بۆچی فەلەستین دۆڕا؟

Wednesday, 26/05/2021, 1:25

15133 بینراوە


 لەساڵی ١٩٤٨ وە تا ئەمڕۆ جوگرافیای فەلەستین بچووك و بچووکتر بۆتەوە، گەر هەندێکی پەیوەندەی بە بەهێزی ئیسرائیل خۆیەوە هەبێ،ئەوا زۆربەی هۆکارەکان ئەگەڕێنەوە بۆ بێ هێزی عەرەب و فەلەستین خۆی. لەو کاتەوەی فەلەستین دۆزەکەی لەدەست ڕێکخراوی فەتح بوو گەلێ دەستکەوتی باشی چنییەوە، بەڵام کاتێ ڕێکخراوێکی ئیسلامی وەك حەماس هاتە کایەوە ئێدی ساڵ دوای ساڵ کێشەی فەلەستین لە کێشەیەکی زەوی داگیرکراوەوە گۆڕدرا بۆ کێشەیەکی ئایینی ، کەئەمەش ئیسرائیل زۆر بەباشی توانی لە بەرژەوەندی خۆی بەکاری بهێنی. لەلایەك ئەو زەرەر و زیانیانەی لەڕێگای ئەم ڕێکخراوەوە لێی کەوت توانی سۆزی جیهان بۆ خۆی زیاتر ڕاکێشێت و دۆست و لایەنگری زیاتر بۆ خۆی پەیدا بکا،،، هەر ئەم هۆکارەش بوو توانی زۆربەی ووڵاتە ئیسلامی و عەرەبیەکان پەیوەندی دیبلۆماسیان لەگەڵدا واژوو کرد و پەیوەندی باشیان لەگەڵدا بەستن.

یەکێکی تر لەو دەستکەوتانەی ئیسرائیل دوای ئەوە هات توانیان باڵوێزخانەی ئەمریکا لە قودس بکەنەوە کەئەمەش هەنگاوێکی گەلێ مەزنە بۆ داهاتووی ئیسرائیل.. بە پێچەوانەوە لەوەتەی ڕێکخراوی تیرۆریستی حەماس لەکایەکەدا قووت بۆتەوە ، هەرچی نەگبەتی و وێرانی و کاولکاری لەدوای خۆی ، جێهێشتوە. بڕوانە ئەم جارە کەرتی غەزە بەهۆی لێکەوتەی ئەو چەند هەزار مووشەکەی نای بە ئیسرائیلەوە چەند زەرەمەند بوون و ژێرخانی ئابووری و بازرگانی و کیشتووکاڵیان بە تەواوی خاپوور کرا.. کەئەمەش ئەبێتە هۆکارێك بۆ ئەوەی عەرەب لەوێ چیتر پارە و بەرژەوەندی نەخەنە گەڕ و بازاڕ بە تەوای تووشی ئیفلیجی ئەبێ. هەر چی بزنس و خاوەن سەرمایەن ئامادە نین چیتر لەوێ پارەکانیان بخەنە بازاڕێك وەیان ئابووریەك کە نەزانن هیچ داهاتوویەکی باشی نابێ.

ئێستا فەلەستینیەکان بۆ ڕیش چوون بەڵام سمێڵیان نایە بانی. ئەوان گەر تا دوێنێ داوای ئاوارەکانی ساڵانی 1948 و 1967 و 1982 باس کردبنێ ئەوا ئەمڕۆ ئاوارەکانی 2021 ی هاتە سەر.. ئاخۆ ئەمە ئەو سەرکەوتنەیە کە عەرەب و ئیسلامی و کوردە جاشەکان باسی لێوە ئەکەن؟! ئێدی لەم ساتەوە عەرەب لە کەرتی غەزە ناچارە ڕوو لە شوێنێکی تر بکا و خۆی لە دێوەزمەی حەماس و هاوشێوەکانی ڕزگار بکا، دەنا ڕۆژ دوای  ڕۆژ نەگبەتی یەخەی بەرنادا و هەر چەند ساڵیك جارێك ئاوارەبوونیك ئەکاتە بەرهەمی نەزانین و گێلێتی خەڵکەکەی ،ئەوان گەر بیانەوێ سەرکەوتن بەدەست بێنن ئەبێ خۆیان لە هێزە توند ڕەوە سەلەفیە تیرۆریستیەکان قووتاربکەن.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە