ئیزیدییەکان وفەرمانێکی دیکە!

Friday, 23/10/2020, 10:05

2204 بینراوە


ئیزیدییەکان هەڵەبچە و ئەنفالێکی دیکەیان بەسەرهات! ئەو تڕاژیدیایە لە بەرچاوی جیهاندا وێنەی فەرمانەکانی پێشوو، ئەوانی تووشی کۆمەڵکوژیەکی دیکە کرد! بەڵام ئەوجار جیاوازە، چون هێزێکی فکریی و فەلسەفی بە رێبازێکی راستەقینە فریایان کەوت ولە ئامێزی گرتن. بۆیە لەمەوبەدوا کۆمەڵگای ئیزیددی خاوەن ئیرادە وخاوەن بەرگرین. لە عێڕاقی لاواز و پاڕتی نادێمۆکڕاتی سەر بە بنەماڵەی بارزانی ئیدی ناکرێ بە رێککەوتنێکی سەرکاغەز، بڕیاڕ لە سەر چارەنووسی ئیزەدیەکان بدرێ.
ناکرێ رێگای گەیشتن بە سەربەخۆیی وخۆبەرێوە بەرییان لێ بگیرێ. ئەوان بڕیاریانداوە رێباز و چارەنووسی سەرکەوتنی شاری کۆبانی بگرنە بەر، تەنانەت ئەگەر تاکە کەسێکی کوردیش کە لە گووندەکاندا دەژی نابێ رێبازوچۆنەیەتی ئازادکردنی کۆبانی لە بیربکات.ه ەرتاکێکی خاوەن هەڵویست دەخوازێ لە ژێر دەسەڵاتی داگیرکار بەگشتی تورکەکان رزگار بێ نابێ لە داخوازیەکانی رەوای خۆی پاشگەز ببێتەوە.
دیتمان بەرخۆدانی کۆبانی بوو بە یەکەم رۆژژمێری و یەکەم لاپەڕەی دیرۆک و یەکەم ئیدادەی بەهێز و راستەقینە.
بەرخۆدانی کۆبانی رێڕەوی ئازاد بونی تاکی کوردی لە کوردستان و لە جیهاندا لە مێژووی مرۆڤایەتی ولە مێژووی کوردستاندا تۆمارکرد. هەرگەلێک لە خاک و ئیرادەی خۆی خاوەن دەرکەوێ، دەبێ وانەیەکی دیرۆکی لە کۆبانی وەربگرێ.بۆ ئەوەی بتوانێ ئازاد بژی.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە