ئەو جارەیان پارتی لە شەڕی نێوان مەلا بەختیار و گۆڕان قازانجی کرد

Thursday, 01/10/2020, 15:44

5572 بینراوە


کە ناوی حیزبی شیوعی دەهێنرێت! یەکسەر تالەبانییم  بیر دێتەوە، هەروەها کە ساڵی ١٩٧٥  حیزبی شیوعی چووە بەرەی  بەعسەوە. سێ چوار پێشمەرگەیان گرت و دایانەوە  دەست حکومەت.
بە کورتی ھەموو ئەم حیزبانە ھەر جاش بون
پارتی ھی ئێران
شیوعی ھی عێراق
ئێمەش پێمان دەگۆتن پێشمەرگە!

لەو ھەراو ھۆریا ناوەختەی مەلا بەختیار، تەنیا  پارتی  قازانجی کرد. بۆیە متەقی لەخۆی بڕیوە، چونکە تەنیا ڕەنج و مەنجی تێبەرداون.
ئەوەی دە ڕۆژیش دەبێ کە بەم گەمەیەوە مەشغول کراوە، تەنیا مەعاش خۆرە بێ موچەیە، کە پارەکەی دزراوە.
پارتی لە مێژە دەگەڕێ تۆڵەی  کۆنلە نەوشێروان بکاتەوە، کە حەسۆ میرخانی کوشت و دواتر لقی چواریان بەرد باران کرد.
ڕقی مەسعود بارزانی ھی وەی نییە شتی لەبیر بچێتەوە، ئەگەر پێی بکرێ بە دزیی یان بە ئاشکرا نەیارەکانی لەناو دەبا بێ لەبەر چاو گرتنی ھیچ عورف و عاداتێک، کە لە بینە و بەردە و شەڕ جەنگ و کوشتن ھەر لەبنەڕەتەوە لای ئەمان یاسایی نییە.
کاتێکیش کە نەی توانی نەوشێروان بە زیندویێتی لە ناو بەرێت، بەمردویەتی کەوتە وێزەی نەک لەبەر ڕقی ئەو بەڵکو بۆ سفر کردنەوەی کەسێتی نەوشیروان، تا تەنیا خۆی بمێنێتەوە و پێویستی بە مێژوییەکە لە غیابی مێژوی ئەوانی تدار ھەموی بکاتە ھی خۆی کە خۆی ئەو مێژوەی بۆ تۆمار نەکراوە.
مەسعود  پێی وابو نەوشێروان گەورەترین سوکایەتی بە بارزانی و پارتی کردوە و لەوەش زیاتر نەوشێروان جیا لە شەڕە جوێنی ئەوانی تر ئەو خستویەتی ناو دوو توێی چەند کیتابێک، کە پارتی ھیچی پێ ناکرێ ناچار بەیانی خۆی لێ بێ بەری دەکات دەڵێ ئەوە نییە خۆیان لاپەڕەی ڕەشی خۆیان ھەڵدەدەنەوە. دەشزانێ بە درێژایی مێژوی دوای ساڵی ١٩٧٥ مەلا بەختیار و نەوشێروان بەیەکەوە نەسازاون. ئەوەی دەشڵێ قەت بەو شێوە ڕەھایە ڕاست نیە و بارزانیش لە ھەموان باشتر دەزانێ کە وانیە.
دەنا کێ ھەیە لەو چەتەگەریەی کە ئەمان دەستیان دابوویە، زەلام کوژ نەبێ، بەڵام من دڵنییام ئەو جارەیان پارتی بە قادر عەزیزی وەدەدا چونکە گەراجی دەبابانی ٣١ی ئابی ساڵی ١٩٩٦ی قەت لەبیر ناچێتەوە و وەک کۆسرەت و حەمەی حاجی مەحمودی نەیتوانی و بیکاتە مەزەی ناو فەیسبوک.
ھەڵوێستە درەنگ وەختە بێ ھەڵوێستیەکەی سەرانی حیزبی شیوعیش لە ھی مەلا بەختیاری ناقۆڵاترە کە سەردانی دەکەن و دەست خۆشی لێ دەکەن و گیانی کوژراوەکانیان گوایە ئازاد دەکەن.
ھەڵوێستەکەیان وەک ئەوە وایە کە ترسنۆکانە بە دەستی خەڵکی دەست بە کونە ماردا بکەن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە