ئایشە حاجی رەحیمی کێ بووە؟

Sunday, 07/05/2023, 18:27

3889 بینراوە


رۆژی ٨/٣/٢٠٢٣ لە سەر رووپەڕی کوردستانپۆست وتارێکم لەسەرناوی،نۆستالژیەکی سەردەمی کۆماری مهابادبڵاوبۆوە.لەو گووتارەدا باس کەسایەتیەکی تێکۆشەری ئەو دەمی کۆمار کراوە بە ناوی رەوانشاد محەممەرەسوڵ کوردپوور کە یەکێک بووە لە تێکۆشەرانی سەردەمی کۆمار کە بەرپرسایەتیی باڵای هەبووە لە سەقامگیریی وئارامیی شارەکەدا.وێڕای کەسێکی دیکە ئەرکی بەرێوەبردنی شآرەوانی شارەکەی وەئەستۆوە بووە.لێرەدابە پێویستی دەزانم یەکێک لە هەلویستەکانی وەبیر بێنمەوە کە کاتێک رووسەکان لیستەی چەند کەسێکی شار دەدەنە قازی مەحەمەدوپێی دەڵێن:دەبێ ئەو کەسانی لە ناو ببرێن!قازیش ئەو بابەتە دەگەڵ نەمر کوردپوور باس دەکاودەڵێ دەبێ تۆئەوکارەی بکەی.م.ر.کوردپووریش بە قازی دەڵێ: هەمووکەس کورد دەکوژێ با ئێمە ئەوکارە نەکەین.دوای گووتنی ئەو قسەیە لە شوێنی کارەکەی قازی دێتە دەرێ ودەچێتەوە سەرکاری خۆی.یادی هەرمان بێ.

ئایشە حاجی رەحمی کێ بووە؟

کۆمەڵگای حیزب سالار،پیاوسالار،شێخ سالار،دەرەبەگ سالار،ئاغا سالار،هەم لە سەردەمی کۆماری مهابادوهەمیش لە سەردەنی ئێستاماندا کە سەردەمی پێشکەوتنە،لە بەشێک لە خاکی کوردستان،رێگای بە ژن نەداوە تواناکانی خۆی لە گۆڕەپانی سیاسەت ورزگاریی نەتەوەییدا بە تاقی بکاتەوە.گووتنێکی بە نرخی کوردەواری هەیە کە دەڵێ:هیچ باڵندەیەک بە تەنیا باڵێک نافرێ وناتوانێ درێژە بەژیان بداو هیچ دەستێكیش بە تەنیا تەقەی نایە.
بارودۆخی سیاسی وکۆمەڵایەتی سەردەمی کۆماری مهاباد بە هۆی ململانێی زلهێزەکان وتەواوبونی شەڕی دووهەمی جیهانی لە بارودۆخێکی هەستیاردا ژیاوە.هەرچەند شاری مهاباد شارێکی بچووک بووە بەڵام لە بواری دیرۆکیدا تا ئیستیش جێگای سەرەنجی دیرۆکیە.
دەڵێن ژن نیوەی کۆمەڵگایە،بەڵام من لەسەر ئەو باوەڕەم کە رەنگە کۆمەڵگا بە پێاو بەرێوە بچێ،بەڵام هەرگیز بە ژن بەرێوە ناچێ.کۆمەڵگا بە بێ ژن وێنەی پاپۆڕێکی وەستاوە لە کەنارەکانی ژیانێکی ئازاد ووەک هەوی.خۆشبەختانە ئەو ئەزموونە لە رۆژئاوای کوردستان لە ناوی / ژنوار / خەریکە پێشدەکەوێ شاڕیک کە تەنیا ژنان بەرێوە دەبەن وئیرادە ئازادو تێکۆشآنێ بێ وچآن کەرتێگەریی مەزنی هەیە.
ئایشە حاجی رەحمی یەکێک بووە لەو ژنانەی کە لە سەردەمی پیاوساریی حیزبیدا ژیانی هاوبەشی دەگەڵ کەسێک پێكهێناوە کە لە کۆماری مهاباددا بەرپرسایەتیی هەبووە.خاتوونێک کە بتوانێ شەش منداڵ گەورەبکاوپەروەردەیان بکا،هەرکات رێگای پێدرابایە زۆر باش دەیتوانی لە بەرێوەبردنی کۆماردا ئەرکی خۆی بە جێ بگەیەنێ.لەو سەردەمیشداتا ئەوسەردەمەش هاوسەرایەتیی ژنێک دەگەڵ پیاواسالارێکی حیزبیی کارێکی هەر ئاوا هاسان نەبووە.
ئەوڕۆکە ئەو ژنانەی کە فاشیزمی ئەردۆغانیان بە چؤک داهێناوە ولە باکورورۆژئاوای وڵات لەسەر شەقامن ولە گرتن وئازاری فاشیستەکان ناترسن،هەر هەموویان خوێندەواروزانکۆ دیدە نین.لە سەردەمی کۆماریشدا ئەگەر کۆمەڵگای پیاوسالار بە پێی توانای خۆی ڕێگای دابایە کەسانی وەک ئایشە حاجی رەحیمی دەکرابەرەو پێشکەوتن هەنگاو بنرێ.چاو لە بەرێوە بەرانی سەردەمی کۆمارو کابینەی سەردەمی کۆمار دەکەین،یان دەرەبەگن یان مەلا ویان شێخ.
ئەگەر لە سەردەمی کۆماردا رێکخستنێکی ژنانیش هەبووە،ئەو رێکخستنە زیاتر لە چوار چێوەی بنەماڵەیەک خۆی بە رێکخستن کردوە.پیاوەکانی بەرپرسی کۆماری مهابادبە بێ هاوکاریی وهاوسۆزیی وپەرەپێدان بە ژیانێکی هاوسەرایەتی هیچ کات توانای بەرێوە بردنی ئەرکەکانیشیان نەبووە.بەڵام بەداخەوە تەنیا لایەنێک ناوی دەمێژووی کۆماردازیاتر بەرچآوگیراوە.هەزاران ژنی وێنەی ئا،ح،رەحیمی ناویان لە مێژووی نەتەوەکەماندا بەرەو کووژانەوە دەچێ.یادکردنەوەی بەرێوە بەرانی کۆماری مهاباد بە بێ یادکردنەوەی هاوژینەکانیان وێنەی مێژوویەکە کەقاچێکی لە دەستداوە وشەل بووبێ!
ئایشە حاجی رەحیمی لە شاری مهاباد لە دایکبووە وزۆر ئازایانە شآن بە شآنی هاوسەرەکی درێژەی بە ژیانداوە وتوانیویەتی شەش منداڵییش پەروەردە بکا.با رووناکبیرو نووسەری کورد فێر بێ کاتێک باس لە تێکۆشەرێک پیاو لە مێژووی رزگاریخوازی نەتەوەکەمان دەکا،رۆلی ژنانی ئەو پیاوانەشی لە بیر نەچی کە مل بە ملی هاوسەرکانیان تاڵی وسوێریی ژیانیان بە گیان وبە دڵ چێژتووە.رەوانی ئایشە حاجی رەحیمی وگشت ئەو ژنانەی کە هەرکام بە جۆرێک لە تێكۆشان دابون بۆ رزگاریی کوردوکوردستان،هەردەم پیرۆزبێ.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە