ئای وەتەن سپیت ڕەشە و ڕەشت سپی یە

Monday, 05/11/2018, 22:48

2438 بینراوە


لەدوای ئەوەی  باسی حەقی کرد لەگەڵ بەرێوبەرەکەی بۆ چەند ڕۆژێک زیندان کرا ھاتو  دەردی دڵی خۆی بۆم  گێڕایەوە مرۆڤێکی تاک. ژیان وەکو ئەوەی ئێمە ئەمانەوێت کە ھەوڵو کۆششی بۆ ئەدەین نایەتە ئەنجام  ، بۆیە ئێمەی  مڕۆڤ بەناچاری زۆر جار گۆڕان کاری ئەکەین لە زۆر کارە سەرەکیەکانی ژیانماندا  گۆڕان کاری ئەکەین لە ئامانجە سەڕەکیەکانی ژیانمان کە ھەۆڵمان بۆ داوە بە دڕێژایی تەمن ھەر لەمناڵیوە وێنەیکی جوان بۆ دروست ئەکەین  ، بەڵام دوا بەدوا خۆمان وا ڵێ ئەکین لەگەڵ ئەو واقعدا بژین کە فەڕز ئەکرێ بەسەرمان  ، ئێمەی مڕوڤە ماندووەکان کە کۆمەڵی گێشەی گشتی و تاکمان ھەیە لە چەوسانەوەو ژێردەستی ، لە ماندویی ژیان راکردن بۆ بژێوی ماڵو مناڵمان ،  شەڕو ئاشوبەو جەنگ ، راکردن ، گۆچ کردن ،گەڕان بە دوای خۆمان لەناو گۆمەڵگا ، نەبوونی ژیانێکی سادە و سەلیم  گیرفانی بەتاڵ، چاورێکردنی موچەی مانگیکی پڕ لە سەردانەواندن بۆ بەرپرسو بەڕێوبەری پڕوپوچ خاوەن مێشکی بەتاڵو  بێ مانا ، دەنگ دان بەو کەسانەی کەزۆر چاک ئەزانین دزن خۆفڕوشن ،  بۆیە ژیان ھەمووی بەناچاری ئەرواتە ڕێ ، دەردەکانی ئێمە زۆڕن بۆیە زۆڕمان سەری ناوەتەوە ناو قەبڕ بەم داخەوە ، ھەردەم پرسیاڕ ئەکەین ئای وەتەن تاکەی سپی ڕەش بێ ڕەش سپی بێ ، بەڵام چاڕچی ، ئەبێ ھەر وابڕوات ژیان ،  خۆمان بدەینە دەستەوە باوەڕ بکەین بە شکست ھێنان خۆمان بگۆڕین بۆ ژیانێکی تاڵ تر  ، خەونکانمان پێیی لەسەر دابنێن ، دووبارە خۆمان ببستینەوە بە ڕابردوو بۆ ئەوەی دووبارە  بگەینە سەر ڕێی ژیانێکی تر ئەمە مەحاڵە  ، ئەم پڕسیارە ئەمڕۆ ھاتە ناو مێشکمدا بۆ ئەوەی زۆر بەئاسانی لەسەر بنوسین ، بۆیە ئەبێ منیش وەکو ئەوان  بڵێم  پاتان ھەگڕن لەسەڕ ئامانجەکانی ژیانتان وازڵێ مەھێنن ھەربە بەردەومای خۆت بگرە بە پووشەکانی ناو دەریانی ژیان بۆ ئەوەی لەناو ئاوی دەریا نەخنکێیت ،ئەمە کورتەی باسەکە بەڵام ، سەیر لەوەدایە من ئەم ووتانەم ھەر لەزۆر کەس بیستووە لەزۆر کتێب نوسراوەی روناکبیر فەیلسوفی ژیان بیستووە لە فەرمودەکانی پێغمبەران و فەیلەسوفەکان لە تەورات و ئەنجیل و قورئان ، لە ئەبن خلدون ، لە سوقرات ئەفلاتون وئەرستو ، سارتر ھێکل لینین مارکس ئەنجلز و تۆماس مان ، عبدو الناسر و سەدام  و قەزافی مل مستەفا و مام جەلال ، نوشیروان و بیستووە  ، لە ڕۆمانەکانی توڵستۆی و لە کتێبی میر ، دیستۆفسکی ، مەکسیم گۆرکی و جیغۆف ، نەجیب مەحفوز ، تۆفیق حکیم  ، ھەموویان دڕێخییان نەکردووە کە مڕۆڤ دەسەڵاتدارەکان ئەبنە خاوەن یاسای زەمین مڕۆڤە بێ دەسەڵاتدارەکان ئەبنە خاوەن قوڕ پێوان ھەتاکو ماون لەژیان ، خوای گەورە لەسەر حەقە ئەمە حەق نی یە ، بەڵام ھەموو کاتێک مڕۆڤەکان لە یەک روودا سەیری ئەکەن  بەڵام پڕسیار لەوە دایە ئایا کەسی خەنکاو پێویستە خۆی بدا بەدەست چی بکات کاتێ کەوتە ناو دەریای ئاو ، زۆر چاک ھەموو لاشەی و جلوبەرکی تەڕئەبێت ، ھێزو وزەی پێ نەماوە ئەگەڕ نەش خنکێ بەڵام لە ژیاندا بە کەسێکی خەنکاو بەژمارە ئەدڕێ ، بەپێی روناکبیرانی ژیان نابێت خودی خۆی مڕۆڤ  خۆی بدا بدەستەوە لە ھیچ کاتێک ، ئەمە بۆم دەرکەوت ھەمووی ووتەی پرو پوچە چونکە کەسی بەرامبەر کە خۆی داناوە بە خاوەن مڕۆڤەکان  ئەگەر بکەوێتە ، ناو ئەو دەریایە بەبی ھیچ ھەوڵ دانێک بەبێ ئەوەی ملەوانی بزانی زۆر بەئاسانی ڕزگاری ئەبێت بەبێ ئەوەی جلو بەرکی تەر ببێ ڕزگاری ئەبێ ئەبێتە پاڵەوانیش خاوەن حەق  ، ئەمە چە؟ ئەمە؟ چی فەلسفەیەکە لە ژیان کەس ناتوانی باوەڕی پێنەکات چونکە زۆر روون ئاشکرایە بە تایبەت لەلای گەلانی ئەم ناوچەیە ، ھەر لەسەر مڕۆڤە سادەکان حەقە ، لەسەر لەسەر سەرانی تر حەق نیە ، لەکاتێک دا لە بەربەیانی ڕۆژ دا ھەڵئەسین قورس ترین کار ئەکەین لاشەکەم ھەردەم ماندوو ھیلاکە بەڵام خۆم بیری لێ ناکەم تەنیا بۆ ئەوەی ژیانم بەردەوام بێ، من ھەر بەبەردەوامی بیرو ھۆشم لای کارەکەم داناوە زۆر چار تووشی شێتی بووە بەڵام خۆم ڵێ گێڵ ئەکەم ، دایم ڕەنگی دەموچاوم  زەڕدو ڕەشە ڵۆچی پێستەکانی سەر ناوچەوانم بەدی ئەگڕی بێ پزیشک ژیانم بردووەتە سەر ھەتاکو ئەم ساتانە ، بەڵام کەسانێکی تر ھەر بە بەردەوامی ڕوخساریان لە گەنجی دایە ڕەنگی ڕەشی پیستیان بۆ سپی ھەڵگراوە ، من ڕۆژانە بیرم لەلای کارەکەم دڵسۆزانە کار ئەکەم بۆ خزمەتی گشتی ، بەڵام ئەو ھەردەم کاری قزوێن دژ بە مافی گشتی یە بیری لای گیرفان و پارەو دەسەڵات چەوسانەوەی ئەو کەسانە کە لە ژێر دەستی دا کار ئەکن خۆی بە ئازا داناوە ئازا نی یە خۆی بە خاوەن مێشک دا ناوە خاوەن مێشک نی یە خۆی بەخاوەن ڕەوشت دانەوە خاوەن ڕەوشت نی یە ،  من ھەردەم ھەۆڵم داوە کار بکەم بۆ گشتی بەڵام ئەو ھەر دەم بیری لای رابواردن سەیارە و ژن گۆرینە  ، لە ئەنجام دا لەم ژیانە ئەو ئەبێ بە خاوەن ھیزو بیرو پارەو پول خاوەن گۆشک و ئەبێتە خاوەن یاسا یاساکان بەسەر تۆ چەسپ ئەکات ، بۆیە دەنگم ئەکەمە پاڵ دەنگی ئەو کەسانە کە دژی یاسان چونکە لە وڵاتەکەی من  لە شارو لادێکەی من   یاسا تەنیا بەس بۆ من دانراوە ئەبێتە ژوژنێک بەدەستی کەسانێکی تر  ، ئەم نوسراوە سەروە لە خەیاڵ دا نەھاتووە ئەمە حقیقەتی بەسەر ھاتی کەسێکە کە لە ساتێک دا ویستی باسی حق بکا فڕێیان دایە زیندان ئەمە بەسەر ھاتی چەندھا کەسی ترە لەم ژیانە لەم وڵاتە دۆزەخە چۆن ڕاکەین .... 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە