حيزبی پەكەوتوو و سیاسەتی نەزۆكانە

Thursday, 15/12/2022, 23:02

3543 بینراوە


دوابەدوای ئەنجامدانی كۆنگرەی 14 پارتی و دووبارە هەڵبژاردنەوەی سەرۆكە خەڵەفاوەكەی جاران (مەسعود بارزانی) بەسەركردەی حیزبكە هیچ گۆرانكاریەكی ئەوتۆ و نوێیمان نەبینی هەمان ناو و هەمان روخسار 
وەكو ئەوەی بڵی كە كۆنگرە هەرنەبەسترابێت و ئەنجام نەدرابێت ، ئەمانەش شتێكی نوێ نیە و چاوەروانكراوە چونكە پارتی حیزبێكی پیروپەكەوتەی كۆنی شاخە و لەگەڵ شارستانیەتی ناگونجێت .
پارتی لەدۆخێكی چەق بەستوودا دەخولێتەوە كە لە هەریەکە  لەلایەنەكانی سیاسی و ئابوری و حوكمرانی و دیموكراسی و مەعریفی و ثقافی شكستی هێناوە ونوێ بوونەوەی بەخۆیەوە نەبینوە هەمان بیكردنەوە كۆنە كەی جارانی كاتی شەری ناوەخۆیە بەرنامەی پارتی لەدوایی كۆنگرەی14 چیە بۆ ئەو باردۆخ و تەنگەژەانەی كوردستان چیە كە خودی پارتی بە تاوانباری سەرەكی لەقەڵەم دەدرێت لەمەر ئەو دۆخە ناهەموارەی لە كوردستاندا دەگوزەرێت ، پارتی بە سەركردایەتی مەسعود بارزانی بۆ ماوەی 43 ساڵ  دەستەكەوتی چی بووە بۆ كوردستان لە سەرە ئاستی نێوخۆ و  نێودەڵەتی ، لەسەر ئاستی نێودەڵەتی كوردستانیان كردوە بە زەمینەیەكی لەبار بۆ دەزگا سیخوریەكان هەروەك بیستوومانە چەندین جار لەكوردستان خەڵك كوژراوە لەلایەن دەزگای میتی توركی و بەئامانج گرتنی هاوڵاتیان لەلایەن ئێرانەوە وەرەخساندنی زەمینەیەكی بێ رەها بۆ دەزگا سیخوری ئەمریكا . وە لەسەر ئاستی نێوەخۆش هەر لەسەركردایەتی پارتی و بارزانیە رەوشتی رفاندن و تیرۆر كردنی نەیاران بۆمان ماوەتەوە كە تائێستاشی لەگەڵ دابێت بەردەوامە رۆژانە خەڵك دەستگیر دەكرێت لەسەر خۆپیشاندان و رەخنەگرتن لە حوكمرانی  خەڵافاو مەسعود بارزانی.
 پارتی توانای بەدەم چوون و گونجادنی لەگەڵ شارستانیەتی نوێدا نیە گەرچی بە گوتاف و دروشمی دیموكراسی و شارستانی و ئەمن و ئارامی  كاسەی سەرت هەڵگرن  وەنوێترین گوتاف .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە