ستراتیجی بەکارهینانی خاک لە کوردستان

Friday, 12/05/2023, 2:33

6696 بینراوە


چۆنیەتی بەکارهینانی خاک لەرووی فەراهەم کردنی داهاتوویەکی تەندروست بۆ ژینگە ئابووری گرنگیەکی ژیانی هەیە بۆ هەر وڵات و نەتەوەتەیەک.
بەشێوەیەکی گشتی لە هەر وڵاتێک، هەلبەتە بە لەبەرچاو گرتنی شوینی جیوگرافی، بەکارهێنانی خاک لەم بوارانەی خوارەوە پێک دێت و لەخۆئەگرت.
۱.شوێنی نیشتەجێ بوون.
۲.کشتوکاڵ 
۳.لەوەرگه
٤.دارستان و باخ
٥.پیشەسازی و بەرهەم هێنان
٦.ریگا و بان و هێلەکانی گواستنەوە
۷. پارک و شوینەکانی بەسەربردانی کاتەکانی پشوو.
پاراستنی سنوری هەر یەکە لەم بوارانە گرنگی ستراتیجی هەیە بۆ پاراستنی هاوسەنگی ژینگەیی و ئابووری و هەروەها کۆمەلایەتی و دیمۆگرافی و ئەمجار سیاسی، بۆیە بەکارهێنانی خاک بەبێ بەرنامەی زانستی و ستراتیجی کاریگەری نەرێنی ئەبێ لەسەر رەوشی کایەکانی ژیان کە بەهاکەی سوک نابێت بۆ نەوەکانی داهاتوو. هەڵبەتە ڕەوشی فەرهەنگی کۆمەلایەتی کاریگەری زۆرە لەسەر بەکارهێنانی خاک بەتایبەت بەزاندنی سنوری بوارەکانی تر بەکار هێنانی خاک. بۆ نمونە، لەو وڵاتانەی کە خەڵکەکەی بەشێوەیەکی بەرچاو لە زۆربوندان، ناچار بوون و ئەبن بەشێک لە دارستا نەکان لەناو بەرن و بیکەنە کشوکال و خۆراکی تیا فەراهەم بکەن، یا بەشێوەیەکی هەرەمەکی بۆ پەیدا کردنی شوێنی نیشتەجێ بوون بەشێک لە زەویەکانی کشتوکاڵی، دارستان یان هەتا هەندێک شوێنی حەوانەوە و پشوو دانییش ئەکرێنە یەکەکانی نیشتەجێ بوون بەتایبەت لەم شوێنانە کە دەوڵەت و دەسەڵاتی بەرپرس نەبێ.
ئەگەر بەراوردی نەخشەی دیمەنی ئەمرۆی کورد ستان بکەین لەگەڵ تەنها ۱٥-۲۰ ساڵی رابردوو ئەم ڕاستیە ئەبینرێ کە چۆن سنوری بوارەکان بەزێندراو و شێوێندراون.
بەهۆی نەبوونی هیچ جۆرە ستراتیجیەک لەسەر بەکار هێنانی خاک، و نەبوونی ماستەر پلان بۆ هەموو بوارەکانی بەکار هێنانی خاک ناهاوسەنگیەکی مەترسیدار دروست بووە لەسەر بوارەکانی بەکار هێنانی خاک، بۆ نمونە، باشترین و بەپیتترین وهەروەها بەراو ترین زەویە کشتوکالیەکانی هەریمی کوردستان لەدەورو بەری شارەکان، هەر لەهەلەبجەوە تا زاخۆ کراون بەیەکەی نیشتەجێ بوون لەبری ئەوی کامە شوین بەکەلکی هیچ لەبوارەکانی کشتوکال، دارستان یان پارک نایەت بکەنە یەکەی نیشتەجێ بوون.
ئەم زەویە کشتوکالیانەی کراون بەشوینی نیشتەجێ بوون زیاتر بۆ مەبەستی بازرگانی و پەیدا کردنی پارەی نەختینەی خێرایە نەک لەسەرپیوستی نیشتیمانی بۆ دابینکردنی شوێنی نیشتەجێ بوون بۆ خەڵک، هەر بۆیە ئەبینرێت زۆربەی یەکەکانی نیشتەجێ بوون بەخەڵکی باشوور و ناوەرستی عێراق فرۆشراوەن یا ئەفرۆشرێن.
جگە لە زەوییە کشتوکالیەکان وەک بواریکی سەرەکی و گرنگی بەکارهێنانی خاک، بوارەکانی تری بەکار هێنانی خاک وەک دارستان یان شوینەکانی حەوا نەوە و پشودانیش بەدەر نەبوون لەگۆرینیان بۆ شوێنی نیشتەجێ بوون، کە ئەمەش وای کردوەکەژینگەی شارەکان لەرووی تەدروستی وەهەتا دەرونی و کۆ مەلایەتیەوە تەواو زیانبەخش بێت. کە هەر بریار بوو شارکان فراوان بکرین واتە سنوری بەکارهێنانی شوێنی نیشتەجێ بوون لەسەر ئەژمارەی بوارەکانی تری بەکارهێنانی خاک فروان بکرێ، ئەبوو لانی کەم، لایەنی ژینگەیی و پێداویستیە ژێر خانەکانی نیشتەجێ بوون وەک رووبەری سەوزایی بۆ نمونە ئەبوو ۱٥-۲۰ پارک و پارکی ئازادی لە سلیمانی وهەو لیر دروست بکردرایه، و لەشارەکانی تریش بەپێی ستاندەری جیهانی، و هەموو رووبەرەکە نەکرێتە شوێینی چڕی نیشتەجێ بوون، ئەمجار ئاوی پاک کە بەش بکات فەراهەم بکردرایە لەگەڵ ئاوەڕۆ.
لەدوای ۲۰۰۳ و بەهۆی نەبوونی ستراتیجیەکی نیشتیمانی و ماستەرپلانی زانستی بۆ بەکارهێنانی بوارەکانی خاک، خراپ کردن و شێواندنی بوارەکانی خاک دەستی پێ کرد تا گەیشتە ئەم ئاستە ترسناکەی ئێستا کە ئەبینرێ. بۆ نمونە، زۆربەی گوندەکان کە سەردەمانیک سەرچاوەی ئابووری نیشتیمانی و بژێوی خەڵک بوون، بەهۆی گرنگی پی نەدان بە بەروبومی کشتوکاڵی لەگوندەکان هەم وەک شوێنی کار و هەم وەک شوێنی بەرهەمهێنان چۆل کران و بەرو بوومی کشتوکالی و خۆراکی بەتەواوی نەما یان لەن زمترین ئاستایە کە شایەنی باس نیە، وەک ئەبینین بازارەکان هەموو بە کالای خۆراکی بیگانە پرکراون. لەبەر ئەوە بواری بەکار هێنانی خاک بۆ کشتوکال تەواو ویران کرا یان شێوێن درا بەگۆرینی بۆ بواریکی تری بەکار هینانی خاک وەک شوینی حەوانەوە دروست کرنی باخی بچوک بچوک لێیی، کە سەرەنجام نە زەویە کشتوکالیەکان مان و نە کردنایان بەباخی بچوک بچو ک شوینی حەوانەوە هیچ بەهایەکی ئابوریان هەبوو لەسەر ئاستی نیشتیمانی.
چۆڵ کردنی گوندەکان ناهاوسەنگی دیمۆگرافی نیوان شار و گوند ی دروست کردوە، هەر وەک ئەبینین زۆربەی خەلکی کوردستان لەهەندێ شاری گەورەدا کۆبوونەتەوە بەجورێ شارەکان بوونەتە شوینی کۆکرنەوەی خەڵک نەک شار بە مانا سروشی و شارستانیەکەی، و زۆربەیان بێ بەرهەمن و بوونە بەکاربەری چالاک.
بۆ ئەوەی سروشت، ژینگەی تەندروستی، هەمەجۆری ژیانی بوارەکانی بەکار هێنانی خاک و سەرچاوەکانی ئابووری بپارێزرێن، پێویستە سنوری بوارەکانی بەکار هێنانی خاک دیاری بکرێن، و ماستەپلانیکی سترایجی بۆ هەموو بوارەکانی بەکارهێنانی خاک بکرێت و هەروەها بۆ هەرگوندێک و شار و شاروچکەیەک.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە