هاتنی نەورۆز و ساڵی نوێی کوردی لە نەتەوەی کورد پیرۆزبێ  

لێرەدا کرتە بکە بۆ گوێگرتن لە سرودی: (جەژنە جەژنی کوردستانە. جەژنی نەورۆزە)


پارەی كێڵگەی نەوتی خراپ كۆلكێ بۆ كێیە؟

Friday, 08/03/2019, 16:03

4803 بینراوە


خراب كۆلكێ لەمەنتقەی كۆچەریانەو بەھەمانشێوەی كێڵگەی نەوتی(سێگێ و پێشخابورو گودبێ و شیواشۆك) پارەكەی دەچێتە گیرفانی (شەخسێكی موعەییەن) كەلەسەرووی سوڵتەی حكومەتیشەوەیە.
كێڵگەكە دەكەوێتە نزیك گوندی گرێ گەورە لەناحیەی باتیل سەربەقەزای سمێڵ.
خەڵكی ئەم گوندە لەشوێنی خۆیان ھەڵگیراون، لەشوێنێكیتر نیشتەجێكراون.
توانای ئەم كێڵگەیە زۆرەو ڕۆژانە بەتێكڕا ٦ ھەزار بەرمیلە بەكواڵێتی 35 API.
مانگانە بەتێكڕا ١٥٦ ھەزار بەرمیل دەكات و ساڵانەش دەگاتە ١ ملیۆن و ٨٧٢ ھەزار بەرمیل.
لەدەرەوەی سیستەمی وەزارەتی نەوتی عێڕاقی و وەزارەتی سامانە سروشتیەكانی ھەرێمی كوردستانەو بەتانكەر لەڕێگەی توركیاوە ھەناردە دەكرێت.
توركیاش لەبەرامبەر ساغكردنەوەی نەوتی ڕەشی بێ مەنەفێست ھەم گومرگ و ھەمیش بەنرخی كەمتر لەبازاڕەكانی جیھان دەیكڕێت.
بۆ ماوەی سێ ساڵ و چوارمانگە لەم كێڵگەیە نەوت دەردەھێنرێت و داھاتی تەنھا یەك مانگی ئەم كێڵگەیە زیاترە لە یەك ملیۆن دۆلار.

ئیعتڕافێكی مێژوویی گرنگ:-
كاتێ ئاشتی ھەورامی دەیگوت: ئەگەر نرخی نەوت بگاتە سەد دۆلارو ھەزار دۆلاریش ھەتا لەم مەسارەوە بڕوات حاڵی خەڵك لەوە باشتر نابێت.
دەی ئەوەتا دەیان بیرە نەوتی ناشەرعی ھەیەو خەڵكیش دەچەوسێتەوە.
 لەسنوری سەوزدا كۆسرەت ڕەسوڵ دەستیگرتووە بەسەر كێڵگەی شیواشۆك و پاشماوەی تاڵەبانی دەستیانگرتووە بەسەر نەوت و گازی ناوچەكانیتر، كەچی ھێشتاش خەڵكانێك كە لەخوار ھێڵی ھەژاریەوەن تابعی مانەوەی دەستەڵاتی یەكێتی و پارتین، وە بەشێكی تری خەڵكەكەش ڕازیە بەدەست غەڵەتدان لەلایەن ئەوانیترو بەگوتاری بنەبڕكردنی گەندەڵی و چاكسازی كەوتۆتە ھەلەكە سەما.
بەڵام ئەوەی جێگەی ئومێدە نوخبەیەكی ئاشكراو بەشی زۆرینەی خەڵكیش كە لەئێستادا بێدەنگن ڕووداوێكی گرنگیان لەدەست دەخوڵقێت و وەرچەرخانێكی مێژوویی بەئاراستەی قازانجی گشتی خەڵك و خاكی وڵات دێننە وجود.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە