کێشه ی ئێمه له گه ڵ عێراق ، ته نها کێشه ی مووچه و بابه تی دارایی نییه

Saturday, 01/07/2023, 19:04

5597 بینراوە


 مه سرور بارزانی :  کێشه ی ئێمه له گه ڵ عێراق ، ته نها کێشه ی مووچه و بابه تی دارایی نییه 

زۆر ڕاست ده کات مەسرور، بۆ ده بێت  که نگێ مه سرورو بنه ماڵه که ی ، خه می موچه و بژێویان هه بووه و ده بێت؟!! له ژیانی بنه ماڵه ی بارزانیدا، تاکه یه ک ئه ندامی ئه م بنه ماڵه که یان ،  بۆ یه ك ڕۆژێکیش کاسبی حه ڵاڵیان نه کردوه ، به ڕه نجی سه ر شانی خۆیان ، قوتی ماڵ و منداڵه کانیان په یدا نه کردوه ،! ئه م بنه ماڵه بازڕگان  سیاسی یانه ی  کوردستان ،که هه میشه و وه به به رده وام ، له سه ر خوێنی کوردو لاشه ی ڕۆڵه کانی نه ته وه ی کورد ژیاون و ده ژێن هه تا ئه و ڕۆکه ،مه سروره کان چ باکیان هه یه ؟ که خه ڵكی هه بێ ، یان نه یبێ ،! له برسا بمرن یان نه مرن ، له ده ریای ئیجه دا ، ببنه خۆراکی ، نه هه نگو مارو ماسیه کانی ئیجه ، یان قوربانی که ڵه کچێتی قاچاخ چیه کان ،، یان له بێ داو دارمانیدا منداڵه کانیان بمرن ، قوتابخانه یان ، نه بێ ، بێ بیمارستان بن ، ژیان و ئه مانیان نه بێ ، ئه مانه و ده یان پێداویستی تری خه ڵک کورد به نه بێی و به هه بێی ، لای ئه م بنه ماڵه سه ره تانه سیاسیانه ی کورد ، هیچ گرنگ نیه !! گرنگ ماڵ و منداڵ و خۆیان ، ژیانی پاشایانه یان هه بێت ، چه ش له میله ت و ڕه ش و ڕووت به هه ر له ڕه زاله ت و کوله مرگی دا بن . له مڕۆدا ئه وله وێتی کاری ئه م بنه ماڵه مافیانه ی ئه و ڕۆکه ی کوردستان ، ڕاو ڕووت و دزی و که ڵه ککردنی سه رمایه دا خۆی کۆکردۆته وه ، هه تا وه کوو ، دوای ئاشبه تاڵه سیاسیه کانیان ، بتوانن ژیانی شاهانه یان له دوای ئاشبه تاڵدا مسۆگه رکه ن بۆ خۆیان و بنه ماڵه و حاشییه کانیان ، ئه م بنه ماڵه بازڕگانه سیاسی یانه ، بێ شه رمو شکۆ کردن له مێژوو ، وه به ر پرسیارێتی له به رامبه ر مێژوودا ، به ڕێگای ناشه رعی و نا ئه خلاقی و نایاسای، جا چ به خیانه ت و نۆکه ری، بێت بۆ تورك و عاره ب و فارس و ئه مریکاو ئیسرائیل و ڕووسی و سین ...هید ، وه چ به ناو درۆی کوردایه تی و پاراستنی گه ل و نیشتیمان و خاكه وه بێی، به سه دان ڕۆڵه ی هه ژاری کوردیان به کوشت داوه . ئه م بنه ماڵه ده جالانه کورد  مێژووی خه باتی گه ڵێکی مه زڵوم و ئه نفالکراو ، به کیمیاوی خنکاو به سیاسه تی شۆڤێنیستانه ی ته عریب و ته تریك وتفریس بێ ناسنامه کراوه یان ، به جۆرێ نا بووت و ناشرین کردوه ، تاکی کورد خۆی بێز له خۆی ده کاته وه  . جێگای داخێکی نه ته وه یی و نیشتیمانیشه  ، سیاسه تی دوێنێ و ئه مڕۆکه ی ، ئه م  بنه ماڵه هۆزگه رییه سیاسی یانه ی کوردستان ، به عه قاری سودی به رژه وه ندییه ،  نه خشه کێشراو پیلان و سیاسی و ئابوری و کۆمه ڵاتی وسایکۆڵۆجی و ده روونی و هونه ری و ڕۆشنبیریه کانی، دوژمنانی کوردا کار ده که ن ، له ئێستادا توانیویانه ، هیواو ئامانج و ڕووحی به رگری و نه ته وه یی نیشتیمان پارێزی و میله تی په روه ری کورد ، له ناو خیانه ت وئاشبه تاڵه کانیاندا ، له گۆڕ بنێن.
    مه سرور بارزانی لێردا به ڕاشکاوانه ، ڕوو ده می له میله ت ده کات وده لێت ، خه می ئێمه خه می قوت و بژێوی ئێوه نیه ، خه می ئێمه خه می مانه وه ی ده سه ڵاتی بنه ماڵه که مانه ، خه می بڕینی دزی نه وت و گازو گومرکه کانمانه ، خه می ده ستگرتن به سه ر پول و پاره و سه روه ت و سامانه که ڵه ك کراوه کانمانه ، که ترسمان هه یه له لایه ن به غداوه ده ست به سه ردا بگیرێت و ئاشبه تاڵی مایه پوچیمان پێ بکه ن .
به گشتی بنه ماڵه سیاسی یه بازڕگانه کانی کوردستان، هه رگیز خه می میله تیان نیه و نه بوه نه له ڕابردوئێستاو وه نه له ئاینده یشدا خه میان ئه بێ ، زۆر به تایبه تیش بنه ماڵه ی بارزانی ، له هه موو شکستی و نه هامه تیه نیشتیمان و نه ته وه ییه کاندا ، خۆیان ده ربازکردوه میله تی کوردیان به قڕکردن به جێهێڵاوه .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە