عێراق وەک کەری نێو جۆگەکە (بەشی یەکەم)

Sunday, 28/04/2019, 17:57

11635 بینراوە


ئەڵەمانیا، کۆتایی مانگی 4 / 2019
لە یەکێک لە وتارەکانی پێشودا لەژێر سەردێڕی (ئێران و تورکیا کەوتنە پاقلەکەوە) بە خوێندنەوەی پاشخان و روداوە خیراو تیژ تێپەڕەکانی کۆتایی ێاڵی پار و سەرەتاکانی ئەمێاڵدا،پیشبینیی ئەوەمان کرد کە لە پێشهاتەکاندا ئەوەی رودەدات، گۆڕانکاری گەورە بەسەر نەخشەی سیاسیی چەند وڵاتێکی رۆژهەڵاتی ناوەندا دێت و تەخت و بەخت و کورسی فەرماڕەوایی چەند (سەرۆکێک)یش لار و خوار و یا قڵپ دەبنەوە وچوار لەوانەش سوریا،عێراق،ئێران و تورکیا، هەرچەند مەنجەڵی جەزائیر و سودان بە ئاگرێکی خامۆش و لەسەرخۆ و بێ دوکەڵ زوتر هاتە کوڵ و سەرەتا(کاسەکە لەسەری عەبولعەزیز بۆتەفلیقەو حەسەن بەشیردا شکا) وخۆشبەختانە رێگەچارەی وەلانانی دیکتاتۆرەکانی بە شێوەیەکی ئاشتییانە و بێخوێنڕشتن زۆر بەسەرکەوتویی ئەنجامدا و بەردەوامیشن بۆ دامەزراندنی دو سەرۆکی هەڵبژێردراو و دوحکومەتی نیشتیمانی راستینە..جێبەجێکردنی سیناریۆ و پلانەکانی کە بۆ رۆژهەڵاتی ناوەن ئامادەکراوە بڕێک دواکەوتن،بەڵام هەردێنە ئەنجامدان.
ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانی پلانی 1و2و3ولەوانەیە چواریشیان دانابێت بۆ دەستکاریکردن،گۆڕین،هەڵوەشاندنی رژێمەکانی دەسەڵات لە سوریا،ئێران،عێراق و تورکیاش،بەڵام ئەمجارەیان ئەمەریکاو هاوپەیمانەکانی هەمان هەڵە گەورەکانی پەلاماردانی ێەددام حسەین و هەڵوەشاندنەوەی رژیمەکەی دوبارە ناکەنەوە.ترەمپ بڕیاری لاوازکردنی رژژێمەکەی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی داوە و هەنگاو بەهەنگاویش بڕیارەکە دەخاتەکار.بە ئابلوقە و گەمارۆدانی ئابوریی دەستیپێکرد ئینجاپابەند نەبون یا هەڵوەشاندنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمیی نێوانیان،هەنگاوی سێهەمیش هێزەکانی سوپای پاسداران وژەنەرال قاسمی سلێمانی شی خستە لیستی رەشی تیرۆر و تیرۆریستانەوە.دوابەدوای ئەوەش ئەمەریکا رایگەیاند ئەو هەشت وڵاتەی وەک عێراق وتورکیاومیێر هەڵاوێردکرابون لە بڕیاری مامەلە نەکردنی بازرگانی لەگەڵ ئێراندا،تەنها وتەنها هەتا رۆژی 2 / 5 / 2019 بۆیان هەیە کڕین و فرۆشتن لەگەڵ ئێراندا بکەن.بۆ دابینکردنی پێداویستی یەکانیشیان لە نەوت و غاز،عێراق غاز لە وڵاتی سعودی بکڕێت و تورکیاش نەوت لە هەرێمی کوردستان وەربگرێت.گەماروکانی سەر ئێران کاری خۆی کرد و بەشێک لە ئامانجەکانی ئەنجامداوە.هەر بۆ نمونە حەسەن رۆحانی ددانی بەوەدا نا کە (سزا سەپینراوەکان) بەسەر ئێراندا و بەتایبەتیش بەتایبەتیش قەدەغەکردنی ئاڵوگوڕی بازرگانی لە گەڵ هەشت وڵاتە رێگە پێدراوەکەشدا زیان بەخش و بە ئازارە و تەنها لەم ماوەیەی دواییدا دە ملیار دۆلار زیانیان پێکەوتووە،گرنگترین دو سەرچاوەی دارایی حزبوڵای لوبنانی وشککراوە و ئەمەریکا کەوتۆتە دوی ئەوانەی ئەو رێکخراوە بەخێودەکەن.حەسەن نەێروڵای رابەری حزبوڵا کە بودجەی ێاڵانەی هەشت ملیار دۆلارە، وەها وشک کراونەتەوە بە ئاشکرا داوای لە دایکانی سەر بە رێکخراوەکە کرد دەست بگرن بە خۆراکەوە لە سێ ژەمەکەی رۆژانەدا.
بەپێی ئەو زانیاری یانەی دزەیان کردۆتە سەر لاپەڕەی رۆژنامە پڕخوێنەرەکان،هاوپەیمانێتی یەک بەسەرۆکایەتی ئەمەریکاو ئەندامێتی فەرەنسا،ئیسرائیل،وڵاتی سعود،وڵاتانی ئیمارات(جگە لە قەتەر)، میێر و ئەردەن بودجەیەکی خەیاڵییانبە بڕی 750حەت ێەدو پەنجا ملیار دۆلار تەرخانکردووە بۆ ئەنجامدانی جەنگێکی نەرم و بێ دوکەڵ و خوێنڕشتن دژ بە کۆماری ئیسلامیی ئێران (میێر و ئەردەن لەو بودجەیە بەخشراون)
هەمو لایەنە پەیوەندیدارەکان کەوتنە خۆیان،سەرانی ئێران و عێراق سەردانی یەکتریان کرد و چەند رێککەوتنێکی ئابوریی و بانکی یان مۆرکرد.هەمانکات و لەسەر راسپاردەی ئەمەریکا،سەرۆک وەزیرانی عێراق عادیل عەبدولمەهدی سەردانی ئەردەن و سعودییە ومیێری کرد و پەیوەندی یە کانی نێوانیان ئاسایی کردەوە.ئەمەریکاو ئەو وڵاتانە دەیانەوێت عێراق بێلایەن بێت لە نێوان ئێران و ئەمەریکاو هاوپەیمانەکانیدا،بەڵام سەرانی عێراق دەیانەوێت وەک کەری نێو جۆگەئاو،لەهەردو بەری ئاوەکە بلەوەڕن و هەتا ئێستا خۆیان ساغ نەکردۆتەوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە