سەدام بناغەی بەنداوی بێخمەی داڕێژا، بارزانی و تالەبانیش ڕیشەیان هەڵکێشا

Saturday, 27/06/2020, 12:09

10763 بینراوە


بە پێی سەرجەم پسپۆڕانی ئابووری و ئایندەی جیهان، کێشەی سەرەکی کەمی ئاو و دابەشکردنی دەبێت، زۆرێکیش لەو باوەڕەدان کەلە ئایندەدا ئاو جێگای نەوت بگرێتەوە، چوونکە ژمارەی دانیشتوانی گۆی زەوی ڕۆژ لەدوای ڕۆژ بەرەوهەڵکشان دەڕوات، بۆیە دانیشتوانی زەوی پێویستی بە بەرهەمی کشتووکاڵی زیاتری دەبێت، هەروەها لە ئایندەدا ئاو گرنگی زیاتری دەبێت بۆ کارخانەکان، بۆ بەرهەم هێنانی ووزە.....هتد، تەنها ئاویشە کە دەتوانێت هاوکار بێت.
دەیان فلیمی خەیاڵیش ئەڵێ بوونەوەرەکانی دەرەوەی گۆی زەوی چاویان بڕیوەتە ئاوی سەرزەوی، یان ئەوەتا دێن ئاوی سەر زەوی دەگوزانەوە، یان دانیشتوانی سەر زەوی لەناو دەبەن و خۆیان تییدا نیشتەجی دەبن!
هەر ئێستا میسر و ئەریتریا لەسەر کێشەی ئاو لە ناکۆکیەکی قوڵدان، میسر بۆ ئەوە کە کێشەکە نەبێتە هۆکاری جەنگی نێوان هەردوو وووڵات پەنای بۆ داگای نێو نەتەوەی بردوە و چاوەڕیی ئەوە ناکرێت کە بە شیوەیەکی ئاشتیانە چارەسەری دروستی دابەشکردنی سەرچاوەی ئاوی نیل بکەن.
تورکیا دەمێکە سەرگەرمی "پڕۆژەی گاپە" کەلەسەر خاکی کورد لە "حەسەن کێف" دروستی کردووە، گەورەترین هەڕەشەیە لە عێراق و سوریا، چوونکە گاپ تەنها خڕکردنەوەی ئاو نیە، بەڵکوو بەکارهێنانی ئاوەکەیە لە پڕۆژە چاوچنۆکەکانی تورکدا، واتا ئیتر سوریا و عێراق کوردستانیش نابێت چاوەڕێی ئەوە بکەن کە بەنداوەکە پڕ بوو، ئیتر ئاوە زیادەکە دەگەڕێتەوە سەر ڕووباری فورات.
سەدام حسێن بناغەی بەنداوی "بێخمەی داڕشت، بەڵام بەهۆی شەڕەکانیەوە، ئەو بوارەی بۆ نەڕەخسا کە پڕۆژەکە بگەیەنێتە کۆتایی، ئەوەبوو عێراق داگیر کراو، سەدامیش لە سێدارە درا.
ئەفسووس خێڵی مچە بارزانی و بلەی ئەحەڕەش سەرجەم پێداویستی دروستکردنی بەنداوەکەیان ئاو دیوو کرد بۆ ئێران وەک کاری هەمیشەییان.
هەرچەند حکومەتی نوێی عێراق ٥ ملیارد دۆلاری تەرخان کرد، بۆ تەواوکردنی بەنداوەکە، بەداخەوە بەو بڕە پارە زۆرەش جووت خێڵ ڕێگییانکرد و نەیانهێڵا کەبەنداوەکە بە ئەنجام بگات.
"نوعام چۆمسکی" "تەلال ابو غەزالە" زۆرێکی دیکەی پسپۆڕ و ئابووری ناسی جیهانی، پێیان وایە کە بەم نزیکانە قڕووقاتی ڕوو لەسەرجەم جیهان دەکات، " لۆڤین" سەرۆک وەزیرانی سوید، هەفتەی ڕابردوو ووتی کەهەرگیز ناگەڕێینەوە بۆ١٩ دیسامبەری ٢٠١٩ واتا هەرگیز ناتوانن کە باری ئابووری بگەڕێنیەوە بۆ٢٠١٩، واتا قەیرانێکی ماڵوێرانکەر بەڕیوەیەوە و هیچ چارەیەکیشمان نیە کە دەبێت ملی بۆ بدەین، دوو ناوبراوی پێشوو چۆمسکی و ئەبو غەزالەش ئەڵێن کەتەنها چارە پشت بەستنە بە کشتوکاڵ و و بەخێوکردنی ئاژەڵ و پەلەوەرو ماسی.
"هو" ڕێخراوی تەندروستی جیهانی پێشبینی دەکات کەلە هیند ١٠٠ کەس بچێتە ژێر هێڵی هەژاری، ڕۆژانەش دەبیستین کە فڵان گەورە کۆمپانیای جیهانی دەیان هەزار کرێکار دەردەکات.

1- Report: India Lifted 271 Million People Out Of Poverty In A Decade

ئەمەو دەیان ڕاپۆرت هەواڵی ترسناک بە گوێماندا دەدەن، کە کارەساتی ڤیرۆسی کۆڤید١٩، ناسراو بەکرۆنا جیهان بەرە و ڕۆژگارێکی تاریک بەڕێدەکات.
بعد أزمة كورونا.. شبح مجاعة عالمية يلوح في الأفق

ئێستاش چارەسەر هەیە، بەتەنیا کچەکەی سیروان بارزانی "لێنا سیروان بارزانی" دەتوانێت کە چارەسەری کێشەکە بکات، چوونکە خاوەنی دەیان کۆمپانیایە و بەزمانی خۆشی ئەڵی ملێۆنێک دۆلاری بەخشیەوە.

ئەم کچەی سیروان بارزانی لەدایکبووی ١٩٩٤ و خاوەنی ئەو هەموو سەرمایەیە، نەتەوەیەکیش بۆتە دیلی جووت بنەماڵەی مافیای مچە و بلە!
هەروەها مەسرور بارزانی شانازی دەکات کە بەنداو و کەنار دەریاشیان نیە، بەڵام دوو هێندەی لیبیا نەوت دەفرۆشن، بەڵام پارەکەی دیار نیە.

ئەفسووس کەئەمە یەکەمجار نیە کە جووت بنەماڵە دەبنە مشکی جەواڵدڕی خەڵک و خاکی کورد، هەموو بینیمان کە سەرجەم ئازادیخواهانی جیهان داوای لە مەسعود مەلاکەی بارزان کرد، کە واز لە "ڕیفڕاندۆم" بهێنێت و ماڵی کورد وێران نەکات، چوونکە هیچ بڕیارێک لەدەستی خۆیاندا نەبوو، بەناچاری ووتی"حساب بۆکەسێک ناکەم" ئەوەبوو نیوەی خاکی نیشتیمانی وەک قومار دۆراند، هەروەکا دەیان جاریش نووسیوومە کە کەوەک یاری ماروپەیزە لە لووتکەی سەرکەووتنەوە خەڵک و خاکیان گەڕاندەوە بۆ خاڵی دەستپێک، باوکە نەفرەتیەکەشی هیچ لە مەسعودی کوڕی کەم نەبوو، هەمیشە دژ بە مرۆڤە شۆڕشگێڕ و دڵسۆزەکانی گەلەکەمان و دۆستە دڵسۆزەکانمان بوو، مەلا دژی شەهید عەبدولکەریم قاسم شەڕی بەرپا کرد، لەکاتێکدا شەهید عەبدوکەریم کەسە هەرە بەوەفاکەی گەلەکەمان بوو، بەداخوازی کەواشۆڕەکان کە کۆمەلێک ئاغا و دەرەبەگی خوێن خۆر و چەوسێنەری گەلەکەمان، هەمیشە لە هەوڵداندابوو بۆ لێدانی شەهیدقاسم و لە گۆرانانی ئاواتی مێژووی کەگەکەمان، مەلاکەی بارزان هەرگیز پەلاماری جاشێک و خۆفرۆشێکی نەداوە، بەڵام هەمیشە قارەمانبوو بۆ تیرۆرکردنی "فاخیر مێرگە سووری، مەلا ئاوارە، سڵێمانی موعینی"، هەر ئێستاش بە ملیاردەهایان لەسامانی نیشتیمانی گەلەکەمان دزیووە، کورنا زۆر بۆ هێناوون کەچی مێشیش میوانیان نیە، بەڵام کچەکەی سیروان بارزانی کەلە دایک بوون ١٩٩٤ بە ملێۆنان دەبەخشێ.
ئێستا هیچ چارەیەک لەبەردەم خەڵك و خاکدا نەماوە، جگە لە پەلاماردانیان و تۆپاندنیان وەک کەمتیار.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە