لە زیندانەکانی کۆماری ئیسلامیدا چی روو دەدا؟

Tuesday, 30/05/2023, 20:17

4298 بینراوە


بەشێکی کەم لە تڕاژیدیایەکی مەزن:

ماوەیەکە لە زیندانەکانی کۆماری ئیسلامیدا لە بەرانبەر بەو ژنانەی کە هونەرمەند و ئەکتەر و ناوداری ئیرانین، ئاکاری سەیر و سەمەر روودەدا. ئەو ژنانە دژی پۆشینی جلوبەرگی زۆرە ملێ حیجابی زۆرە ملێی، بۆیە بۆ ترساندنی ژنانی دیکە، کاتێک دەست بەسەر دەکرێن، بەشکەنجەی جۆراوجۆر پێشوازیان لێدەکرێ. لێرەدا تەنیا ئاماژە بە سێ ژنی ناودار دەکرێ کە چییان بەرهێناون.
یەک:موژگان کەشاوەرز کە چالاکوانی مافی مرۆڤ وژنانە دەڵێ: لە زیندان منیان مەجبور کردوە کە لە بەرانبەر بە کامێڕاکانی ناو زیندان دەبێ خۆم رووت بکەمەە تا فیلمم لێ بگرن!
دوو: زەینەب زەمان، کە خاتوونێکی لایەنگری ئازادیی ژنانە دەڵێ: لە زینداندا دوو جار مەجبور کراوم کە لە پێش چاوی بەرپرسانی زیندان بە تەواوی رووت ببمەوە، هەروەها دەڵێ، من لە زینداندا نانم کەم دەخوارد تا کەمتر دەست بە ئاو بگەیەنم. چون لەوێش کامێرایان دانابوو!
سێ: مەهناز ئەفشار ردەڵێ: دوای ئەوەی دەستبەسەر کرام، منیان ناچار کرد کە دەبێ خۆم رووت بکەمەوە تا وێنەم لێ بگرین. ئەو داخوازیە لە لایان بەرپرسێکی ژنەوە لە من دەکرا. بەڵام چاوی کامێراکان لە شوێنی تایبەت بەخۆی لە لایان بەرپرسانی پیاویش دەبینرا و پێداچوونەوەی لەسەر دەکرا.
تێبینی: ئەوە بەشێکی کەمە لە ئازار و شکەنجەی ژنان لە ناو زیندانەکانی کۆماری ئیسلامی.

وەرگێڕانەوە بۆ سەر زمانی کوردی: کوردستانپۆست


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە