بەرزاییەکانی جۆلان و بەرزاییەکانی سلێمانی

Tuesday, 26/03/2019, 23:56

34258 بینراوە


ساڵی ١٩٦٧ نزیکەی ١٥٠ ملیۆن هاوڵاتی عەرەبی بەرانبەر ١٥٠ هەزار هاوڵاتی ئیسرائیلی لە جەنگێکی ٦ ڕۆژەدا، ڕیخانیان و تیك شکێنران. ئەم نابەرانبەریە هیچ لە وورەی جولەکەی کەم نەکردە و توانیان جگە لەسەرکەوتن ، دەست بگرن بەسەر جوگرافیایەکی فراوان لەخاک کە دیارە بەشێك لەم خاکە،بەرزاییەکانی جۆلان بوو کە ئەو کات بەشێك بوو لە خاکی سووریا.
لەوکاتەوە ئیسرائیل سیاسەتی فراوانخوازی خۆی گەشە پێداوە و ئەوەی لەجەنگ بەدەستی هێناوە هیچ کات ئامادە نەبوە سازشی لەسەر بکا . لەبەرانبەر ئەوەدا؛ هەوڵیان داوە ئەوەی لە کاتی خۆشیدا بەدەستی بێنن لەڕێگای لەشفرۆشی ،ماددەی هۆشبەر و کڕینی سەرکردە و تیرۆرکردنی ئەوانی تر کە بونەتە مەترسی لەسەر دەوڵەوتی ئیسرائیل و خودی جولەکە،دەستی پێوە بگرن تا زیاتر سنووریان فراوانتر بکەن. هەنووکە بەرزاییەکانی جۆلان تەنها ٣٠ هەزار هاوڵاتی عەرەبی لێماوە و بەهۆی سیاسەتەکانی ئیسرائیلەوە ڕۆژ دوای ڕۆژ بچووك و کەمتر ئەبنەوە.
ئەمڕۆ سەرۆك ترامپ بەبێ گوێدانە هەست و نەستی عەرەب و ئیسلام و ڕووس ،واژووی لەسەر بەهەمیشە بوونی جۆلان وەك بەشێك لە خاکی ئیسرائیل مۆرکرد و پاندانەکەی وەك دیاریەك دا بە سەرۆک وەزیران(نەتنیاهو).
لەدوای پرۆسەی ئازادی عێراق لەساڵی ٢٠٠٣ وە هەریەك لە جەلال تاڵەبانی و مەسعود بارزانی کوردستانیان پڕکرد لە عەرەب بەهەنجەتی(هاوڵاتی بوون،وەگەڕ خستنی سەرمایە،هێنانی پیشەگەرایی و توانا مرۆییەکان). ئەمە جگە لەوانەی لەژێر ڕکێفی شەڕی تاییفی و دواتر لەدەستی داعش هەڵاتن و ئەو ژمارەیە گەلێ گەورەتر و قەبەتر دەرکەوت. بەپێی ئەو ئامارەی باسی لێوە ئەکرێ؛ژمارەی عەرەب بۆ شارە کوردستانیەکانی باشوور لەسەر و ملیۆنێکەوەیە. دیارە ئەم ژمارە گەورەیە لە دەیەکی داهاتودا ئەگەنە ٣ بۆ ٤ ئەوەندە. لەگەڵ هاتنی ئەم ژمارە زۆرە لە عەرەب ژمارەیەکی زۆر لەشفرۆشیان لەگەڵ خۆیان هێناو گیرفانی گەنجان و خەڵکی ساویلکەیان بەتاڵ کرد، لەم لاشەوە هەرچی شوێنی باش و بەرزایی هەبوو کە کران بە شوقە و ئەپارتمێنت برا چاوڕەشەکان کڕیان و لەوێ نیشتەجێن.  
ئێستا نەوەکانی تاڵەبانی و بارزانی و نەوشیروان چارەنووسی ئەم خاکەیان داوەتە دەست داهاتویەکی نادیار و لە سەر مێزی قومار و بەدیار سۆزانیەکانەوە دۆش داماون و مێژووی کوردستانیان خستۆتە بەردەم کەڵبەی عەرەب و فارس و تورکەوە و هاوڵاتیەکەی خۆیان یان دەربەدەر کردوە وەیان وایان لێکردوون ئەم خاکە جێبهێڵن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە