ڕازی و ڕەسافی ئەڵێن پێغمبەر درۆ دەکات، کەچی مەلاکان پەلاماری کوردی بێکەس دەدەن.

Friday, 07/01/2022, 22:15

7994 بینراوە


ئەبووبەکر محەمەد کوڕی زەکەریا لە ٨٦٤ زاینی لە شاری "ڕەی" نزیکی تاران لەدایکبووە، ساڵی٩٢٥ لە بەغداد کۆچی دوای کردووە(هەندێک سەرچاوە ئەڵی لەتاران کۆچیدوایی کردووە)، سەراپای ژیانی لە پێناو عیلم و عیرفاندا بەڕێکرد، سەراپای داناو زناکانی سەردەمیخۆی و تا ئێستا بێ هاوتای دەبینن، بە باشترینی مەلەوانی بواری زانست و فەلسەفە و ئەدەب ناوی دەهێنن، تەنانەت وێنەی ڕەنگاو ڕەنگیان لە قوتابخانەی پزیشکی پاریس لەپاڵ وێنەی "ابن سینا و ابن ڕوژ"دا هەڵواسیووە، هەروەها لەزانکۆی "برنستۆنی ئەمەریکا" جوانترین نایابترین بەشیان بەناویەوە کردووە، هەروەها بەس بنووسە "الرازی" ئەوسا دەبینیت کە شارێک نابینی لە ووڵاتاننی عەرەبی و ئێران کە هەزاران شەقام بەناوی ئەوەوە ناونرابێت، سەدان هەزاران کۆڵان بەناوی ئەوە کراوە، دەیان سەدان پەیکەری بۆ دروستکراوە، ئیتر بۆ ناپرسێت کە بۆ هێشتا پەیکەرەکانی و ناوی شەقامەکان بەناوی ئەوەوە ماوەتەوە!؟ 
ئەی بۆ ناپرسێت لەمەلای لیرەی تورکی کەکەستان نەدۆزیەوە، لە شیعری ستەملێکراوترین نەتەوەی سەڕوی جیهان کە گەلە بێکەسەکەمانە، پەلاماری بدەن؟! ئەرێ مەلای نامەلا ئەی ویژان و ئەخلاق بۆ لەناو ئەدەبیاتد هەیە؟!
هەروەها "جەمال الدین قەفتی، لە مێژووی داناکان" ئەڵێ ناوبراو پزیشکی موسڵمانان، داناترینی لە زانستی ووتار،ئەندازیاری، هەروەها زانستی فەلسەفەدا، هەر گەیشتە بەغادیدیش لەبەر بەتوواناییەکەی کردیان بە بەڕیوەبەری خەستەخانەی کەلەژێر سەرپەرشی دەوڵەتدابوو، واتا خەستەخانەی دەسەڵات بوو،بە کورتی توانایەکی سەرسوڕ هێنەری هەبووە، هەروەها شارەزایەکەی لە زمانی عەرەبیدا، دەوروبەری سەرسام کردووە.
بەڵام ئەبوو بەکر نە ئیسلام بووە، نەعەرەبیش، بەڵکوو ئەو بەئاشکرا بەدەنگی بەرز هاوار دەکات و ئەڵێ نەک محمەدی کوڕی عەبدوڵا، کە خۆی بە پێغمبەری ئیسلام ناونووس کرد، بەڵکوو لەکتێبەکەیدا ئەڵێ هەموو پێغمبنەرەکان درۆ دەکەن،ئەمەش لینکی کتێبەکەی ڕازیە.
http://dev.arealestate.ru/upload/

ئەم جۆرە ساختەچیانە، لەدرۆهۆنینەوە هیچی دیکەیان پێنیە، بڕوانە"ایمن السحدار" لە چەناڵە تایبەتیەکەی خۆی ئەڵێ "ناسا" پەنا بۆ زانایانی ئیسلامی دەبات، تا زانا ئیسلامیەکان هاوکاری ناسا بکەن، ئاخر کە زمان لاڵ دەبێت، ئەوە لەم جۆرە، هەواڵانەیە، زاننست ودین!
 
ئەم بلیمەتە، خەڵک ڕێنما دەکات، کەبیر بکەنەوە، بیرکردنەوەی کردۆتە تەنها چارە کەلە ژیان و ساختەچێتی پێغمبرەکان تێبگەین. ڕازی ئەڵێ سەیرم لێدێت کە قورئان بە معجیزە دەبینن، کوا کامە معجیزە، سەراپای قورئان ئەفسانەیە، کوا کام ڕەوانبێژی، زۆرێک لەنووسەران زۆرجوانتر و بە پێزتر نوسینیان هەیە، ئێمە بیر دەکەینەوە، بەبیرکردنەوە داودەرمانمان دروست کردووەو بەبیرکردنەوە لە نهێنیەکانی گەروون تێدەگەین، کە ئێمە بتوانینن کە بیر بکەیەنەوە، ئیتر پێویستیمان بە پێغمبرەکان نیە، واتا پێمان ئەڵێ کە بۆ نموونە سورەی الواقعه ٣٦، ئەڵێ "پەردەی کچێنی بۆ پیاوەکان دەدوورینەوە"، یان "مەمک خڕ" یا کوڕی لووس جوان غولمان وەک وەک لوئلوء، بەدەورتاندا دەسوڕێنەوە، زۆربەکورتی ئەو خوادایە کە ئافەرێنەری ئەم گەردوونە ئەفسوونای و سەراپا نهێنیە، کە نەک من و تۆ بەڵکوو سەراپای گۆی ئەم زەویەمان لەچاو گەردووندا، لەو دەنکە زیخە دەچێت کە ژمارەیان بێکۆتاییە لە کەنار دەریاکان هێشتا بچووکرە. ئێوە خواتان والێکردووە، کە ببێتە پینەچی دروینەوەی پەردەی کچێنی خانمان، سەیرەکە ئەوەیە هێشتا١،٤ ملیارد مرۆڤ بەبێ ئەوەی دێڕێک لە قورئان تێبگات، خۆی بەکوشتن دەدات، لەسەری. لەوە سەیر وسەمەرەتریش، ئێمە تەقەتەقەیەک لە عەرەبی دەکەین، ئەی خۆ پاکستانی یان بۆسنەیی، هەر هیچ لە قورئان تێناگەن، موسڵمانی شیلە و کازاخستان، تەنانەت پیرۆیم بینیووە، کەوەک سەلەفیەک بەدەنگ دین لەسەر قورئان، کە عەرەبێکی دەشتەکی ئەو بەدەنگ بوونەی نیە، ناوەڕاستی ٨٠کان لە "سانتیاگۆ" شیلە ڕێکەووتی"حەسەن" ناوێکم کرد، پێم ووت کە ناوەکەی خۆرهەڵاتی و ئیسلامیە، ووتی بە شانازیەوە ئیسلامم. داوەتی کردم بۆ ماڵەکەی خۆی، بەخۆشحاڵیەوە "ئیمپەنادس" خواردنێکی تایبەتی شیلیەکانە بەگۆشتی جۆرێک لەمەڕ تایبەتی خۆیان"گوناکۆ" کەلە گۆلکی ووشتر دەچێت، بە"تەکیلە"وە، کەئەویش سیفۆنەتاڵەی باشووری ئەمەریکایە، کاک حەسەن زۆر تووند ڕەو بوو، زۆری نەمابوو،کەلێم زیز بێت. 
"مەعروف الڕەسافی" خۆشمان بێت، ترشتان بێت، یەکێکە لەهەرە بلیمەتەکانی کۆن و نوێ، مەعروف ڕەسافی کوردی جەبارییە،(لە ئینسکلۆپیدیا نوسراوە کە دایکی تورکمانە، بەهەمان شێوە ئەڵێن کەدایکی سەلاحەدینی ئەیووبیش تورکمانە، بە دڵنیای سەراپای ئەم دەنگانە لەدەزگای میتی تورکیاوە سەریان دەرهێناوە، چوونکە دایک وباوکی مەعروف ڕەسافی کوردی جەبارین، هەروەها دایکی سەلاحەسینی ئەیبوویش شکاکە) ١٥ ئازاری ساڵی ١٨٧٥ لە باغیداد لەدایکبووە، ساڵی ١٩٤٥ لەهەر لە بەغداد کۆچی دوایکردووە، ئەم شۆڕەسوارە بێ هاوتایەش،کە هەموومان دیناسین و جێدەستی بۆهاتە هاتە زیندووە، شیعر و نوسین و لێکۆڵینەوەکانی بێسنوورە، ئەوەی کە سەرنجی بەلای هەموااندا ڕاکێشاوە، زۆرن بەڵام ئەو شیعرەی کە ئەڵێ "لقیتها، لیتنی لم کنت القاها"  پارچە دەقێکە کەوەک نانخواردن پێویستە هەموو ڕۆژێک بۆ زاخاوی دەروون بیخوێنینەوە، بەدەستخۆت نیە، بێئاگای هزری مرۆڤ داگیری دەکات، لە بیری مندا " کانیەکی جوانی بەتریفەت مانگە شەو، لەژێریا بلەرزێ مراواری زیخ و چەو" هەرە باڵاترینی شیعرە، لەگەڵ ئەوەشدا، شیعری بێوەژنیەکەی ڕەسافی، هەمیشە مل مالنێیەتی کەنانتوانم کە کامیان بکەم بە شا جوان و جوانترینی شیعر، ئەگەر دادوەربم ئەوا خەڵاتی هەرە جوانترین شیعر بەش دەکەم لە نێوان گۆران و ڕەسافیدا، هەروەها مەعروف ڕەسافی لە کتێبەکەیدا بەناوی کەسایەتی محەمەد،
https://www.noor-book.com

"الشخصیة المحمدیة" ڕەسافی ئەڵێ محمەد بەهێزترین و مەزنترین کەسایتیە لەتەواوی مێژووی مرۆڤایەتیدا، بەڵام ڕاست ناکات کە خودا قورئانئ بۆ ناردبێت، ڕەسافیش دێڕ بەدێڕی قورئانمان بۆ شی دەکاتەوەو و دەیەوێت پێمان بڵێ کە قورئان دروستکراوی مرۆڤە، ئەوەی سەیرە نیە، کە ڕەسافی وەک دەرووناسێکی پسپۆڕ داوا دەکات کە کتێبەکەی دوای ٥٠ ساڵیتر چاپ بکەن، دڵنیام کەلە ترسی ژیانی خۆی نەبووە کە بکوژرێت، بەڵکوو ڕەسافی زانیوویە کە پاش٥٠ ساڵی دیکە ئینجا ڕەنگە خەڵک بوێرێت کە کتێبەکەی بخوێنێتەوە، خۆم لەوە دڵنیام، چونکە سورەی کەهف٩٧ هەڵەیە، سەرەڕای ئەو ملێۆنان مەلا و خۆیان واتەنی زایانە، هێشتا کەس نەیوێراوە کە بڵێ ئەم سورە لە ڕووی ڕێزمانیەوە، هەڵەیە، هەرچەند هەڵەبوونی سورەکە پێویست بە فەیەلەسۆفیەتی ناکات، هەرکە دەیبینیت یەکسەر دەزانی کەهەڵە، بۆیە زمان زانی بەس نیە، بەڵکوو بوێری لەهەموو بوارەکان پێویست ترە، هەمووش ئەوە دەزانن کە قورئان لە ١٩٢٥ بەچاپگەیندراوە، بەڵام هەرهەموو کوێری کوێرانە، بازیانداوە بەسەر ئەو هەڵەیەدا.
ئێستا پەیکەری مەعروف ڕەسافی لەناوەڕاستی پاتیەخدا بە پێوەیە، هەروەها سەدان و هەزارانیش شەقام و قوتابخانە بەناوییەوە لە جیهانی ئیسلامیدا بەناویەوەکراوە، کەچی کەسیش پەنجەی تاوانباری بۆ درێژ ناکات!
ئەفسووس مەلا جانەوەرەکانی خۆمان بەناوی " دەزگای زانایان و زانستە شەرعییەکانی یەکگرتوو" داوا لە کۆمەڵگای مەدەنی وحزبەکان دەکەن کە دێڕە شیعرێکی ڕەوانشاد "دەروێش عەبدی" لە کتێبی زمان و ئەدەبی کوردی لابەرن، چوونکە پێیان وایە کە سووکایەتی بە پێغمبەر دەکات، بەداخەوە وەزارەتی پەروەردەش بە بڕیاری ژمارە "٩٦٣ " دەستبەجی یاساکەیان ئەرێ کرد. ئەمەیە هەموو داهێنان و بەرهەمی مەلا جانەوەرەکان، بۆ هەمیشەش ئەڵێم و دووبارەی دەکەمەوە، کە هەمیشە سەری ڕێز بۆ مەلا عەبدوکەریم و شیخ محمەدی خاڵ دادەنەوێنم، چوونکە هەرگیز نەچوونەتە سەنگەری دوژمنانەوە.
هەر هەموومان لە جوانکاریەکانی مەلا شیخ ئەحەمەد پێجوێنی تێدەگەین، کە بە ئەردۆغانی ووت بەدەستی دەست بەنوێژ و ئایفۆنیکەوە، بەرەنگارە تۆپ و تەیارەبۆتەوە، لە ڕاستیدا، ئەم لێدوانەی سەید ئەحەمەد بۆ لە خشتەبرانی خەڵکە سادەکەمانە، ئەگینا هەموو دەزانین کە ئەردۆغان دەستی خوێناویە، لە تەقی سەریەوە هەتا بنی پێی خەڵتانی خوێنە. چەند خولەکێک بینەری ئەم ڤیدێۆیەبە ئەوسا دەزانیت کە مەلا سەید ئەحمەد پێنجوێنی چ جانەوەرێ و چ دڕنندەیەکە.
https://www.facebook.com/TahaHalladny/videos/621384597965102
بەدڵنیای ئەم جۆرە گەجەرەووگووجەرانە دەسەڵاتیان لە پشەوە نەبێت، هەرگیز ناتوانن کەبەو شێوە پەلاماری سیمبولی گەلەکەمان بدەن، بەدڵنیای، هەروەک هەموو ئاگادارین کە تورک زیاتر لە ١٠٠٠ ساڵە هەوڵدەدات کەداب و کلتوری کوردی لەپێش چاوی جیهانیان و تەنانەت کورد خۆی ناشیرین بکات،بۆ ئەوەی شانازی بۆ نەمێنێتەوە، چوونکەن نەتەوەیەک شانازیەکانیب شێوێندرا و ناشیرینکرا، ئیتر خۆی قێز لەخۆی دەکاتەوە.
 
وای اگه کمون آرش بشکنه به دست کینه
وای اگه دوباره شیرین مرگ فرهاد و ببینه
دیگه از غرور این خاک چی میمونه چی میمونه
واسه بچه های البرز چه کسی قصه بخونه.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە