ئیخوان موسلمین ٩٠ ساڵ هەوڵی بێ ئەنجام

Tuesday, 03/11/2020, 21:39

4422 بینراوە


لە ئازاری ساڵی ١٩٢٨ وە تا هەنووکە ئیخوان موسلیمین بەردەوامە لە هەوڵی بێ ئەنجام، ئیخوان ئیدۆلۆژیا نایبەستێتەوەو لەگەڵ تەواوی حکومەتەکانی میسر هاوپەیمانی بەستووە، ئەمەش وادەکات ببنە گەورەترین قوربانی، چونکە هەموو ئەو حکومەتانەش بەکاریان هێناوە.

ئیخوان بە درێژای ٩٠ ساڵە بوکە شووشەی دەستی دەسەڵاتە، لە کۆتای ساڵەکانی ١٩٤٨ کە بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی ئیخوان درا بەدەر لە گرتنی حەسەن بەننا، بەسەدان ئەندام و سەرکردەی دیاری ئیخوان گیران، دوای 50 رۆژ لە تیرۆرکردنی سەرۆك وەزیرانی میسر، حەسەن بەنناش تیرۆکرا. کەچی دوای چوار ساڵ لە تیرۆکردنی حەسەن بەننا، ئیخوان بەشداری شۆڕی دەژی سیستمی پاشایەتی کرد.

جەمال عەبدول ناسر بەیەعەتی بە ئیخواندا و بەکاریهێنان بۆ سەرکەوتنی خۆی، تەنانەت جەمال ناسرو محەمەد نەجیب سەرۆکی میسڕ خۆی و هاوڕێکانی چونە سەر گۆڕی حەسەن بەننا، ئیدی سەرکەوتنی ئەفسەرانی ئازادی خوازو ئیخوان کەوتنە مانگی هەنگوینی و میزو دانیشتنەکان لەسەر پرۆسەی حکوم ڕانی بێ سەرانی ئیخوان نەدەبوو نەدەکرا.

جەمال ناسرو محەمەد نەجیب بەهۆی نەبوونی رێکخستنی سوپا دووبارە ئیخوانیان بۆ چەسپاندی دەسەڵاتیان بە کارهێنا ئەمجارە ژیرانەتر بۆ پتەوکردنی دەسەڵاتی خۆیان با بزانین چۆن ؟!

لەبەر ئەوەی ئیخوان خاوەنی رێکخستنێکی زۆر تۆکمەو بەر بڵاو بوون.

دوای رێکخستنی سوپا ئیدی دەسەڵات و ئیخوان ناکۆکی گەورەو درزی گەورە کەوتە نێوانیان، لە ساڵی ١٩٥٤ جەمال و سەرکردایەتی شۆڕش بڕیاریاندا ئیخوان قەدەغە بکرێت و هەڵیان وەشاندەوە.

جەمال بەوەشەوە نەوەستا کەوتە هەڵمەتی گرتن و برین و قەتڵووعامی ئیخوانەکان.

هەڵمەتەکە بەردەوام بوو تا ساڵی ١٩٦٥.

لە ساڵی ١٩٦٦ سەید قوتب و هاوڕێکانی لە زیندان لە سیدارە دران.

لە ساڵی ١٩٧٠ جەمال عەبدول ناسر کۆچی دوایکردو ئەنوەر سادات سەرۆکایەتی میسری گرتە دەست.

دیسان بەکارهێنانی ئخوان !

بە بڕیاری ئەنوەر سادات ئیخوانەکان لە زیدانەکان ئازادکران ئایا بۆ ؟

چونکە ئەنوەر سادات بەکاریهێنان دژی شیوعیەکان تا بەتەواوەتی دەسەڵاتی خۆی پتەوکرد.

دیسان لێکترازان چۆن ؟

بەهۆی رێککەوتنی ئاشتی لەگەڵ ئیسرائیل، ئیخوان و ئەنوەر سادات درزی گەورە کەوتە نێوانیان، ئەنوەر ساداتیش وەك جەمال دەستیکرد بە قەدەغە کردنی ئیخوان و هەڵمەتی دەسرگیرکردنی ئیخوان.

ئیخوانەکان لە پرۆسەیەکی سەربازیدا لە ناو سوپای میسر لە شەشی تشرینی یەکەمی ساڵی ١٩٨١ لە مانۆڕێکی سەربازیدا ئیخوان ئەنوەر ساداتیان تیرۆکرد.

ئەوکات حوسنی موبارەك وەزیری ناوخۆ بوو لەو هەوڵەدا رزگاری بوو، دواتر جێگەی ئەنوەر ساداتی پرکردەوەو سەرۆکایەتی وڵاتی گرتە دەست.

حوسنی موبارەك و ئیخوان ؟!

موبارەك وەك جەمال و ئەنوەری پێنەکرا هەرچەندە درێغی نەکرد لە قەدەغەکردنی ئیخوان و گرتنی سەرانی ئیخوان، بەڵام سەرباری هەموو فشارەکانی سەر ئیخوان، ئیخوان لە ساڵی ٢٠٠٧ دا بەشداری لە پرۆسەی هەڵبژاردنی میسردا کردوو (88) کورسی پەرلەمانی بەدەستهێنا.

ئیخوان لە ساڵی ٢٠٠٧ کە بەشداری پرۆسەی دەسەڵاتی کردوە لەو ماوە درێژەی کە قەدەغەکرابوون کەچی زۆربەی زۆری سەندیکانی بەدەستەوە بوو، ئەوەش با لە یاد نەکەین زۆربەی زۆری ئەندامەکانیان خاوەنی بڕوانامەن و دکتۆر پرۆفیسۆرن.

ئیخوان لە کانوونی یەکەمی ٢٠١١ بەشداری لە خۆپیشاندانەکەی بەهاری عەرەبیکرد لە میسر لە داگرتنی موبارەک لە دەسەڵات سەرکەوتنی بەدەستهێنا.

دوای ( 85) لە قەدەغەکردن و کوشتنی سەرانی ئیخوان، ئیخوان توانی بە بردنەوەی پەرلەمان و سەرۆکایەتی دەسەڵاتی لە میسر گرتە دەست.

یەكەم ئەندامی ئیخوان بەناوی (محەمەد مورسی) بووە سەرۆکی میسڕ.

محەمەد مورسی چۆن بەدەستی خۆی کەوتە داوەکەی خۆی ؟!

مورسی کەوتە دورخستنەوەی فەرماندە پلە باڵاکانی سوپا، دواتر بەدەست و بڕیاری خۆی (عەبدول فەتاح سیسی) هێنایە پێشەوەو کردی بە وەزیری بەرگری.

سیسی هەمان پلانی جەمال عەبدول ناسری بەکارهێناو بەتەواوەتی خۆی لە ئیخوان و سەرکردایەتی ئیخوان نزیککردەوە تا ئەوکاتەی دەسەڵاتی خۆی جێگیرکرد.

سیسی لە ماوی ساڵێك و سێ رۆژدا هێندە دەسەڵاتی خۆی جێگیرو پتەوکرد لەناو سوپا توانی لە کودەتایەکدا کۆتای بە دەسەلاتی ساڵو سێ رۆژەی ئیخوان بێنێت.

دیسان ئیخوان قەدەغەکراو سەدان ئەندامیان لە شەقامەکانی میسردا بە بەرچاوی جیهانی ئیسلامییەوە کوژرا.

سەرکردەکانی ئیخوان دوبارە گەرانەوە زیندان و سزای هەتا هەتای و سێدارەیان بەسەردا سەپێنرا، ئەمڕۆش محەمەد مورسی لە دادگا بە جەڵدە کۆچی دوایکرد.

خوێنەری ئازیز، ئیخوان موسلیمین، محەمەد مورسیش لە یاد دەکات حەسەن بەننا یەکەم بوو، بەڵام محەمەد مورسی ئاخر نابێت، دەیان مورسی دیکەیان دەچێتەوە زیندان و بەر پەتی سێدارەو تیرۆر، بەڵام لەیادی مەکەن ئەگەر مەرگ رێگەمان بدات لە داهاتوودا ئیخوان دەبینینەوە لەسەر مێزی دەسەڵات، چۆن حەسەن بەننا و سەید قوتب و ئەو هەزاران هەزار کوژراوەیان لەیاد کرد مورسیش لەیاد دەچێت.

ئێستا تێگەشتن ئیخوان موسلمین ٩٠ ساڵ هەوڵی بێ و لەداهاتوویش هەر بێ ئەنجامە ؟!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە