ھەڵبژاردنی سرووشتی

Thursday, 05/03/2020, 20:10

6239 بینراوە


ھەڵبژاردنی سرووشتی میکانیزمێکی پەرەسەندنە . ئەو زیندەوەرانەی کە زیاتر خۆیان گونجاندووە لەگەڵ دەوروبەریان زیاتر ئەگەری مانەوەیان ھەیە و ئەو جینانەی کە ھەڵیگرتووە تێبپەڕێت و بمێنێتەوە. ئەم کردارە گۆڕانکاری بەسەر جۆرەکان دا ئەھێنێت بە پێی کات.
ھەڵبژاردنی سرووشتی یەکێکە لە ڕێگاکانی تۆمارکردنی ملیۆنان جۆری زیندەوەر کە لەسەر زەوی ئەژین.
چارلس داروین (١٨٠٩-١٨٨٢) و ئالفرێد ڕۆسێڵ واڵاس (١٨٢٣-١٩١٣) کە فەزڵی تیۆری پەرەسەندن ئەدرێتە پاڵ ھەردوکیان پێکەوە لە ھەڵبژاردنی سرووشتی دا. دوای دەرچوونی کتێبەکەیان لە ساڵی ١٨٥٨ . واڵاس بە تەواوی فۆکۆسی خەڵکی لەسەر نەما لە دوای دەرچوونی کتێبەکەی داروین لە ساڵی ١٨٥٩. ھەرچۆنێک بێت
لە سەردەمی داروین و واڵاس . باوەڕ وابوو کە زیندەوەران زۆر ئاڵۆزترن لەوەی کە بە سرووشتی پەرەیان سەندبێت و ئەبێت دروستکراوی نەخشێنراوی خوایەک بن . ھەرچۆنێک بێت لە ھەڵبژاردنی سرووشتی دا ئاڵۆزیەکانی زیندەوەران بە تەواوی دەرئەنجامی کرداری سرووشتن.
بە وتەی پڕۆفیسۆر ئادریان لیستێر . لێکۆڵەر لە مۆزەخانە کە ئەڵێت : شتەکە ئەوە نییە کە زانایانی بایۆلۆجی لە بونەوەرە زیندووە ئاڵۆزەکان تێناگەن . ئەمەش وەکو پەرچوویەک(موعجیزەیەک)دەرئەکەوێت . ئێمە درک بەمە ئەکەین . بەڵام باوەڕمان وایە کە ڕێگای ترمان ھەیە بۆ شیکردنەوەی .

ھەڵبژاردنی سرووشتی چۆن کار ئەکات؟

لە ھەڵبژاردنی سرووشتی دا ، بازدانی جینەکان کە بەسوودن بۆ مانەوەی تاکەکان لە کاتی زۆربوون دا. ئەم ئەنجامە لە نەوە تازەکان دا زیاتر پاڵێوروان بۆ مانەوە.
بۆ نمونە . گەشەکردنی ملی زەڕافە و درێژبوونی یارمەتی داوە تاوەکو گەڵای لقی دارەکان بخوات لە کاتێک دا ئەوانی تر ناتوانن پێی بگەن تاوەکو پێشبڕکێ پێبکات بەھۆی بۆ سەرچاوەی خواردنی باش . بەھۆی بوونی ملێکی درێژ تیایان دا توانای مانەوە و زۆربوونیان ھەبووە و ئەم سیفەتەیان نەوە لە دوای نەوە گواستۆتەوە بەڵام ئەوانەی کە ملێکی کورتتریان ھەبووە و خواردنی باشیان دەستنەکەوتووە ڕەنگە کەمتر ئەگەری مانەوەیان ھەبێت لە ژیان دا.

وەکو ئادریان ڕونی دەکاتەوە کە ئەگەر ئێمە ١٠٠٠ زەڕافەمان ھێناو و ملەکانیانمان پێوا ئەگەر بە جیاوازیەکی کەمیش بێت جیاواز ئەبن لە یەکتری ئەویش بە ھۆی جینەکانیانەوەیە کە لە باوانیانەوە بۆیان ماوەتەوە و ئەوانەشی کە ملیان درێژترە وەچەی زیاتر ئەخەنەوە لەبەرئەوەی کە خواردنی باشتریان خواردووە بۆیە بەھێزترن لەوانەی کە ملیان کورتترە . پاشان ئەگەر ملی نەوەی دوای ئەوانیش بپێویت ئەبینیت کە جیاوازیان ھەیە لەگەڵ یەکتردا . ئەم کردارەش بەردەوام ئەبێت نەوە لە دوای نەوە.

گونجاندن چییە؟

گونجاندن خاسیەتێکی فیزیکی یاخود ڕەفتاری زیندوەرێکە کە ھاوکاری ئەکات بۆ مانەوەی لە ژیان دا.
بەڵام ھەموو سیفەتێکی زیندەوەران گونجاندن نییە. 
ڕەنگە خۆگونجاندن بۆ مەبەستێک بەکاربێت . بۆ نمونە پەڕی باڵندە یەکەمجار بۆ ڕێکخستنی پلەی گەرمی لەشی باڵندەکە خۆی بەکاریھێناوە دواتر بۆ بەکاریھێناوە بۆ فڕین.
یاخود خۆ گونجاندن ئەتوانرێت بێ سوود بێت . مەسەلەن میوەی کالاباش  (Crescentia cujete) کە پێستێکی ڕەقی بە دەوری خۆی دا ھێناوە تاوەکو Gomphotheres کە گیاندارێکە و لە خێزانی فیلەکانە . دەستی پێی نەگات بەڵام ئەم گیاندارە پێش ١٠ ھەزار ساڵ لەناوچووە و نەماوە بۆیە ئەم پێستەش لە ئێستادا بێ سوودە بۆیە ئەشکرێت خۆ گونجاندن سوودی نەبێ.

ھەڵبژاردنی خۆگونجاندن ڕەنگە تاکە ھۆ نەبێ بۆ پەرسەندن . ئەتوانرێ ھۆکارێک بێت بۆ گۆڕانی جۆرەکان لە ڕێگەی بازدانی سرووشتیەوە کە ھێچ سودێک یاخود ھیچ زیانێکی نییە بۆ پشتیوانیکردنی تاکە جینێک یاجو جینی بۆ ماوەیی.
مانای دەستەواژەی«مانەوە بۆ شیاوترینەکان»ە چییە؟
بە گوێرەی پەرەسەندن . زیندەوەری «شیاو» ئەو زیندەوەریە کە توانای خۆ گونجاندنی ھەیە لەگەڵ ژینگەکەیدا. ئەم چەمکە لە ناو کڕۆکی ھەڵبژاردنی سرووشتی دایە. بەڵام زۆرجار ئەم دەستەواژەیە بە خراپ لێکدانەوەی بۆ ئەکرێت بۆیە وا باشترە لە ئێستادا پشتگوێی بخەین. ھەروەھا پلەیەکی ھەڕەمەکی ھەیە بۆ پەرەسەندن . پاشانیش باشترین گیانەوەری خۆ-گونجاو ھەمیشە ناتوانێ بەردەوام بێت لە ژیان 
وەکو ئادریان ڕوونیەکاتەوە : ئەگەر  بە ڕێگادا ڕۆیشتیت و خۆت یا لە بەردێک یاخود ھەر شتێکی تر، ئەمە تەنھا بەختێکی خراپە ، بەڵام ئەگەر بە تێکڕا و ھەموو کاتێک ئەوانەی کە ئەژین ئەوانەن کە زیاتر توانای خۆ-گونجاندن یان ھەبووە لەگەڵ ژینگەکەی خۆیان دا .

چۆلەکەکەی داروین چییە؟

داروین لە ماوەی گەشتەکەی دا (HMS Beagle)زۆرترین ڕێژەی زیندەوەران و گیانەوەرانی کۆکردەوە (١٨٣١-١٨٣٦) لە ناو ناسراوترینی باڵندەکان دا . ١٤ جۆری لێ کۆکردنەوە لە دورگەکانی گاڵاپیکۆس لە ئایسلاند . لە ھەمان جۆر باڵندەکانی پۆلێنکرد لە خێزانێک دا کە جیاوازیان ھەبوو لە ڕەنگ و شێوە و قەبارە دا کە ھەرچەندە لە ھەمان خێزانیش بوون بەڵام سەرچاوەی خواردنیان جیاواز بوو لە دوورگەکەدا.
بۆ نمونە باڵندەی (Certhidea olivacea) دەنوکێکی درێژ و کەمێک چەماوەی ھەیە کە یارمەتی ئەدات لە خواردنی مێرووە بچووکەکان دا بەبەراورد بە باڵندەی (Geospiza magnirostris) کە دەنوکێکی کورتتر و کۆکراوەتری ھەیە. 
باڵندەی داروین زۆرجار وای ئەبینێت کە دۆزینەوەیەکی لەناکاوە بەڵام باڵندەی (Mockingbird) کاریگەری لەسەر فکری داروین بەجێھێشت . 
داروین زانیاری لەسەر (Mockingbird) کۆکردبۆوە لە باشووری ئەمریکا پێش سەفەرکردنی بۆ دورگەکانی گاڵاپیکۆس ، لە دورگەی یەکەم ، سان کریستۆباڵ(کە دواتر ناسرا بە دورگەی چاتھام) باڵندەیەکی ناسیەوە کە لە (Mockingbird) ئەچوو ، بەڵام لە نزیک دورگەی فلۆریانا ھەمان  باڵندەی بینی واتا (Mockingbird) بەڵام بە قەبارەیەکی گەورەتر .
بۆیە داروین درکی بەوە کرد کە جیاوازی نێوان جۆرەکانی (Mockingbird) لەسەر دورگەکان گەورەترن لەوانەی لەسەر کیشۆرەکە بینینی. دەستیکرد بە تێڕامان لێی لەو کاتەی لەسەر کەشتی HMS Beagle بوو ، بەڵام چەندین ساڵی پێچوا پێش ئەوەی تیۆری پەرەسەندن و ھەڵبژاردنی سرووشتی بخاتە پێش چاو. لە پێشتریش دا ئەم باڵندەیە دیاری کرابوون و ناسراوبوون لەلایەن باڵندەناسی بەڕیتانی جۆن گۆڵد ، کە زۆر نمونەی بەسودی خستە پێش چاو.

باڵندەکانیش لە زانستی ئەمڕۆدا گرینگی خۆیان ھەیە و سەرەتای دیراسەکەش لە (Daphne Major) ئەبێ کە دورگەیەکی بورکانیە لە گاڵاپیکۆس . لە ساڵی ١٩٧٢ کە ھەڵبژاردنی سرووشتی تیادا بەدیکرا لە ئەنجامی گۆڕانکاری لە شێوە و دەنوکی ھەر دوو باڵندەی (Geospiza fortis) و (Geospiza scandens) سەرنجی شێوەی دەنوکی ھەردووکیان درا و تێبینیکرا کە بەپێی کات دەنوکیان ئەچێتەوە ناو یەک و کورت ئەبێتەوە بەڵام بە کاتێکی جیاوازتر کە یەکتری. 
داروین وای ئەبینی کە ھەڵبژاردنی سرووشتی (natural selection) بە شێوەیەکی ھێواش بەرەوپێش ئەچێت و تەنھا لە مەودایەکی زەمەنی درێژدا ڕوو ئەیات ، لەوانەیە ئەمە بۆ زۆربەی جارەکان ڕاست بێت ، بەڵام سەلمێنراوە كه لەوانەیە لە ھەندێک بارودۆخ دا جۆرێکی نوێ دەتوانێ گەشە بکات لە ماوەی ژیانی دا. بۆ ماوەی ٣١ساڵ ، زاناکان لێکۆڵینەوەیانکرد لەسەر نێرەی باڵندەی (finch) کە لە دورگەی سانتاکروزەوە گەشتی کرد وە ٦ نەوەی دوای خۆشی لە دورگەی(Daphne Major) ، لە نەوەی دووەمەوە باڵندەکان وا ڕفتاریان ئەکرد وەک ئەوەی کە جیاوازبن لەوانەی پێش خۆیان.

لامارکیسم چییە؟

لامارکیسم تیۆریەکە کە بە ناوی زانای سروشتناسی فەڕەنسی جان-باپتێیست لامارک(١٧٤٤-١٨٢٩) ناونراوە ، ئەم تیۆریە باس لەوە ئەکات کە گیانەوەران تایبەتمەندی وەرئەگرن لەسەر بەکارھێنان یاخود بەکارنەھێنانی بەشەکانی جەستەی. نەوەکو ئەو جینانەی کە لە باوانیانەوە بۆیان ئەمێنێتەوە، لە تیۆری لامارکیان درێژبوونی ملی زەڕافە لە ئەنجامی ھەوڵ و وجودی باوانیەوەیە. 
ئادریان بە نمونەیەک ڕوونیەکاتەوە کە ئەگەر تۆ ھەموو ڕۆژێک ھەوڵ بەیت بۆ درێژبوونی ملت لەوانەیە چەند سانتیمێک ملت درێژبێت ، بەڵام لە کاتی لە دایکبوونی مناڵەکەت ئەبینی کە ملی سرووشتیە  و وەکو ئەوەی تۆ نییە کەواتە لەم حاڵەتەدا ئەم تیۆریە فەشەل ئەھێنێت.
ئایا ھێشتا پەرەئەسێنین؟
بۆ ھەزاران ساڵ جیھان وا بینرا کە نەگۆڕە ، چیاکان ھەرگیز بەرزتر و بەرزتر نابنەوە ، ئاو و ھەوا و زیندەوەران ناگۆڕێن وایان ئەزانی کە زەوی ھەروەکو پێشتر ئەبێت و ناگۆڕێ. بەڵام ھەڵبژاردنی سرووشتی ئەو ڕاستیەیی ڕوونکردەوە کە جیھان بە بەردەوامی لە گۆڕان دایە ، پەرەسەندن بە شێوەیەکی خودکاری بە بەردەوامی و بۆ ملیۆنان ساڵ ڕوو ئەدات بۆ مانەوەمان لە ژیان لە دونیایی پڕ لە جوڵەمان دا ،

یاخود ئەوەتا زیندەوەران زۆر ئەبن و ئەگونجێن تاوەکو بژین ، یاخود ئەوەتا کەم ئەبنەوە و لەناو ئەچن و نزم ئەبنەوە بۆ ئاستی سفر کە ئەویش بە مانای (قڕبوون)دێت، لەوانەیە زاناکان پێشبینیەکی کورت بکەن بۆ ھەڵبژاردنی سرووشتی ، بەڵام کارێکی ئاستەمە کە زۆر بە وردی کە لە داھاتوودا چۆن ئەبێت بەھۆی گۆڕانکاریە خێراکانەوە.
ھەڵبژاردنی سرووشتی (Natural selection) واتا زیندەوەران ئەتوانن لە ژیان دا بمێننەوە ، بەڵام ھەروەکو گۆڕانی دەوروبەرمان ، لەوانەیە بزانین کە چ خۆگونجاندنێک چیتر بەسوود نابێت بۆمان.
ھەرچەنە کە گونجاویشە پەرەسەندن بە خێرایی ڕووبدات، زیاتر لە گۆڕانە خێراکانی ھەسارەکەمان ، وا ئەکات کە پارسەنگەکە نەتوانێ پێی بگاتەوە و قڕبوونەکەشمان خێراتربکات.

سەرچاوە:


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە