووە کە هەرگیز نەمتوانیوە ڕوونیان بکەمەوە. بۆ نموونە، هەناسە وەرگتنێک یان بێ ورەییەک هەیە کە وتاربێژێک هەستی پێدەکات لە وتار دان بۆ گوێگران، من خۆم زۆر ئەوەم ئەزموون کردوە لە ژیانمدا و هەرگیز نەمتوانیوە هۆکارە فیزیایەکانی پێناسە بکەم.
زۆرێک لە دۆزینەوە تازەکانی زانستی بە ڕای من ئاماژە بە ڕۆژێک دەکەن کە زۆر دوور نییە لەوانەیە خەڵک بیرۆکەکانی یەکتر بخوێنەوە، کاتێک بیرۆکەکان ڕاستەخۆ دەگوازرێنەوە لە مێشکەوە بۆ مێشک بەبێ تێوەردانی قسە یان نووسین یان هەر ڕێگایەکی تری زانراوی پەیوەندی کردن. هیچ ناگونجاوانە نییە بۆ پێشبینیکردنی کاتێک کە ببینین بەبێ چاوەکان، ببیستین بەبێ گوێیەکان، وە قسە بکەین بەبێ زمان.
بەکورتی، بیرۆکەی ئەوەی کە مێشک دەتوانێت ڕاستەوخۆ پەیوەندی بکات لەگەڵ میشک دانراوە لەسەر بیردۆزی ئەوەی کە بیرۆکە یان هێزەکانی ژیان لەشێوەی تێکچوونەکانی کارەباییە، کە دەتوانێت وەربگیرێت بە هاندان و بڵاوبکرێتەوە بۆ دووریەک یان بەناو وایەرێکدا یان بەئاسایی بەناو ئیثەری بڵاوکەرەوەی هەموو شتێک وەکو شەپۆلەکانی تەلەگرافی وایەرلێس. زۆر لێکچوون هەیە کە پێشنیاری ئەوە دەکەن بیرۆکە لە سروشتی تێکچوونی کارەباییە، دەمارێک کەلەهەمان ماددەی مێشک پێکهاتووە گەیەنەرێکی زۆر نایابی تەزووی کارەباییە. کاتێک کە ئێمە سەرەتا تەزوویەکی کارەباییمان تێپەڕ کرد بەناو دەمارەکانی پیاوێکی مردوودا، شۆک بووین و سەرسام بووین بە بینینی کە هەستا و جووڵا! ئەو دەمارانەی بە کارەبایی کراون چوونیەکی ماسولکەکانیان دروستکرد ڕێک وەکو ئەو شێوەیەی کە لە ژیاندا بێت. وادەردەکەوێت کە دەمارەکان کار لەسەر ماسولکەکان بکەن زۆر لەو شێوەیەی کە تەزوویەکی کارەبایی کاردەکاتە سەر کارۆموگناتیس، تەزووەکە تووڵێکی ئاسن موگناتیساوی دەکات کە بە گۆشەیەکی گونجاو دانراوە بۆی وە دەمارەکانیش بەناو تەزووە هەستپێنەکراوەکە هێزێکی ژیان دروست دەکەن کە بەناویاندا دەڕوات، وە ڕێشاڵە ماسولکەیەکانی کەلە گۆشەیەکی گونجاو ڕێکخراون بۆیان گرژ دەبن.
دەکرێت زۆر هۆکار دەستنیشان بکەیت کە بۆچی بیرۆکە و هێزی ژیان وەکو یەک سروشت دەستنیشان بکرێن کە کارەبایە، تەزووی کارەبایی شەپۆلێکی جووڵەیی ئیثەرە، ئیثەریش ئەو ماددە گریمانەیەیە کە هەموو بۆشایەک داگیر دەکات و هەموو ماددەیەک بڵاودەکاتەوە. بڕوامان وایە کە دەبێ ئیثەری لێبێت، چونکە بەبێ ئەو تەزووە کارەباییەکە نەیدەتوانی بەناو بۆشاییەکدا تێپەڕ ببێ یان بەناو ڕووناکی خۆر بە بۆشاییدا.
گونجاوە کە باوەڕبکەیت تەنها شەپۆلێکی جووڵە لە ڕەوشێکی هاوشێوەدا دەتوانێت دیاردەی بیرۆکە و هێزی ژیان دروست بکات. وای دادەنێین کە خانەکانی مێشک وەکو پاتری کار دەکەن، وە ئەو تەزووەی بەرهەم دێت بڵاودەبێتەوە بەدرێژایی دەمارەکان، بەڵام ئایا لەوێ کۆتایی دێت؟ ئایا لە جەستە تێناپێڕێتە دەرەوە بەشێوەی شەپۆل و بە جیهاندا بڵاوبێتەوە و هەستیپێناکرێت بە هەستەکانمان؟ بەهەمان شێوەی شەپۆلەکانی وایەرلێس کە بێ ئەوەی هەستیان پێبکرێت تێدەپەڕین و بڵاودەبوونەوە پێش هێرتز و ئەوانی تر کە بوونیان دۆزیەوە."
هەر مێشکێک هەردوو وێستگەی پێشکەشکردن و وەرگرتنە. زۆر زیاتر لەوەی کە من دەتوانم بیژمێرم، خۆم بۆخۆمم سەلماندووە لانی کەم هەموو مێشکی مرۆڤێک وێستگەیەکی پێشکەشکردن و وەرگرتنیشە بۆ لەرینەوەی لەرەلەری بیرۆکە. ئەگەر ئەم بیردۆزە ڕاست دەربچێت و ڕێگای کۆنتڕۆڵکردنی گونجاو دابمەزرێت، ئەو ڕۆڵە بهێنە بەرچاوت کە دەیگێڕێت لە کۆکردنەوە و پۆلێنکردن و ڕێکخستنی زانیاری. ئیحتمالی ڕاستیەکی لەم شێوەیە سەرسوڕهێنەرە!
تۆماس پەین (Thomas Paine) یەکێک بوو لە کەسە هەرە زیرەکەکانی سەردەمی شۆڕشی ئەمریکی. بۆ ئەو لەوانەیە زیاتر لەهەموو کەسێکی تر ئێمە قەرزداری هەردوو سەرەتا و کۆتاییە دڵخۆشەکەی شۆڕشەکە بین، ئەوە مێشکە تیژەکەی ئەو بوو کە یارمەتی هەردوو ئامادەکردنی بەرپاکردنی سەربەخۆیی (Decleration of Independance)، وە ڕازیکردنی واژۆکەرەکانی ئەو دۆکیومێنتە بۆ وەرگێڕانی بۆ مەرجی ڕاستی. سەبارەت بە کۆگا گەورەکەی زانیاری، پەین بەم شێوەیە وەسفی دەکات:
"هەر کەسێک کە سەرنجی دابێت لەسەر باری گەشەسەندنی مرۆڤ بە سەرنجدانی خۆی, نەیتوانیوە سەرنجی ئەوەی نەدات کە دوو بەشی جیاوازی بیرۆکە هەیە، ئەوانەی کە خۆمان دروستیان دەکەین بۆخۆمان و بە پەرچ دانەوە و کاری بیرکردنەوە، وە ئەوانەی کە دێنە ناو مێشکەوە بە ڕێکەوتی خۆیان."
وارنەر هایزنبێرگیش دەڵێت: ڕووناکی و ماددە هەردووکیان یەک بوونن، وە دووانییە دیارەکە دروست دەبێت لەئەنجامی سنوورەکانی زمانەکەمان.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە