پشتی پەردە (1)

Saturday, 18/03/2023, 13:44

6082 بینراوە


رێبوار

وەک هەموو جار لای کورد کوتراوە، "لەداخ بێکەسی تۆم کرودە بە کەس، نە بۆ کەس خاسی نە بۆ نیمە کەس". ئەم پشتی پەردەیەی دەستمان پێ کردووە، پەردە هەڵماڵینە لە ڕوخساری دزێوی پیاوێکی زەناو شۆڕشگێڕ کە هەموو کەسی پێ جاش و خۆ فرۆشە، هاوکات چی پێ خۆشبێ لەژێر ناوی کوردایەتی بەملی کوردی رۆژهەڵاتی دا دێنێت.
ئێمەی کوردی رۆژهەڵات لە بێکەسی و ماندوویەتی لە حیزبە کلاسیکه کۆنەکان پێمان وابوو پارتی ئازادیی حیزبێکی نوێیە و دەتوانین لانیکەم بۆ هەندێ بابەتی نەتەوەیی بیکەینە رێبازێکی نوێ.
بەداخەوە وەک نووسین و سەر کاغەز و بەیاننامەکانی حیزبێکی یەکجار پاک و بێگەرد و خاوەن پرنسیپی نەتەوەیی و بە حیسابی خۆیان یەکەتاز و قوتبن.
بەڵام ئەوەی گرنگە بۆ منی کوردی بەشخوراوی رۆژهەڵات، بریتیە لەوەی حیزب بە نووسین بێ عەیبە، بەڵام حیزب بە واقعیەت تەنها باندێکی مافیاییە و لە جیاتی حیزب تەنها یەک کەس سەر و بنی هەموو شتێکە و ئەویش ئاغای یەزدانپەنایە.
هەڵدانەوەی ژێڕ پەردەی ئەم ئاغایە کاتی زۆری پێویستە و ئێمەش بە شێنەیی شانمان زۆ شل کردووە و وەک ئەرکێک، بەدژی پیاوێکی نامەرد و ناکەس بۆ کورد دانە دانە بە وردی لەسەری بڵاو دەکەینەوە.
 لەم پەردەیەدا کە یەکەم پەردەیە هەڵی دەدەێنەوە لەسەر جەنابی موبارەکی باس لە  گیراوێکی کورد رۆژهەڵات دەکەێن کە لە چنگی ئەم ئاغایەدا یەغسیر کراوە و حاشا لە بوونی دەکرێ.
هەڵدانەوەی ئەمجارە کە یەکەم هەڵدانەوەیە،باسکردنە لە چارەنووسی یەکێک لەو گەنجانەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە ماوەیەک لای پارتی ئازادیی بووە و دواتر وازی هێناوە و چۆتە ناو سازمانی خەبات و پاشان لەلایەن حسەین یەزدانپەنا و رێباز شەریفیەوە دەسیسەیەکی بۆ دەنرێتەوە و بەپیلانێکی نامەردانە ( حەسەن چووپانی) کە لای خۆیان بە نێوی "سالار بۆکانی"  بووە و ماوه پنج ساڵ له کاتی شەڕدا لە پارتی ئازادی دابووە.
  بەپێی وتەی بنەماڵەکەی سالار و هاوڕێ نزیکە کانی  که به هۆی دو جار زندانی کردن و ئەشکەنجە کردنی له مافیا خانەکەی یەزدانپەنا بێزار  ببوو هەڵاتبوو پاشان پنای بردبوو بو حزب سازمانی خەبات و ماوه ی دوو ساڵ و نیو له حزبی سازمانی خەبات دا بوو و لە شاری سلێمانی دەژیا.
 پاشان پارتی ئازادیی له رێگەی کچێکەوه به نێوی "مەعسووومه" که پیشمەرگەی خۆیانبووە و  دواتر  ماوەیەکیش له حزبی  یەکیەتی دێموکراتی  کوردستان  دەبێ. کە پاشان له لایان حسین یەزدانپەناوە دبردرێتەوە بو هەولێر بە بیانووی  کارکردن ، بەڵام پاش ماوەیەک لە مانەوەی لە هەولێر و بێ کاری  دەچێتە ناو سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران  ئەمجارە وەک پێشمەرگە ژیانی دەباتە سەر.   بەڵام پیلانەکە لە لایەن مافیا خانەکەی  حسێن یەزدانپەنا وەها جێبە جێ دەکرێ کە پاش بێ سەروو شوێن کردنی هەموو بابەتەکە بخرێتە سەر سازمانی خەبات. سالار بۆکانیش له لایان ئەم کچە واتە "مەعسوومەوە" فریو دەدرێت و کاتێک بۆ دیداری  ئەم خانمە دەچێتە هەولێر دەسبەری دەکەن.
   ئێستا ماوەی یەک ساڵه له زیندانە و  ئەشکەنجە خانەکەی حسێن یەزدانپەنا و لە پاک شاردا   زیندکراوە. بەرپرسێکی باڵای پارتی ئازادیش کە تازە  ریزەکانی ئەو حیزبەی لەبەر فەساد و بۆ گەنیو کردنی ئەم ئاغایەی بەجێ هێشتووە، سەرەڕای ئەوەی نەیویستووە ناوی ئاشکرا بکرێ پشتڕاستی کردۆتەوە کە  سالار بۆکانی لە بەندیخانە نهێنیەکانی پاکشاردایە. 
شایانی باسه هەرکەس و لایەنێک کە دژی رەفتارە کانی حسین ئاغا شتێک بنووسێت یەکسەر ناو و ناتۆرەی جاشایەتی پێوە دەچەسپێنن، ئێمە لەم پەردەلادانەدا وڵاممان ئەوەیە بۆی کە جەنابتان کە ناوی پێشمەرگەتان لەخۆتان ناوە چ گوڵێکتان لەسەری کوردی رۆژهەڵات داوە و بەڕاست جاشەکان مناڵی خەڵک بەند دەکەن و مناڵی خەڵک ئەشکەنجە دەدەن و لەژێر ئەشکەنجە دەیانوکوژن؟؟ یان  تەجاوزیان پێ دەکەن و دەیانبەسنە کوڵەکەوە تا بەیانێ کە مرد تەرمەکەی ببەن و دیسان بەناوی شەهیدەوە لە گۆڕستانی شەهیداندان دەینێژن؟ ئایا پێناسەی جاش و پێشمەرگەتان بیر ماوە؟
لەماوەی داهاتوودا پەردەی زیاتر لەسەر جنایەتەکانی ئاغا هەڵدەدەینەوە. با میللەتی کورد لەڕۆژهەڵاتی کوردستان پشت پەردەی ئەم ئاغایە ببینێ و خۆیان بڕیاری لەسەر بدەن.
بەردەوامین و ئەمجارە بە وێنەی  و بەڵگەی تایبەت دێنەوە گۆڕەپانی خەبات و بەرگری لە ڕۆڵەکانی نەتەوەکەمان ...

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە