ژاک لاکان (دکتۆری شیکاری دەرونی)، چۆن بیری دەکردەوە؟

Tuesday, 22/12/2020, 3:32

7373 بینراوە


بودا دەڵێت: سەیری ئەو پەنجەیە مەکە کە مانگت پیشان ئەدات، خۆت سەیری مانگ بکە، واتە بەدوای فکری ئامادەکراو و چەقبەستودا مەگەڕی، خۆت بەدوای راستیدا بگەڕێ، مەرج نییە ڕای ئەکادیمیستەکان جێی گومان نەبن و راستی رەهابن. لەو ڕووبارە خوڕەی کە بە بەردەوامی بە مێشکتا تێپەڕ دەبێت، بیرۆکەکانت هەلبژێرە. کاتێک تۆی عەلمانی وەک کەسەنی ئیماندار، هەمان ئەو بیر و ڕایانە دووبارە دەکەیتەوە کە زاست، فەلەسەفە....تاد، دەیخاتە بەردەستت و دووبارەیان دەکەیتەوە وەک ڕاستیەکی رەها، بەبێ ئەوەی لێکدانەوەی بۆ بکەیت یان بیاندەیتە بەرپرسیار، لەبەر ئەوەی کە کەڵچەرێک یان کەسێکی رەها بەگوێتیاندا چرپاندوە، پرۆسەی ئەو ئیماندارە دووبارە دەکەیتەوە کە بە بێ بیرکردنەوە ئایەتەکانی کتێبی پیرۆز ئەیسەپێنێ .

من پێش ئەوەی ژاک لاکان (Jacques Lacan 1901-1981 (بناسم، لە خوێندنگای هونەرە جوانەکان مامۆستاکەمان لە سەر ستایلی لاکان دەرسی پێ دەوتینەوە. هەرگیز باسێکی دیاری کراومان نەبوو. مامۆستاکەمان وانەکەی بە شۆخیەوە ناونابوو (نزیکبونەوە لە زانست). بێگومان پرۆگرامی مەکتەبی هونەرەجوانەکان، لە وەزارەتی پەروەردەوە نەسەپێراوە، هەر مامۆستایەکی هونەرمەند، بە پێی سەردەم و وەک ئەوەی دەیویست وانەی دەوتەوە، خۆ ئەگەر بتوانین ئەوە ناوبنێین: وانە وتنەوە، بە مانا کلاسیکیەکەی!.
مامۆستاکەمان کەسێکی تایبەت بوو، نە ئەو مامۆستا بوو نە ئێمە شاگرد، لە ژورێکدا هەموومان دانیشتبوین، هیچ ڕستەیەکی تەواو نەدەکرد، هیچ پەیوەندیەک و لۆژیکێکمان نەدەدۆزیەوە لە نێوان دوو رستەیدا، ناچار ئێمەش قسەمان تێدا دەکرد و وەک ئەو ئەدواین، کتوپڕ هەستایە سەر پێ و دەخولایەوە بە ژوورەکەدا، ئێمەش بەدوایدا دەسوڕاینەوە، بۆ ماوەیەکی زۆر، سەیری یەکترمان دەکرد، پێ دەکەنین، من چوم لەو لاوە دانیشتم سەیرم دەکردن، چەند کەسێکی تر هاتن بۆ لای من و پاشان هەموویان دانیشتن پێکەوە بە بازنەیی، مامۆستاش هات لەگەڵمان دانیشت، پاش ماوەیەکی زۆر بە بێ دەنگی، وردە وردە شاگردەکان دەستیان کرد بە پێکەنین، مامۆستا هەرگیز پێ نەدەکەنی، توڕەش نەدەبوو، هەمیشە هەمان زەدەخەنە بە ڕووخساریەوە بوو، لە جیهانێکی تردا بوو.
کەسێک پێلاوەکانی داکەند لە پێی، مامۆستا وتی، فکرەیەکی جوانە، منیش بەدڵمە، هەمومان پێڵاوەکانمان داکەند، کەسێکی تر وتی: بۆنی بۆگەنی گۆرەوی دێت، هەمومان گۆرەویەکانمان داکەن، کوڕێک سەیری پەنجەرەکەی کردو وتی: بەفر دەبارێ. مامۆستا پرسیاری لێ کردین کە ئایا حەزمان لە بەفرە، من وتم ئا، وتی بابڕۆینە دەرەوە بە پێی پەتی لەناو ئەو بەفرەدا، هەموومان دوای مامۆستا کەوتین و بەناو بەفرا بۆ حەوشەی قوتابخانەکە، لەناوەڕاستی حەوشەدا، دارێکی گەورەی تێدا بوو، هەتا بن دارەکە ڕۆیشتین پێمان تەزیبو، مامۆستا وتی چەند خۆشە هەستکردن بە بەفرلە ژێڕ پێتا، ئیتر هەر کەسە و بە جۆرێک گاڵتەی بە بەفر دەکرد، بوو بە شەڕە تۆپەڵ. مامۆستا وتی گەڵا و لقی ئەو درەختە هەمووی بە بەفر داپۆشراوە، با یارمەتی بدەین خۆی بتەکێنت، هەموومان یەک لەدوای یەک پاڵمان بەو درەختە زەبەلاحەوە دەنا، هەرچەندمان دەکرد هیچ جوڵەی نەدەکرد، کتوپڕ مامۆستا بزمارێکی دۆزیەوە لەناو قەدی درەختەکەدا، وتی: ئەو بزمارەم دۆزیەوە لەناو مەمکی ئەو درەختەدا، هەموومان روانیمانە بزمارەکە، بزمارێکی ژەنگاوی بوو، کچێک چوو دارەکەی ماچ کرد، وتی مەمکی ئەو دارە بریندار بووە، بزمار و مەمک بوونە باس بۆ ماوەیەکی زۆر........
ئیتر ئاوا هەمو ڕۆژێک، هێج ڕۆژێک لەوی تر نەدەچوو. جاری وا هەبوو گۆرانیمان دەوت، هەڵدەپەڕین، یان هەندێک ڕووداوی کتوپڕی دەهروژاند هەمیشە هەوڵی ئەدا نۆتی نەشازمان بە گوێدا بچرپێنێت، هەڵسوکەوتی نەشاز، چونکە ئاگامەندی بەوە دەهروژێتم ئاگامەندی بە نۆتی نەشاز خەبەر دەبێتەوە: کاتێک تۆ فێری زمانێکی بێگانە دەبیت ئەوسا ئاگامەند دەبیت بە زمانی خۆت......تاد.
لە ماوەی پێنج ساڵی خوێندندا نزیکەی چوار قوتابخانەم گۆڕی ، مەبەست و ئامانجی ئەو وانانە، لەبیربردنەوەی هەموو ئەو یاسا کۆمەڵایەتیانە بوون کە فێری بووبووین، دەیان ویست نۆتی نەشاز بچپێنن بە گوێماندا هەتاوەکو هۆش بەخەبەر بکەنەوە. بەڵکو ژیانی خۆت، بیرو بۆچونی خۆت بدەیتە بەر پرسیار، سەیری ئەو دەستە نەکەین کە مانگمان پیشان ئەدات، یان وەک لاکان بیربکەینەوە. هەتاوەکو دەرگای ئەو قاسەیەی کە دەمێکە داخراوە بەسەر بیری ئازادا، بیشکێنین، کەللەی رەقی خۆمان بشکێنین، لەو ڕوبارە خوڕەدا کە بەردەوام بە مێشکدا تێپەڕ دەبێت، بیرۆکە هەلبژێرین. خۆ دەستەواژەی هەڵبژاردن و ژماردن لەبنەچەدا یەک وشەن، لەبەر ئەوەی کاری بژاردن هەروەک ژماردنە، بەڵام نای ژمێڕین و بیر دەکەینەوە بۆ بژاردن، بۆیە دەڵێین: بژاردن، ئێمەش دەبوایە لەناو کاسەی سەرماندا وەک دەنکە برنج بیرۆکەکانمان هەڵبژێرین، نەک وەک کاسانێکی ئیماندار بە ئۆتۆماتیکی دەنکی تەزبیح بژمێرین .
من زۆر بە وانەی ئەو مامۆستایە سەرسامبووم، حەزم بەو جیهانە بوو، بۆیە زۆر بەشداریم دەکرد. چەندەها ساڵ دوای خوێندنگا، کە لاکان، دکتۆری شیکاری دەرونیم ناسی، بیری ئەو مامۆستایەم کەوتەوە، هەستم کرد کە ستایلی وانەکانی لە لاکانەوە وەرگرتبوو، بێگومان ئەو ستایلە ئەمڕۆ بە جۆرێکی تر بۆتە جیهانگەری، تەنانەت لە ناو سوپای ئەمەریکادا بەکاری دەهێنن، کاتێک کۆنفرانسێک دەکرێت باسەکە باسێکی جێگیر و وەستاو نیە، وتاری چەقبەستوی تێدا نیە، ئاڵوگۆڕی ئازادە لەسەر باسێکی کراوە کە باسەکە خۆی لە ناوێکدا ناگرێتەوە. بە بێ ئەوەی سنوردابنرێت بۆ کەس و بۆ هیچ بیرۆکەیەک، هەوڵ دەدرێت بیری خەڵکی بهروژێنن هەتاوەکو چی لە مێشکیاندایە بیدرکێنن .
***
لاکان وەک دەیگێڕنەوە لە دانشگا لە پاریس لە کۆبونەوەکانیدا، کە هەرگیز ئەو ناوی لێ نانێت کۆنفرانس و ڕقی لە کۆنفرانس و وتاری سەرۆک بووە، هەرگیز وتاریشی ئامادە نەکردوە، جاری واهەبوە پێنج خولەک وەستاوە هیچی نەبوە بیڵێت، هەر بیری کردۆتەوە نەیتوانیوە هیچ بڵێت، خەڵکی باوێشکیان داوە، هۆڵێک، لاکان قسەی تێدا کردوە، تەلەبەکان خەوتون، خوێندکارەکان ناچار تەسجیلەکانیان دەهێنا لەگەڵ خۆیاندا هەتاوەکو تەسجیلی بکەن بەو هیوایەی کە شتێک ببیستن لە کاتێکدا ئەوان خەوتون... هەندێک جار داوای لە کەسێک کردوە، وشەیەک، رستەیەک بدرکێنێت، هەتاوەکو باسێک دروست بێت، لەسەر ئەو رستەیە کۆنفرانسەکە بەردەوام بووە. لاکان لەسەرەتاوە لەساڵانی 1953 لەخەستەخانەی سانتا ئان لە پاریس دەرکرا لەسەر جۆری چارەسەرکردنی نەخۆشەکان .


***
لە ساڵێ 1972 لەدوای کۆنفرانسێک لە دانشتگای ستارسبورگ، بانگ هێشت دەکرێت بۆ کۆبونەوەیەک لەگەڵ قوتابیانی دانشتگا. لەبەر دوور و درێژی کۆنفرانسەکە و کەمی کاسێت لەو سەردەمەدا نەتوانراوە هەمووی بەتەواویی تۆمار بکرێت، بۆ ئەوانەی فەرەنسی دەزانن دەتوانن لەو لینکەدا سەیری کۆنفرانسەکە بکەن. دەبینین لاکان کە هیچ باس و وتارێکی ئامادە نەکردوە، هەوڵ ئەدات بیرۆکەکانی هەڵبژێرێت لەو کاتەدا کە بە مێشکیدا تێپەڕ دەبن، ڕاوی فکرەکانی بکات، هەندێک ڕستە، ڕستەکەی پیش خۆیان ڕاست دەکەنەوە، باش هەست بەوە دەکەیت کە لاکان بیر دەکاتەوە چی بڵێت، بێگومان لاکان لە فکرێکی داڕێژراو و ئاگامەندەوە قسە دەکات، بەڵام لە هەموو ئانو ساتێکدا هەڵبژاردەیەکی تری هەیە بۆ دواندن، بەدوای وشەکاندا دەگەڕێت، بەدوای وەلامدا دەگەڕێت وەک چۆن پیرە ژنێک برنج دەبژێرێت، لاکانیش بیرۆکەکانی لە ناو مێشکیدا دەبژێرێت، هەڵیان دەبژێرێت، بەدوایاندا دەگەڕێت. بێگومان لەو سەردەمەدا خەڵکی فێری وتار و دەقی ئامادەکراو بوون، بەتایبەتی کەسانی شۆرشگێڕ، بۆیە دەبینین کتو پڕ گەنجێك دەستێوەردان دەکات وەک لە خوارەوە باسی دەکەم، بۆ ئەوانەی فەرەنسیش دەزانن دەروانن سەیری ڤیدیۆکە بکەن :


کۆنفرانسەکە

لاکان، دێتە ناو هۆڵێکەوە پڕە لە قوتابی و پاشان مامۆستایەکی دانشتگا چەند وتەیەک پێش لاکان دەڵێت و لاکان دەست دەکات بە قسەکردن بە پێوە لە بەردەم مێزێكدا لە ناوەڕاستی هۆڵێکی دانشتگادا کە جمـەی دێت. 
لاکان دێتە ژورەوە و سەیرێکی هؤڵەکە دەکات بە پێکەنینەوە. دوای ئەوەی کە میکرۆفۆن و کەلوپەل ئامادەیە، لاکان دەست دەکات بە قسەکردن. 

لاکان:
من هەرگیز نیازم نەبوە و نییە کۆنفرانس بدەم (مەبەستی لە کۆنفرانسەکەی پێشوە ) بەڵام جۆرێک لەوانە وتنەوەم هەیە..... ئەمە کاری منە لە........ ئم.... ئم...... ئم........ زۆر دەمێکە... (پێکەنینی خوێندکارەکان).... نزیکەی 17 ساڵە.......... پرسیار...هەمیشە بەدڵمە.... بەدڵمە...ئم....ئم...لەبەر ئەوەی هەمو پرسیارێک بەندە بە وەڵامێکەوە.....ئەوە حاشا هەڵنەگرە....پرسیار لەخۆمان ئەکەین کاتێک وەڵاممان پێیە.... بۆیە ئەمەش وەها دەکات کە سنورێک بۆ پرسیارەکان دابنێین......... بەڵام ئەمە هەلێک بوو بۆ من کە هەموو کەسێک بزانێت وەڵامەکە چییە....... بێگومان وەڵام جیاوازە بۆ هەر تاکێک.....ئەمەش دەبێتە بەربەست و..... ئێمەش بە جوانی ناومان ناوە:.......... کۆمۆنیکاسیۆن (پێکەنینی خوێندکارەکان) ................... وابزانم گوێگرم زۆرە (بە پێکەنینەوە)...سەرنجتان دا ! ...کۆمۆنیکاسیۆن دەمانخاتە پێکەنین....ئەمە بۆ من هاندانێکی گرنگە ....... ئەگەر گەشتبنە ئەو ئاسستە، ئەوا ... (پێکەنینی تەلەبەکان)....................... ئەوا دەتوانین تۆزێک بچینە پێشەوە........................................... وتار..... وتار چیە ؟.... وتار..ئەوەی دەیبینم..... واتار جۆرێکە لە ...پەیوەندیەکی کۆمەڵایەتی....کە.... ئێمە ناومان ناوە....وەک ڕێکەوتنێک.... ئەگەر ئارەزو دەکەن.... کەسی قسەکەر.... لەبەر ئەوەی قسەکەرە ...هەیە...... لەبەر ئەوەی بون لە زمان (دوان و هەڵسوکەوت)دایە................ قسەکەر.... قسەکەر.. ئێوەش هەموتان قسەکەرن وابزانم..... هیوادارم....هەموتان سۆکراتی بونن... هەندێک جار..... تەنها باوەڕبون بەسە بۆ هەبون....بە جۆرێک...کەمترین شتە کە بتوانین بیڵیین...هەمو ئەو بنیاتنانە....لەنێوان ئەو ئاژەڵەی ناومان ناوە مرۆڤ...بنیاتنراوە لە سەر دوان (قسەکردن و هوڵسوکەوت) ... ئەمەش ئەوە ناگەیەنێت کە ئاژەڵانی تر...کە ئێوە دەیزانن... بیستوتانە.... مێرولە ...هەنگ... کە بەسەر ئەمانەوە ئێمە لۆکوڵینەوە دەکەین.. وەک ئەڵێین.... ئێمە ژیانمان بە لێکۆڵینەوە و سەرنجدان دەبەینە سەر...سەرنجدان لەسەر بونەوەری زمانەوان.... ناشزانین... ناومان ناوە ئەنستات...... شتێک، کە بەیەکەوەی گرێدراون...ئەڵین گوایە گرانە کە هەست بەوە نەکەی کە هۆکاری چیە کە مرۆڤیش بەیەکەوە بەستراونەتەوە بە یەکەوە کە ناومان ناوە: دوان ....من وتار ناو دەنێم.... ئم.... لەناو دواندا...... شتێکی چەقبەستوە... کە زمان بەکار دەهێنێت هەتاوەکو خۆی دەوڵەمەند بکات، بەها بدات بەخۆی...ئەمە بەکار دەهێنێت هەتاوەکو پەیوەندی کۆمەڵایەتی لەنێوان کەسی قسەکەردا بەڕێوە بڕوات.......................... مردن....لە جیهانی ڕۆحی دایە....ئێوە باش دەکەن کە باوەڕتان بەوە هەیە کە دەمرن........................ ئەتان وەستێنێت بە پێوە (بە توڕەییەوە)... ئەگەر باوەڕتان پێ نەکردایە، ئایا ئێوە ئەتان توانی بژین ؟ .......... ئەگەر بەڕاستی ئێوە پشتان پێی نەبەستایە..... کۆتایی پێ دێت..... ئایا ئەتان توانی ئەم چیرۆکە قبوڵ بکەن؟ ... بۆیە ئەمە کاری ئیمانە........ بەڵام گەورەترین تەنگژی ئەوەیە کە سور نین لەوە.... بۆچی کەسێکمان تێدا نییە هەتا سەد و پەنجا ساڵ بژی؟.. بەڵام لەگەڵ ئەوەشا... ئاڵیرەدا، لەمەدا، ئیمان هێزی خۆی هەلئەهێنجێنێ.... لەم نێوەندەدا.... ئایا ئەزانن؟ ... بۆیە ئەمەتان پێ ئەڵێم...... سەردەمێکی زۆر لەمەوبەر.. بۆیە ئەم چیرۆکەتان بۆ دەگێڕمەوە، لەبەر ئەوەی کە ئەو لەژیاندا نەماوە دەنا بۆم نەدەگێڕیانەوە... .ژنێك هات بۆلام و بۆی گێڕامەوە کە خەوێکی پاسکالی (پاسکالی فەیلەسوف) بینیبو کە ژیان بەردەوامی زنجیرەیەک ژیانە.. بەبێ وەستان.... ژنەش وەک شێت خەبەری بۆتەوە لەو خەوەدا، بۆیە هات بۆلام و ئەمەی بۆ گێڕامەوە........ بێگومان... ئەمەی بۆ گێڕامەوە وەک تراژیدیەک... بەڵام ئەمەیە..... ژیان..ئ ەمەی دەیبینن (دەست دەدات لە مێزەکەی بەردەمی) ئەمە ڕەقە... لەسەر ئەمە ئێمە ئەژین.... بەڵام ژیان وەک ئەوەی کە هەیە...... هەر کاتێک دەست دەکەین بە قسەکردن لەسەری... ژیان.... ئێمە ئەژین... ژیان وەک کۆنسێپت وەرگرین.................. بۆ ماوەیەکی زۆر وامان باوەڕ بو کە شیکارە دەرونیەکان شتێکیان دەزانی..........................بەڵام ئەوە باوی نەماوە (پێکەنینی قوتابیان)......بەڵام تراژیدی ئەوەیە کە خۆشیان باوەڕیان پێی نییە.... (پێکەنینی قوتابیان).. بۆچی ئەوان بەهەڵەدا چون؟... بەڵام خۆ شتێکی لێ ئەزانن.......... وەک ئاگامەندی وایە، کە ماناکەی ئەوەیە... نازانن کە ئەزانن......
گوێزانەوە (transformation)، خۆشەویستیە ... بۆچی کەسێکی ئاوامان خۆش دەوێت؟ وەڵامەکە واز لێدەهێنم... بەلام فەرمولێک ئەدا بەو پرسیارە... بە بۆنەی گوێزانەوەوە قسەم کرد.... کە پڕن لە تەڵە...... وەک هەمو جارێک... بە دڵنیایەوە لەهەموو ئەو شتانەشی دەیڵێم.... بۆچی شتكی تر بلێم لە بری ئەوەی کە باسی هەیە... ئاگامەندی گەیشتۆتە ئێرە... ئا لێرەدایە.... ئەبێت ئەوە بزانین کە دوان هەرگیز ناتوانێ ئەوە بدرکێنێت کە هەندێک جار... سێ... چوار.... دە.... هەتا بیست و پێنج، ئاراستە (مانا)ی هەیە... لەسەر ئەو باسەی کە وات باوەڕە دەیزانیت..................................

کتوپڕ خوێندکارەیەکی گەنج دێتە خوارەوە و دەچێتە بەر مێزەکەی لاکان........هەرچی دۆسیە و وەرقە هەیە بە لەسەر خۆیی لەبەردەم لاکاندا تێکی ئەدات ...... پاشان سوراحیە ئاوەکە هەڵدەگرێت و دەیڕێژێت بەسەر دۆسیە و مێزەکەیدا ............ لاکان تۆزێک دەشڵەژێت، بەڵام هیچ قسە ناکات و دەچێتە پەنایەکەوە و سەیری دەکات ........ چەند کەسێک دێن دەستی خوێندکارەکە بگرن. خوێندکارەکەش پییان دەڵێت:
- بۆچی ڕووبەرووم دەبنەوە و ڕێگریم لێ دەکەن؟ منیش وەک ئەو بەڕێزە گوزارشت لەهەستی خۆم دەکەم..
پاشان ڕوو دەکاتە لاکان و پێی دەڵێت: ئایا لێم تێدەگەیت؟
لاکانیش بە ئیشارەت تیی دەگەیەنێت، کە بەڵێ لێی تێدەگات.
ئینجا کوڕە ڕوودەکاتە خوێندکارەکان و دەڵێت: ئەمەوێت پێتان بڵێم، منیش ئەکسیۆنێک دەکەم لەو کاتەی کە حەز بە کردن و ئارەزوی ئەو کارە دەکەم....... وابزانم، نزیکەی پەنجا ساڵ لەمەوبەر... کە ناومان نابوو کەڵچەر، واتە گوزارشتی خەڵکی لە جۆگەلەیەکی جیادا، گوزارشتیان لە هەستیان کردوە، ئەمڕۆ بۆتە درۆزنیی و سپێکتاکل (نواندن)... تەختەی پشتی ئەم رووداوانە.. کە ئەمە ئەبەستێتەوە.... بۆ ئەوە بەکار دێت... بە بەستنەوە لە نێوان هەموو هەڵسوکەتەکانی خۆ.... چونکە ئەگەر ئەو کەسانەی لێرەدا... کۆبونەتەوە بە ڕاستی ئەیانەوێت پەیوەندی ببەستن پێکەوە.. لەسەر بنچینەی تر و لەسەر ئاراستەی تر، ئەبێت بنیات بنرێت... بێگومان نابێت چاوەڕوانی ئەمە لە قوتابیان بکەین لەبەر ئەوەی لە لایەکەوە، ئەمانە ئامادەن ببنە فەرمانبەری حکومەت.. لە سەرێکی تریشەوە دەبنە پڵتەی... بۆیە منیش ئەم هەلەم هەڵبژارد، هەتاوەکو بێم لێرەدا یاری بکەم.... چونکە ئەگەر کەسانێک بەڕاستی شتێکیان هەیە بیڵێن من نایەم بێزاریان بکەم... روودەکاتە لاکان و پێی دەلێت: بەتایبەتی ئەم هەلەم هەڵبژارد.
لاکانیش دەستی دەگرێت و پێی دەڵێت: یارمەتی ئەدیت کە باقی قسەکانم تەواو بکەم؟
خوێندکارەکە: کام باقی؟ حەزدەکەم وەڵامم بدەیتەوە.
لاکان: بێگومان وەڵامت ئەدەمەوە... بڕۆ لەویدا دانیشە وەڵامت ئەدەمەوە...
خوێندکارەکە دائەنیشێت و لاکان دەست دەکاتەوە بە قسە.... لاکان لە خوێندکارەکان دەپرسێت لەکوێدا قسەکانی وەستاند، خوێندکارەکان دەست دەکەن بە پێکەنین..... ئاه.. وابزانم باسی دوان (هەڵسوکەوت و قسەکردن)مان دەکرد...
پاشان ڕوودەکاتە خوێندکارەکە و دەڵێت: ئەگەر تۆ هاتیت بە شیوەیەکی ڕاپەڕیوی ئەو قسانەت کرد...چیت ئەوێ بەراستی پێمـان بڵییت؟
خوێندکارەکە جارێکی تر هەڵدەسێتە سەرپێ و جارێکی تر دێتە بەردەم لاکان و دەڵێت: باوک و دایکمان، پیاوانی دینی، ئایدۆلۆژەکان، بیرۆکراتەکان. پۆلیس، بەرامبەر کەسانی وەک من دەوەستنەوە.. ئەمانەش لە زیادبوندان، ئێمە پێویستمان بە شۆڕش هەیە... خوێندکارەکان دەست دەکەن بە پێکەنین. کوڕە دێتەوە بۆ لای لاکان.... کەسانی وەک تۆ بەدیل ئەدەن بە چەوساندنەوەی و هەژاری ژیانی خەڵکی... ئەوەیە مەبەستت وا نییە؟
لاکان: نا، نا....وانیە، تۆ هەڵەیت .
هەمو خوێندکارەی ساڵۆنەکە دەست دەکەن بە پێکەنین و چەپڵە ڕێزان... خوێندکارەکە توڕە دەبێت و چەند پرژە ئاوێک دەدات بەسەرو چاوی لاکاندا و دەچێتە دەرەوە. لە دوورەوە قسە دەکات و ناڕەزایی دەردەبڕێت .
پاشان لاکان دەستدەکاتەوە بە قسە .
ئەوە دەمانبات بەرەو ئۆرگانیزاسیۆنێكی نوێ.... ئەو ئۆرگانیزاسیۆنە لای ئێمەوە رەفزنەکراوەتەوە.... دەیبینین وا خەریکە لەدایک دەبێت... لە شکڵی ڕژێمی... کەناوی خۆیان ناوە.. بۆچوون و ڕای باڵا... وانیە؟... وەک پێم وتن لەوە و بەر..... هەموویەتی، کە هەموومان پێکەوە یەک بگرین.... بۆ ئەوانەی.... بەڵام چیان دەوێت؟ ئۆرگانیزاسیۆن، چ مانایەک دەبەخشێت؟ ... ئەگەر ئۆردەرێکی نوێ نەبێت؟ ئۆردەرێکی نوێش.. وەک لەوەو بەر پێم وتن.... باسی وتاری مرۆڤم کرد... بەڵام ئۆرگانیزاسیۆنیش دەچنە ناو ئەمەوە....... هەتا ئاستێک ئەتوانین قبوڵی بکەین.. ئەگەر پێشکەوتنی پیوە دیار بێت. ئەگەر بتوانین ئەمەش ناو بنێین پرۆگرێس... ئەمە نزیکمان دەکاتەوە لەوەی کە رووئەدات.. بێگومان ئەو باسە گرنگانەی کە هروژاندی لە ژێر ناوی ویست و ویستی سوبژەکتیڤ،... ئەگەر ئەو ویستە سوبژەکتیڤە بەربەردەوامی ببینین و بوونی هەبێت.. وەک خۆی دەردەخات لە شکڵی دابەشبونی خۆدا... بێگومان بۆ ئەوەیە کە شتێکما پێ بڵێت... ئەمەش وێنەی.. هەموو هارمۆنی بەتەواوی نییە. ... ئەمە هاوارێکە وەک بینیتان........ من باشی دەناسم و ..... شتێکی پیرۆزە.... بەڵام بەچی گەیاندین؟ ... لاکان خۆی دەتەکێنێت وەک ئەوەی شۆڕشی ئەو گەنجە تەنها کراسەکەی پیسکردبێت.... و دەلێت چەند دڵۆپێک ئاوی خستە سەر بۆینباخەکەم ... (خوێندکارەکان پێدەکەنن) .......................... ئەوە خۆشەویسیتیە......... خۆشەویستییە........... کە بەیەکمانەوە دەبەستێتەوە، ئەگەر هەموومان ئاوا بوینایە و یەکتریمان خۆش بویستایە.... ئەوە جێروزەلێمی ئاسمانیە کە بۆمانی دەردەبڕی.... ئەمانەش لە مێژوودا بینراون هەرگیز لە کاتی ......... لەبەر ئەوەی کە شتێکە بەرهەمی ئۆردەری وتارێکە......... چەندەها جۆری وتار کە لە دەروبەرماندان دەیان بیستین . منیش وەک ئێوە، کاریگەری دەبێت لە سەرمان....... بەتایبەتی وتاری زانستی کە هەتا دێت زیاد دەکات و دەمان ترسێنێت بە بوونی...... بە خۆ سەپاندنی........... ئەمانەش تەواو دەبن و چارەسەر دەکرێن، بە جۆری میکانیکی هاوسەنگی ....... گوایە. چەندە زیاتر زانیاریمان زۆرتر لەسەری هەبێت باشترە بۆ ئێمە........ لە داهاتودا ئەتوانین جۆرێک لە مرۆڤ بەرهەم بهێنین....... کە ئەو ئەزانێت چۆن لەگەڵ گشتا بڕوات.... بەڵام ئەزمون شتێکی ترمان پێ دەڵێت....... ئەوەی ئەزمون پیشانمان ئەدات....... وەک بۆم ڕوونکردنەوە...... دوان (هەڵسو کەوت و رەوشت و دوان)، ئەوەی کە ئێوە لەگەڵیدا لەدایکبون و باوەڕتان پێی هەیە، لە خێزنەکانتانەوە بۆتان ماوەتەوە.... وانییە؟....ئەمەش شتێک نییە کە پێتان درابێت بە بێ ئەوەی کە ئاگادارتان نەکەنەوە لە راستیەکی ترسناک، کە ئەمەش پێکهاتوە لە ئارەزوی باوانتان.. لە بنیاتبونی هەر تاکێکتان ئەم ڕووداوە لە لایەن دایکەوە، لەلایەن زمانی دایکەوە، ئەمە شتێکە کە لێرەوە خۆشەویستی ئاوڕی لێئەداتەوە..................... ئەمە هاوارێکە بۆ بەیەک بون....... بۆ بەیەکبون بە چی؟... لە شتێکی وەک ئەوەی وتی (مەبەستی لە خوێندکارەکەیە) رەفزکردن...... ئەوەی جێی سەرسوڕمانە.......... وائەزانێت کە کاتێک پەنجەی دریژدەکات بۆ ئاسمان و... وەک ئەوەی کە پێی وتن و بۆی باس کردن، جۆرێک بوو لە هاوار.. بەڵام هاوار بەرەو کوێ؟ بەرەو زیاتر چی؟ هەقیقەتی زیاتر؟........ قسەکانی زیاتر مێژویی بون.... پەیامبەر بوو... فریشتەیەک بوو، ئەی ویست ئێوە لەچی ڕزگار بکات؟ لە خەوتن؟
لێرەدا کاسێتی تەسجیلکردن تەواو دەبێت .
****
وەک دەیبیستین و دەیبینین کاتێک خوێندکارەکە دەبیستێت لاکان بە خۆڕسکانە بە بێ ئەوەی وتارێکی ئامادەکردبێت یان فکرەیەکی چەقبەستو بدات بە خوێندکارەکان، دەگەڕێت بەدوای وەڵامدا، بەدوای ڕونکردنەوە لەسەر ژیان، لەسەر بوون، کە ڕاکانی هەندێک جار دژ بەیەکن و خۆشی ئاگامەندە کە ئەوەیە بە ڕاستی هەقیقەتی ژیان، واتە: گومان، گەران بەدوای وەڵامدا کە هەندێک جار وەڵامێکی تەواومان نییە بۆ باسێک، بۆیە کاتێک خوێندکارە گەنجەکە گوێ بیستی دەبیت، وەک گەنجێکی شۆڕشگێر، دەبینێت کە لاکان هیچی بۆ پێشنیار ناکات، جگە لە ڕوونکردنەوەی باری گرانی ژیانی مرۆڤ بەرامبەر بە بوون، بۆیە ئەوە وەک سوکایەتییەک دەبینێت کاتێک لاکان لەو کاتەی بیرۆکەیەک بە مێشکیدا تێپەڕ دەبێت دەی درکێنێت، کوڕە گەنجەکەش دەڵێت مادام تۆ لە کاتێکی دیاری کراودا ئارەزوی ئەوەت بو ئەو رستەیە بدرکێنیت، منیش وەک تۆ قسەکانی تۆ وەهای لێکردم، پاڵی پێوەنام، بێم مێزەکەت تێک بدەم و سوراحیە ئاوەکو بڕێژم بەسەر مێزەکەتا.
هەرچەندە لاکان لەسەرتاوە دەشڵەژێت بەڵام وەک لەوەوبەر دەست دەکاتەوە بە دوان، کاتێک باسی خوێندکارەکە دەکات لەگەڵ ئەوەشدا کە ڕەخنەی لێ دەگرێت وەک کەسێکی شۆڕشگێر، کە چاوەڕوانی وتاری سەرۆک و ئۆردەرێکی تر و شۆڕشیکی ترە، لەهەمان کاتدا لاکان دەڵێت: ئەوە خۆشەویستیە......... خۆشەویستیە........... کە بەیەکمانەوە دەبەستێتەوە، ئەگەر هەموومان ئاوابوینایە و یەکتریمان خۆش بویستایە.... .................. ئەمە هاوارێکە بۆ بەیەک بوون.......بۆ

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە