دەزگای پاراستن بەردەوامە لە دامەزراندنی نائاسایی

Wednesday, 19/04/2023, 20:17

4844 بینراوە


درۆی وەستانی دامەزراندن لە كابینەی كورەكەی مسعودی بارزانی دورە لەراستیەوە ، لە نێوان مانگی یەك تاكو چواری سالی 2023 نزیكەی 2000 چەكدار بۆ برابچوكەكەی دامەزراندوە لە سوپای بارزان ئەو دامەزراندنانەش رێك یەكسانە بە رێژەی خانەنیشن كراو واتەی هەر كەسێك خانەنیش بووە لەو ماوەیە كەسیكی تری خراوەتە شوینی بەو مەرجەی جێگای باوەری بنەمالە و خودی دەزگای پاراستن بێت و بروانامەی خوار بەكالۆریوسی هەبێت لە دوا كاری دامەزراندنی ئەو دەزگایە ناشیاوە لە رێگای رێبوار یەلدا كە مسیحیكی چەلاوخۆر و ئەندامی لیژنەی سەرچاوە مرۆیەكانی پارتیە نزیكەی 47 كەسی دامەزراندوە لە تەواوی سێكتەرەكانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران تەواو فرمانگە و پەیمانگای تەكنیكی و زانكۆی سۆران ئەم دامەزراندانە تەواویان نایاساین و خراونەتە شوینی كەسی شیاوەوە ئەوە پیمان دەلیت كە دامەزاندن نەوەستاوە بەلكو قۆرغ كراوە .
شایانی باسە ئیستا لەناو هەندێک لە کارمەندەکان و خەڵکی نەیار ناوی ئاسایش وەک گتاڵتەپێکردن بەم دەزگایە ناویەکەیان لە نێوان خۆیاندا گۆڕیوە بە (سەرتاشخانەی پاراستن)  ئەمیش لەبەر ئەوەی زۆربەی ئەوانەی دەگیرێن سوکایەتییان پێدەکەن و سەیان دەتاشن.
نۆمادیانی
پەیامنێری کوردستانپۆست
شەقلاوە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە