کوشتارگەی زیندانەکانی ئێران!

Tuesday, 06/06/2023, 9:01

4102 بینراوە


راپۆڕتی رێکخراوەی لێبووردنی نێودەوڵەتی ئاشکرای کردوە کە زیندانەکانی وڵاتی ئێران بوونەتە کوشتارگە!رێژەی لە سێدارەدان لە ئێڕان لە ساڵی ٢٠٢٢وە، سێ ئەوەندە زیادی کردوە.بە پێی ئامارەکانی ئەو رێکخراوەیە لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٣ لەو وڵاتە ٢٨٢ کەس لە ئێران لە سێدارە دراون! ئەوەش دووئەوەندەی ئەو رێژەیەیە کە لە سەرەتای حوزەیرانی ساڵی٢٠٢٢راگەیەندرابوو.
هەروەها، بیست لە سەتای ئەولە سێدارەدراوانە لە وڵاتی ئێران هاووڵاتی بلووچن.پێویست بە وەبیر هێنانەوەیە کە بلووچەکان لە ئێڕان،پێنج لە سەتای دانیشتوانی ئەو وڵاتە پێک دێنن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە