وەک کورد دەڵێیت ؛ ئەڕۆی، بەلام هەر تێیتۆ

Thursday, 14/03/2019, 22:09

4265 بینراوە


وەک کورد دەڵێیت ؛ ئەڕۆی، بەلام هەر تێیتۆ .
ئەگەر گوێ لەهەندێک وتاری ژەنەرال دگۆل بگرین لەسالانی شستا لەسەر ئەنگلتەرا، وادەزانین هی ئەمڕۆیە، کاتێک باسی کارەکتەری ئنگلیزو ئنگلتەرا دەکات ؛ ئەو ولاتەی کە جەزیرەیەکە، جیای کردۆتەوە لە جیهانی دەرە و لەهەمان کاتا پارستویەتی، هەمیشە پشتی بەستوە بە ڕێگای هاتوچۆی ئاوی بۆ بازرگانی و کەمتر گرنگی بە بەرهەمی کشتوکال داوە، جوگرافیای ئنگلتەرا کارەکتەرێکی جیاوازی داوە بە تاکی ئنگلیز وای کردوە کە کارەکتەرو ناتوری ئنگلیز جیاواز بێت لە ئێمە. کاتێک ئێمە ویستمان لەگەل پێنج وڵاتی تری ئەوروپادا ناوچەیەکی ئابوری هاوبەش دروست بکەین ئنگلتەرا هەمیشە دەیویست تەنگژی بۆ ئەم پرۆژەیە بنێتەوە، کاتێکیش ویستی بێتە ناو ئەم هاوپەیمانیەوە، ئەی ویست بە قانونی خۆیی و ەک چۆن ئەیەوێت ئاوا بەشدار بێت.......تاد
بۆیە ژەنەرال دگۆل لەسەردەمی خۆیدا ڤیتۆی خستبوە سەر ئنگلتەرا بۆ هاتنە ناو بازاڕی هاوبەش. ئەمڕۆش ئنگلتەرا نازانیت چ بڕیارێک بدات، ئەو زەمەنە بەسەرچو کە ولاتێکی ئەوروپی بەتەنیا بتوانێت کێبڕکێی بازاڕی جیهان بکات، لەم کەینو بەینەدا ئەگە ئنگلتەرا بێتە ناو ئەوروپا دەبێت واز لەو کارەکتەرەی خۆی بێنێت، واتە ببێتە گوێگر هەتاوەکو داخوازی کەر، واز لە سروشتی خۆ بە زلزانی بێنێت. وەئەگەریش لە رابوردودا وتراوە ؛ بەریتانیای گەورە، مەبەست تەنها لەناوچەکەبوە کە گەورەتر بوە لە ناوچەی بەریتانیای فەرەنسا نەک گەورەیی دەسەلات .
ئەم کارەکتەرەی ئنگلیز رەنگی داوەتەوە لە سیاسەتی کۆلۆنیالیزمو هەروەها لە سایسەتی لەهەڵسوکەتیانا لەگەڵ بیانیەکانیاندا لەناوخۆیدا ؛ تۆ وەک خۆت بژی، داوات لێ ناکەین ببیتە ئنگلیز و لەگەڵ ئێمەدا تیکەل بیت، ئێمەش خۆمان لەگەل تۆدا تێکەل ناکەین، مافت پارێزراوە. بۆیە کاتێک دەچمە ئەوبەری ئاوەکە بۆ بینینی خزمو کەسوکارم سەرنج ئەدەم کە زۆر کەم لەگەل ئنگلیزدا تێکەل دەبن، هەر کۆمەڵەو بەجیا لەوی تر دەژی، بەپێچەوانەی فەرەنسا وە کە داوا لەخەڵکی دەکەن تێکەل بەیەکتری بن، کە ببنە فەرەنسی ، ئەمەش زیاتر لەگەل ئایندەدا دەگونجێت، هەرچەندە کەسانی بیانی ناتوانن ببنە فەرەنسی و نە ببنە ئنگلیز بەڵام بون بەفەرنسی ئاسانترە هەتاوەکو بون بە ئنگلیز. تاکی ئنگلیز داخراون ئەگەر پاینتێک بیرە نەخۆنەوە ناتوانن بدوێن .راستە ئنگلتەرا لە جێبەجی کردنی قانونی مافی مرۆڤدا بێ هاوتان، لەو روەوە شازن.
دەڵێن گوایە کاتێک لەشەڕی جیهانی دوەمدا فڕۆکەوانە جەنگیەکانی ئنگلیز لە بۆمباران کردنی ئەڵمانیاوە دەگەرانەوە بەسەر ئاسمانی فەرەنسادا تێ دەپەڕین، چەند بۆمبکیان پێ دەمایەوە، دەیان کێشا بەسەر پەیکەری ناپلیۆندا لە کاڵاس. ئەم پرۆژەی ئەوروپایەش کەدوای چەنگی دوەمی جیهانی دەستی پپێکرد بەو هیوایەی شەڕیکی تر لە نێوان ئەم وڵاتەنەدا جارێکی تر رونداتەوە، بۆیە ئنگلیز لەگەل ئەم پرۆژەیەدا نین لەبەر ئەوەی کە پرۆژرەی ئەوان نیە، هەر لەسەرەتاوە پرۆژەیەکی فەرەنسی بو، فەرەنسا زۆر تێکۆشاوە لە پێناویدا، ناپلیۆن بە جەنگ، پاشان ژەنەرل دگۆل بە دروستکردنی بازاڕی هاوبەش، ئینجا لەسەردەمی میتراندا کە زۆر ئەو پرۆژەیەی بردە پێشەوە. ئێستاکە ئنگلیز چارەو هەڵبژاردەی نەماوە بۆیە پێی دەڵیین ؛ تۆ شەراب دەخۆیتەوە یان شەراب ؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە