وەزیری سیرو پیاز

Wednesday, 29/03/2023, 13:57

4700 بینراوە


ئەم نووسینە بۆ دەروێشەکانی تەریقەتی خیانەت و بەرماوەخۆرەکانی نەوەی ئاشبەتاڵچییەکانە

رەنگە زۆرمان ئاگاداری ئەوەبین، سلێمانی لە هەندێک رووەوە کلتورێکی جیاواز هەبێت لە شارەکانی تری کوردستان بەتایبەتی باکور و ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاواش، لێرەدا ئەو مافە بەخۆم نادەم کە سلێمانی بەگەورەتر دابنێم، بەڵکو وەک خەسڵەتیک لێی ئەڕوانم و بگرە شانازیشی پێوە ئەکەم، هەرچەندە باسەکەی من کۆمێنتیکە لەسەر دەزگایەکی پارتی نادیموکراتی کوردستان کە ناوی (نوسینگەی ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتیەکان)ـە و دیندار زێباری بەرپرسیەتی، جا هەرچەندە منی دورە وڵات لەڕێگەی تی ڤی یان ماڵپەڕە ئەلەکترۆنیەکانەوە پەیوەندیم بە کوردستانەوە ماوە، بەڵام هەندی بیرەوەری خۆم و  گەڕەکی سابونکەران ئەکەمە کەرەستەی ئەم باسە.
ئێمە ماڵمام نزیک ماڵی بەهەشتی شێخ محەمەدی خاڵ بوو، لە گەڕەکدا ژنێک هەبو خوالێیخۆشبێ  ناوی (ئایشە عەلان) یان پێ ئەوت، مامانیی ئەکرد و هەندێ ئیشی تریشی ئەکرد وەک لفکە چنین، دەرمان گرتنەوە، ئەم خانمە  کەوتبوە تەمەنەوە کەمدوبو، بەڵام قسەکانی زۆر نەستەق و بەجێبون، ئەوەندەی لەیادم مابێت لە گەڕەکدا کابرایەکی سەرکێش هەبو کوڕەکەشی وەک خۆی سەرکێشی ئەکرد، باجی ئایشێ ئەیوت (ئەڵێی بەراز پژمیوە و ئەم هەتیوە دەرپەڕاندووە) مەبەستی لە باوکەکە بوو وەک بەراز، کە کوڕەکەشی چۆتەوە سەر خۆی، ئێستا کاتێک دەڕوانمە ئەو قسەیە ئەبینم بۆ حیزبە کوردستانیەکانیش، حیزبی شیوعێ لێدەرچێت بۆ هەمویان ئەبێت پڕ بە پێستیانە  (پارتیی) پژمیوەو ئەوانیتری لێدەرپەڕیون، یاخود کەسێک زۆر بڵێبوایەو لەسەر ڕای خۆی نەهاتایەتە خوار، ئەوا باجی ئایشێ ئەیوت (ئەم سەرسەختە مەلا بەزێنە)، کەسێکیش وەڵامی هەمو ڕەخنەیەکی بدایەتەوە ئایشە خان ئەیوت جا (من ئەڵێم سیر و تۆ ئەڵێی پیاز)، لێرە بەدواوە ڕەحمەت ئەنێرین بۆ ئایشە عەلانی ڕەحمەتی و ئەلێین ڕۆحت ئاسودە و ساد بێت خانمە دەمو نەفەس پاک و داوێن پاک و فریشتەکەی سابونکەرانی سلێمانی.
با بێنەوە سەر باسەکەی خۆمان کە نوسینگەی ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتیەکان و ڕێکخەرە تەقەلوبیەکەیەتی. بەندە یەکێکم لەوانەی زۆر گوێ بەو ڕاپۆرتانە ئەدەم کە لەسەر کوردستان ئەدرێن و بەو هۆیەشەوە گوێبیستی وەڵامەکانی حکومەتە کارتۆنیەکەی ماڵیباتی ئاشبەتاڵیش ئەبم لە ڕێگەی ڕاپۆرتەکانی (بێدین زێباری)یەوە  کە مەبەستم لە دیندار زێبارییە. تا ئێستس لە مێژووی هیچ حکومەتێکدا رووی نەداوە، جگە لە حکومەتە عەشایەریکەی نەوەکانی مەلا مستەفا، کە دان بەڕاپۆرتێکی نەتەوە یەکگرتوەکان یاخود ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ یا کونسولگەریەکان نەدەن، تەنانەت وەزارەتی دەرەوەی ئامریکاو وڵاتانی ئەوروپا و هاو پەیمانەکنیش یبنێن، بەڵکو هەمیشە وەڵامیان پێبوە . محەمەد سەعید سەحافی پارتی کە دکختۆر بێدینە بەدەرزەن درۆی هەڵبەستوە وای دەرخستوە هەمو دنیا هەڵەبون تەنها ئاغاکانی ئەم ڕاستن و موهیمترین سیاسەتمەداری ئەم دنیایەن ، مافپارێزی وەک مەلا مستەفا و مەسعودی کوڕی و نەوەکانی تا ئێستا پێی نەناوەتە سەر ئەم هەسارەیە  ڕەنگە هەر تاکێکی کورد بە وردی لەو وەڵامانە بڕوانێت، ئەوا بۆی دەر ئەکەوێت ئەم بێدینە جگە لە دەروێشێکی تەریقەتی خیانەت و بەرماوەخۆرێکێ نەوەکانی ئاشبەتاڵ شتێک نییە شایەنی ئەوە بێت، ببێتە بابەتی نووسینێک یان ڕەخنەیەک تەنها ئەوە نەبێت پێشنیار ئەکەم لەبری ڕێکخەری ئەو نووسینگەیە، ناوی بنرێ (وەزیری سیرو پیاز) نوسینگەکەش (وەزارەتی سیرو پیاز ) لێ بنرێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە