ژنی بەرپرسێکی پارتیی رێگایەکی نوێی دۆزیوەتەوە بۆ دزیی و فەسادی

Wednesday, 22/09/2021, 21:15

7311 بینراوە


سەرچاوەیەک بە کوردستانپۆستی راگەیاند، کە ماوەی 8 ساڵە میدیا تالیب حسێن بەڕێوەبەری دواناوەندی هەولێری تێکەڵاو  بەهاوکاری چەند بەرپرسێکی باڵادەستی پارتیی و بە پاڵپشتی مێردەکەی کە (سەروەر کەمال هاواری)یە و بریکاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی)، لەگەڵ (پشتیوان سادق) وەزیری ئەوقاف بۆتە بەڕێوەبەری دواناوەندی هەولێری تێکەڵاو/ سیستمی ئینگلیزی..
سەرچاوەکە دەڵێت، هەر لە دوای بوونی بە بەڕێوەبەر لەو قوتابخانەیە دوو منداڵی پشتیوان سادقی  بەبێ رەچاوکردنی توانا و  نمرە و زمانی ئینگلیزی لە قوتابخانەکە وەرگرتووە، ئەمە لە کاتێکدا دەیان قوتابی زیرەکتر و شیاوتر هەبوون وەرنەگیروان..
 (میدیا) لە سەرەتای دەستپێکی خوێندنی هەموو ساڵێک ڕاوی باوک و بەخێوکەری ئەو قوتابیانە دەکات کە دەوڵەمەندن و بێ ترس و بێ شەرم بە ناوی نۆژەنکردنەوەو کڕینی کەلوپەل و پێداویستی خوێندن داوا لە بەخێوکەرانی قوتابیان دەکات، کەوا هاوکاری قوتابخانەکەیان بکەن.. دایک و باوکی دەیان قوتابی هەیە لە 1000 دۆلار تاوەکو 5000 هەزار دۆلاری وەک هاوکاری بەخشیوەتە قوتابخانەکە. میدیا خانی ئەو بڕە پارانەی لەقوتابخانەکە خەرج نەکردووە، زۆربەی خستۆتە تەنکەی گیرفانی خۆی و مێردەکەی. سەرچاوەکە دەڵێت پشتیوان سادقیش لەو دزییەدا دەستی هەیە، چونکە چەند جارێکیش لە وەزارەتەوە پارەی بۆ سەرفکراوە و دزەکان لە نێوان خۆیاندا دابەشیان کردووە. 
سەرچاوەکە دەڵێت کاتێک ئەو میدیا تالیب بوو بە بەڕێوەبەری دواناوەندی هەولێری تێکەڵاو.. لەخانوویەکی 100 مەتری دەژیا کەچی ئێستا لەماوەی ئەو 8 ساڵەدا بۆتە خاوەن زیاتر لە 50 مسقاڵ ئاڵتون و خانوویەکی گرانبەها لەگەڕەکی ئاشتی و باڵەخانەیەک لەگەڕەکی هەولێری نوێ، کە پێکهاتووە لە سێ نهۆم و ریزە دوکانێک.. هەروەها خاوەنی کۆمەڵگەیەکی خوێندنە هەر لەقۆناغی بنەڕەتی تا پۆلی دوانزە.
سەروەر کەمال هاواری مێردی میدیا تالیب حسێن
ئەمەی خوارەوەش لینکی فەیسبوکی مێردەکەیەتی بەناوی سەروەر کەمال  هاواری
https://www.facebook.com/sarwar.kamalhawari

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە