بەر لەئێستا کەسێک لەشاری کەرکوک، کەزیاتر نوێنەرایەتی سیاسەتی بەرەی تورکمانی دەکرد وەک لە گەلی ڕاستەقینەی تورکمانی...

Sunday, 18/07/2021, 0:22

8761 بینراوە


بەر لەئێستا کەسێک لەشاری کەرکوک، کەزیاتر نوێنەرایەتی سیاسەتی بەرەی تورکمانی دەکرد وەک لە گەلی ڕاستەقینەی تورکمانی کوردستان و عێراق لەپێکەوە ژیانیان.
گۆتی:-
تەحەدای ھەر کەسێک دەکەم ئەگەر پێش سەد ساڵ باپیری یەک کەسی کورد لێرە لە قەبرستانەکانی شاری ھەولێرێ دا نێژرابێت!
ئەوانە ھەموو بەدیوێکی دی دوورخستنەوەی چاوی خەڵکە لەسەر کێشەی شاری کەرکوک و چاو خستنە سەر شاری ھەولێر. کە کورد لە سەد ساڵی ڕابردوو ھەزاران شەھیدی لەسەر ئەو شارە داوە ھەر لە دەمی شێخ مەحمود و دواتر شەریکەی نەفتی شیمال و پەراوێز کردنی کرێکاری کورد و و دەمی حەرەس قەومی و شەھید کردنی دەیانی وەک شێخ مارف بەرزەنجی و گۆڕینی سیمای شاری کەرکوک لۆ تەعریب و تەرحیل کردنی خەڵکەکەی و ناوزەد کردنی مێژووی کەرکوک بەتائمیم و ھەرە دواییەکەشیان کەشازدەی ئۆکتۆبەری خەیانەتی حیزبە کوردیەکان بوو.
دەبێ پێش ھەرشتێ مافی سیاسی گەلی تورکمان وەک خۆی بپارێزرێت و بەئازادی و ئارەزوومەندانەی خۆیان.
نابێ گەلی کورد کەھەموو ژیانی قوربانی ئازادی بووە لەئازادی خەڵکانی دی بسڵەمیتەوە.
بەڵام دەسیسەی تێوەگلانی حەزە فراوان خوازیەکەی تورکیا دەبێت ڕێی لێ بگیرێت. چونکە تێکدان و نووژەن کردنەوە و گۆڕانی سیمای مێژووی گۆڕەکانمان لەنەریتی ناشتنی کوردەواری بۆ سیمای گۆڕەکانی دەوڵەتی عوسمانلی. بۆ داھاتوویێکی دوور دەبێتە بەڵگەی گەڕانەوەی خاوەنداریێتی مێژووی ئەو خاکە لۆ لایەنی دی و لەدەست دەرھێنانی خەڵکەکەی خۆی.
ھیچ کاتێک لە شاری ھەولێرێ قەبرستان جیانەکرایتەوە و ئەگەر لەڕووی ئایینی نەبێت وەک قەبرستانی جوولەکە و دیانەکان.
قەبرستانەکان بەڵگەی حاشا ھەڵنەگرن بۆ مێژووی دوور دەبێت پارێزگاریان لێ بکرێت و تێوەخستنی نووژەن کردنەوەی بەشێکی لالشی ئێزیدیەکانیش ھەر خۆی فێڵێکی ترە بۆ شاردنەوەی مەبەستە سەرەکیەکەی گۆڕینی دیمۆگرافیای مێژووی خاکی کوردستان کەئێزیدیەکان زیندووەکانیان پێش مردووەکانیان قوربانی داعش و چەتەکانی نێزیک لە تورکیا و ئاکەپەی بوون.
پێویستە تورکیا بۆ سەلماندنی نیازپاکی لەھاوکاری خەڵکی ستەم دیدەی ئێرە ھەماھەنگی ڕاستەقینەی سێکتەرەکانی تر بێت لەبەرەو پێش بردنی قوتابخانە و خەستەخانەکان نەک نووژەن کردنەوەی گوماناوی گۆڕەکانمان و نانەوەی کێشە و گرفت کەلێرە بوونی نەبووە.
دیارە لەھەموو ئەوانەش پارتی حیزبی نێزیک لە تورکیا لەڕێی والیەکەی ھەولێرێ بەو کارە قێزەوەنە ھەڵدەستێت.
دەبێت لێرە کورد و تورکمانەکانی خۆیان ھەڵوەستەی لەسەر بکەن چونکە ئەوە کێشەیەکی تەوقیت کراوە لۆداھاتووی  نەوەکانی ھەموو لایەکمان. بابەتێکی ھەندە گرنگ نیە تەنگ بەمردووەکانمان ھەڵچنن بەڵکو ئەگەر ڕاست دەکەن بالەغەمی زیندووەکان بن کەبوونەتە قوربانی سیاسەتی بازرگانی نەوتی داروودەستەکەی تورکیا لە نەمانی مووچە. 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە