ئایا ئێران بۆ ڕێککەوتنێکی نوێی ئەتۆمی هەوڵ دەدات لەگەڵ ئەمریکا یاخوود پەلەقاژێی مەرگ دەکات؟

Wednesday, 24/07/2019, 22:48

4848 بینراوە


بە درێژای مێژوو گەر لاپەڕەکانی مێژوو هەڵبدەینەوە کارێکی تایبەتمەند و سەرنج ڕاکێش بووە یاخوود جێ ی تێڕامان بووە کە دەوڵەتێک بیەوێت پەلاماری ئەمریکا بدات یاخوود گێچەڵی بەرامبەر بکات بە کردەوەکانی وەک ئەوەی ئێستا ئێران بەرامبەر بە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەیکات .
لە دواین گێچەڵی ئێران ئەوە بوو هەینی ڕابردوو ئێران دەستی گرت بەسەر کەشتیەکی نەوت هەڵگری بەریتانی لە ڕێڕەوی ئاوی هورمز کە ناسراوە بە گەرووی هورمز ، کاتێک گاردی کۆماری ئێرانی لە ڕێگای هەلیکۆپتەرەوە دابەزینە ناو کەشتیەکە و دەستیان بەسەر کەشتیەکەدا گرت و هەموو ئەم ئۆپراسیۆنەش لە ڕێگای گرتەی ڤیدیۆییەوە تۆمار کراو دواتر پیشانی جیهان درا .

ئەم کارەش کادانەوەیەکی نێودەوڵەتی و مقۆمقۆیەکی نێو دەوڵەتی و بە تایبەت ڕۆژئاوای بەدوای خۆیدا هێنا لە پێش ئەمانەشدا لە دەمەکانی ڕابردوودا ئێران فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی ئەمریکی خستە خوارەوە و ئەمەش وای کرد ترامپ بڕیاری جەنگ و پەلاماردانی ئێران بدات بەڵام لە دوا ساتەکاندا پاشگەز بوەوە لە هەڵگیرسانی ئەو جەنگە خوێناویە سەرەڕای ئەو گێچەڵ و کردەوە ئیستیفزازیانەی ئێران و نەبوونی سیستمێکی بەرگری توندی ئێرانی بەرامبەر بە هەر هێرشێکی لەناکاو ، هەمووشمان دەزانین'' کە جەنگێکی دۆڕاو دەبێت بۆ ئیران '' بەڵام ئەمریکا زۆرترین کار دەکات کە ئەو جەنگە بەرپا نەکات و ئەمەش هەڵوێستی ژیرانەی ئەمریکا و ڕۆژئاوا دەردەخات لەگەڵ دۆخەکەدا.

چاودێرانی سیاسی پێیان وایە ئەم هەنگاوانەی ئێران پەلەقاژێیەکە بۆ دەرباز بوون لەو سزا ئابووریانەی کە بەسەریدا سەپێندرا دوابەدوای ئەوەی ئەمریکا پاشگەز بۆوە لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران و دواتریش ئەوروپا پاشگەزبوونەوەی خۆیان ڕاگەیاند لە هەر هەوڵێک کە بۆ نزیککردنەوەی ئێران لەگەڵ ڕۆژئاوا هاویشتویانە ،

لەلایەکی ترەوە ملاییەکانی ئێران دەیانەوێت ڕووناکای ئەو پەیوەندیەی ئەوروپا و ئەمریکا بقۆزنەوە سەرەڕای ئەوەی ( ئیستیفزازکردنی بەریتانیا ناتوانێت ئەو ئامانجە بپێکێت ) هەروەها بۆ ناردنی نامەی ئاگادار کردنەوە بۆ کۆشکی سپی کە ئەو کردەوانە ئەمریکا بۆ فشار خستنە سەر ئێران بەبێ دەرئەنجام نابێت ، لەلایەکی ترەوە زیادکردنی پیتاندنی یۆرانیۆم لەلایەن ئێران خۆی لە خۆیدا پێشێلکردنی ئەو ڕێککەوتنەیە کە بە ئاگاداری ئەوروپا ( ئەمریکا و ئێران) کردیان ، کە تاران دەیەوێت لە ڕێگەی ئەم کردەوانە ئەوروپیەکان لە دەوری خۆی کۆ بکاتەوە و فشار بخەنە سەر ترامپ تا واز لە ئێران بهێنێت و بڕیار و سزا ئابووریەکان لا ببات .

ئێستا دەبێت چی بکرێت ؟؟ بە دڵنیاییەوە دەبێت ئیدارەی کۆشکی سپی هەموو هەنگاوێک بنێت بۆ نیشاندانی ئامادەی بە حکومەتی بەریتانیا و داواکاریەکانیان ، دەبێت بەردەوام بێت لە ناردنی هێزی زیاتر بۆ گەرووی هورمز وەک پیشاندانی نیازپاکی ئەمریکا بۆ ئەورپا و کارکردن لەگەڵ هاوپەیمانەکانی لە هەموو دۆخێکدا و پاشانیش پاراستنی هەموو کەشتیە نەوتیەکان و پاراستنی بەرژەوەندی هاوپەیمانەکانی لەو گەروەدا و هەروەها لەلایەکی ترەوە ئیدارەی ئەمریکی دەبێت فشارەکانی زیاتر بکات لەسەر تاران وە هەموو ئەو ئاسانکاریانەی کە بۆی کرابوو کە وا لە ئەوروپاییەکان دەکات یارمەتی ئێران بدەن بۆ پەرەپێدانی بەرنامە ئەتۆمیەکانی هەڵبوەشێنێتەوە ،

لەوانەیە یاخوود ئەگەری زۆرە ئێران ئەم گێچەڵ و کارە ئیستیفزازیانە وەک پێشەکیەک پیشان بدات بۆ دانیشتن و ڕێککەوتنێکی تری ئەتۆمی ، بەڵام هەتا ئێستا ترامپ هەموو دانیشتن و گفتوگۆیەکی لەگەڵ ئێران هەڵپەساردوە ، هەرچەندە دەست خۆشی لە هەنگاوە دیبلۆماسیەکانی سیناتۆر ( راند بۆل ) کرد ، بەڵام سیستمەکە خواستێکی بەهێزی هەیە تا ترامپ بە چاوەڕوانی ناچار بکات و بەوهیوایەی کە خواستێکی دیموکراتی و هەڵبژاردەیەکی پەسەندیان هەبێت کە پاڵپشتی لە ڕێککەوتنی دووهەم بکەن بە بێ بوونی هیچ تەنگ و چەڵەمەیەک ،هەرچەندە لەوەیە ئێرانیەکان هەست بەو هەنگاوە بکەن کە ترامپ تێوەگلاوە لەو ململانێ بەهێزەی کە ئەو ئامانجە پتەوتر بکات ، وا دەردەکەوێت تاران دەیەوێت لەو سندوقە ڕابکات کە تێیدان ، بەڵام نابێت ترامپ ڕێگەیان پێ بدات .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە