بۆ باشتر کردنی رەوشی ژیانی کریکاران ئەبێ سیستەمی ئابوریی و سیاسی بگۆردرێت.

Tuesday, 02/05/2023, 11:09

5145 بینراوە


هەموو سالیک تەنها لەیەک ڕۆژا ژیانی پر رەنجی چینی زەحمەتکێشی کریکاران بیر دێتەوە ،ئەمیش تەنها بۆ سود وەرگرتن لەپشووەکەی ،کە لەمەشا سود لەکریاران وەرئەگیرێت لەبری ئەوەی لە۱ ی مای بە چاوخشاندنەوە بە رەوشی ژیانی کریکاران کاریکی جددیان بۆ بکرێت .
ئەوەی پەیوەندی بەرەوشی کریکاران بت ڵەکوردستان، لەچاو کریکارانی تری گەلانی تر لە تورکیاو ئێران و ئێرا ق و سوریا دوو بەرابەر دژوار ترە چونکە لەبەر کوردبوون رووبەرووی نابەرابەری ستەمکارانە ئەبنەوە ، بەوەی کە لە بەشەکوردستانیەکەی ئەم ولاتانە هیچ دیاردەیەکی پیشکەوتنی ئابووری و پیشەسازی بوونی نیە، بۆیە کرایکرانی کورد ناچار ئەبن کۆچ بکەن بۆ شوینەکانی تری ئەم ولاتانەوە بە هەرزانترین بەها کار بکەن و هیزی بازوی خۆیان هەراج بکەن، ئەمە جگە لەوە ی کەهیچ بیمەیەکیان نییە لەکاتی روودانی زیانگەیشتن بەجەستە و گیان لەدەستدانیان.
لە پەیوند بە رەوشی کریکاران لەکوردستانی باشوور، ئەگەر رەوشیان خراپ تر نەبی لە رەوشی کریکارانی کورد لەبەشەکانی تر کوردستان باشتر نیە، هەر لە نەبوونی هیچ جۆرە بیمەیەک، مووچەی کەم و ئەمجار  پی نەدانی و نەبوونی سەندیکا و رێکخراوی سەربەخۆ،  کە بەرگری لەکریکاران بکات. ئەمە جگە لە درۆ و  فیلکردن لەگەلیان لەلایەن هەموو ئەو گروپانەی بانگەشەی ئەوەیان ئەکرد کە پارتی کریکارا ن و  زەحمەتکیشانن ، بەڵام لە هەموو کەس زیاتر دژی بەرژەوەندی چینی کریکار و زەحمەتکێشانن ، هەر بە لەناو بردن و فرۆشتنی شوینی کار واتەکارخانەکان ، داگیرکردنی ملکی گشتی و ، لاوزکردن و نەهیشتنی کەرتی گشتی کە ژیانی کریکارانی شپرزە کردوە.. کریکار ئەناسم مووچەی ٦۰۰ هەزار دینارە، بەلام بۆ چارە سەر منالەکەی لەنەخۆش خانە داوای ۳۰۰۰۰ دۆلاری لێ ئەکرێ، ئەمە لە کاتیکدایە، کە چینی دەسەلاتدار بوونەتە خاوەنی تایبەتی هەموو کەرتەکانی گشتی و ئابووری خۆشیان ئامادە نین لەم نەخۆشخانانە چا رەسەر بکرین،  کە خۆیان کردۆتە خاوەنی بۆ بازرگانی ، بەلکو بەفرۆکەی تایبەت ئەچنە دەرەوەی ولات لەسەر هەژماری ژیان و داهاتووی چینی کریکا ر و هەژارانی ولات.
رەوشی ژیانی کریکاران و موچەخۆران و هەژارانی ولات ناگۆردرێن بی گۆرانکاری لەسیستەمی سیاسی و ئابووری ، ئەم گۆرانکاریەش ئەرکی میژووی چینی کریکار، زە حمەتکیشان و رۆشنبیرانی خاوەن ویژدانە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە