ئایا هەر کتێبێک شایانی یەکجارخوێندنەوەیە؟

Friday, 12/05/2023, 19:25

3256 بینراوە


ئەو گووتارەش لە ڕێگای کوردستانپۆستەوە دەنێرم بۆ مووزەی مەلا مستەفای موعینی کووژ.


مێژووخڕنۆکی بیابان نییە کە بە ڕەشە بایەک وە چەپ وڕاست گەڕێ وسەرگەردان لە بیاباندا بخولێتەوە.پێنووس بە دەستی کورد مەزنترین بەرپرسایەتی دەکەوێتە ئەستۆی،کاتێک رابوردوو تۆماردەکاو دەیکاتە کتیبێک بۆ ئەوەی خەڵک بیخوێنێتەوە.کۆمەڵگای وشیار چاوی لە خامەی نووسەرێکە کە بە ڕاشکاوانە وبە بێ ترس راستیەکانی دیرۆکمان بێنێتە سەر پەڕاوی پەرتووکێک کە شآنازیی پێوە بکرێ.
نووسەری بوێر پێش ئەوەی روولە تۆمارکردنی بابەتێکی هەستیاربکا دەبێ بە چاوی رەخنە لە رووداوەکان بنەڕێ.بناغەی پتەوی ویژدانی نووسەرێک رەخنەیە.بەومەرجەی رەخنە لە حیزبێک یان سەرکردەیەکی حیزبیی دەگرێ بۆ ئەوەی بابەتەکە دەوەڵەمەندتر بکا.رەخنەگرتن لە کەسایەتیەکی ناسراو،بۆ پێداهەڵاگووتن بە کەسایەتیەکی ناسراوی دیکە،نابێتە رەخنە.دەبێتە پێداهەڵاگووتنی ساختەودرۆزنانە.لە کاتی ئاوادا نووسەر،لە ریزیی نووسەریی دەردەچێ وبارگرانی کۆیلایەتی دەخاتە سەرشآنی خۆی تا لەوڕێگایەداژیانی رۆژانەی خۆی دابین بکا.
کتێبی خەباتی چەکداری و رامیاری نەتەوایەتی کورد:(ساڵی١٨٨٠تا١٩٩٤).
ئەوکتێبە لە نووسینی کاک نەجم سەنگاویە.
ئەوڕۆژانە دۆستێکم لە باشووری کوردستانەوە وەک دیاریی بۆی هێنام.ئایا هەر کتێبێک شایانی یەکجار خوێندنەوەیە؟ رەنگە ئەوە پرسێکی شەخسی بێ.هەرکەس بە جۆرێک لێی بڕوانێ.من ئەو کتێىەم یەکجار خوێندەوە،بەڵام ئەگەر زانیبایەم ناوەرۆکەکەی جگە لە پێداهڵاگووتن بە مەلا مستەفا بارزانی چیدیکەی لێ هەڵناهێنجرێ،قەت نەمدەخوێندەوە.ئەگەر کەسێکی باوەڕپێکراوناوەرۆکی ئەو کتێبەی بۆ لە شەن دابایەم،قەتم ئەو کتێىە نەدەخوێندەوە چون بە باوەڕی من شایانی یەکجارخوێندنەوە نییە.
لە بەشێک لەو کتێبەدا باسی سەرهەڵدانی شێخ مەحموود دەکا،بۆئەوەی کە مەلا مستەفا مەزن بنرخێنێ.بۆ نموونە شێخ مەحموود ئاواپێناسە دەکاوهۆی شکستەکانی ئاوا دەنرخێنی ودەڵێ شێخ:کەسێکی شۆڕشگێڕنەبووە،لێ‌هاتوونەبووە،شآرەزای بواری سەربازی نەبووە،داییمە بە سواری ئەسپ گەڕاوە،خاوەن بیروباوەڕێکی دەرەبەگایەتی بووە،زەوی وزاری داگیرکردوە،زۆرینەی کابینەکەی شیخ ونەخوێندەوار بون،راوێژیی بە کەس نەکردوە و...(لاپەڕەکانی ٥٦تا٥٩)
بۆ گاڵتەی رۆژگار منیش دەگەڵ زۆرینەی بۆ چوونەکانی نووسەری ئەو کتێىە لە بارەی شێخ مەحمود هەم.بەڵام گرفتی هەری گەورەی من دەگەڵ ئەو بۆچوونانە ئەوەیە کە ناکەونە چوارچێوەی رەخنە لە شێخ مەحمود،بەڵكوم ئەوانەی بۆیە نووسیوە کە کەسایەتی مەلا مستەفای پێ گەورەبکاتەوە.ئەو شێوە نووسینانە لە قالبی نووسین ورەخنە دەردەچن،دەکەنە قالبی پێداهەڵاگووتن وزمان لووسیی بەرانبەر بە کەسایەتیەک کە بە پێچەوانەی نووسەرئەو کەسایەتیە نییە کە پێیدا هەڵاگووتووە.ئەو شێوە پەڕتووکانە وخاوەنەکانی بۆ کۆمەڵگای نەوەکانی داهاتوومان لە ژەهرخراپترن بۆ مێشکی مرۆڤ.
لە لاپەڕەی ١٥٥ی ئەو کتێبەداوێنەیەکی مەلامستەفای داناوەو لە ژێڕ وێنەکەی ئەو دوودێڕە هۆنراوەیەی نووسیوە کە جێگای پرسیاروگومانە.مرۆڤ دەپرسێ ئەو کتێىە بە چەند بایی نووسراوە تا مەلای پێ مەزن نیشآن بدا.ئەوەش دوودێڕەکە:
خەبات وهەوڵ وکۆششت بۆ کورد
بە کتێبێک ودووان بۆم تەواونابێ
دەبائەو ئەرکەش بدەینە مێژوو
لێپرسراوی هەتا هەتا بێ!
خۆزگە وا بوایە.بەڵام لە کۆمەڵگایەکدا نووسەر ویستی خەڵك فریوبدا وباوەڕی بە خۆی هێنابێ ئەوەی کە دەینووسێ راستە،ئەو کۆمەڵگایە یان نەخۆشە.یان ئەوجۆرە نووسەرانە نەخۆشن.مرۆڤ کاتێک ژیاننامەی بنەماڵەی بارزانی دەخوێنێتەوە بە پێچەوانەی ئەو دوودێڕەیە کە نەجم سەنگاوی بۆمەلا مستەفای نووسیوە.
جیاوازیی هەیە لە نێوان نووسەڕێکی راستەقینەو حیکایەت خوێن.ئەرکی نووسەر شآرەزاییە لە ئاست زمانی دیرۆک وهەڵكەوتەی رووداوەکانی دیرۆکیی.نووسەر داهێنەری ناوەرۆکی بە پێزی رووداوەکانن بە بێ دەمارگرژیی،کاری نووسەر توێژینەوە وپرسیار لێکۆلێنەوەیە بۆ رووداوەکان،نووسەریی ئەرکێک شەخسیی نییە.
لە کتێىەکەی کاک نەجمدائاماژە بە سەرهەڵدانەکانی دیکەی کوردستان کراوە،تەنیا بۆ ئەوەیە کە مەلامستەفا وسەرهەڵدانەکەی بۆ شۆڕشێکی مەزنترلەوانیدیکە بسەلمێنێ کەچاونووقاندن لە هەڵەکانی بنەماڵەی بارزانی ،لە چوارچێوەی نووسەریدا خۆی نابینێتەوە.بۆ تاقە جارێکیش رەخنەی جیددی لە ئاکارەکانی مەلامستەفا نەگرتووە،بۆئیسپاتی ئەو گووتنە ئاماژە دەکەم بە لاپەڕەی/ ٣٣٢/ لەو کتێىەدا،کە بۆئەوکات دەگەڕێتەوە مەلامستەفا پارەی حیزبەکەیان وئەو پارەیە کە لە شآی ئیڕانی وەرگرتبوودە تەنگەی گیرفانی ناوپاشآن رایکردە ئامریکا بۆ چارەسەریی نەخۆشیەکەی خۆی.(لەکورتە ویدئۆی وتارەکەدا) ئاماژەی پێکراوە.
نووسەر لەو لاپەڕیەدا وێنەی سەردەمی نۆخۆشیی مەلا مستەفای داناوە ولە ژێروێنەکەدا دوودێڕشێعری نووسیوە بەوجۆرە:
بێ پشتیوانی ودەردی بێ کەس توشی دەردی کردی
رەنگی جوانی وقارەمانیەتی وگشت هیزی بردی
بۆ چارەی کام دەرد چوویت بۆ هەندەران
دەردی گیانی خۆت؟یا هی کوردستان!
بەراستی زۆر سەیرە کەسێک پێنووس بە دەستەوە بگرێ وئاوا خۆی لە قەرەی راستیەکان لابدا.لە جوابی ئەو دوودێڕەدا هیچ نانووسم،لە کورتە ویدئۆکەداهەرشت دەردەکەوێ.بەڵام نووسەری ئەو کتێىە شتێکی لە بیر چووە کە مەلا لە بارەی ژناندا گووتوویە وئاوادەڵێ:
ژن،جلی خۆی بشوا،خواردن دروست بکاو گانی خۆی بدا

بۆ خوێندندنەوەی کتێبەکەی نەجم سەنگاوی، کلیکی ئەو لینکەی خوارەوە بکە:
https://www.kurdipedia.org/files/books/2021/391025.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە