با وەک عیسا داوای لێبوردن لە بکوژەکەی خواناس بکەین

Tuesday, 04/07/2023, 19:57

3749 بینراوە


زۆربەمان هاوڕایان کە هێشتا نادادی وەحشیگەری لە لووتکەدایە وگۆڕانکاریەکی ئەوتۆ ڕوینەداوە کەشایستە مێژووە خوێناوی و نادادی مرۆڤە جانەوەرەکان بێت. چوونکە ساڵی١٨٨٥ لە کۆبونەوەی بەرلیندا، بڕیاردا کە " کۆنگۆ" تاپۆ بکرێت لە سەر " لیۆپۆلد" ی دووەم، پاشای بەلجیکا، لەو کاتەشدا کیمیاگەرێکی بەریتانی "جۆن بۆید ساڵی١٨٨٠"  لاستیکی دۆزیەوە، ئەمەش هێندەی دیکە نیشتیمانی لە کۆنگۆییەکان کردە دۆزەخ. چوونکە کۆبونەوەکەی بەرلین بڕیاریاندا کە لیۆپۆلد هەرچی لەکۆنگۆ دۆزیەوە، ئەوا تابوو نیە. لیۆپۆلد بڕیاری سەپاندی بەسەر خەڵکەکەیدا کەهەرچی وەک پێویست لاستیک کۆنەکاتەوە، ئەوا سسزای دەدات، ئەوەی لەم لینکەدا دەیبینت باوکی کچێکی ٥ ساڵانەیە، بەناوی" نسلا، لە گووندی فالا"  کەدەست قاچی کچە ٥ ساڵانەکەی لەبەردەستی خۆیدا داناوە وبیر لە دڕنندەی مرۆڤ دەکاتەوە، دەستدرێژیش دەکەنە سەردایکیشی ودایکیشی دەکوژن، دوایشی وەک حەلاج و ژان دێ ئارک دەیان کۆپڵێنن و دەیخۆن. مێژوو نوسیویە کە ئە دڕنندە جانەوەرە ١٠ تا١٥ ملێۆن کۆنگۆی کوشت، لەماوە ٢٣ ساڵدا.

https://fr.wikipedia.org/wiki/Nsala_de_Wala_dans_le_district_de_Nsongo

ئاینشتاین ئەڵێ حەماقەتی مرۆڤ و گەردوون بێسنوورە، پێموایە کە ئاینشتیان دەبوو دڕنندەیشی بۆ بخستایە سەر، بیهێنە پێشچاوی خۆت باوک دەست قاچی کچە٥ ساڵانەکەی لەبەردەستدا لەسەر زەوی کەوتبێت. کۆنگۆ ٧٥ جار لە بەلجیکا گەورەترە، بەهەموو پێوەرێکیش، کۆنگۆییەکان دەیاتووانی تەواوی سەربازەکانی بەلجیکا لەناوبەرن، کە نیو ملێۆنیشیان نەدەکوژرا و وولاتیشیان تاڵان نەدەکرا، بەڵام نامەعسوم "من عیلاقەم نیە"دەست بەکڵاوی خۆتەوە بگرە با با نەیبا، ئەو کەشەی دروستکرد، لەسەروی هەمووشیانەوە مەلا دەمزێرابەکانی کریستیانی و ئیسلامی، کەوەک مەلا گەوادەکانی وەک مەلا عەلی قەرەداخی ومەلا ئەحمەق پێنجوێنی، بوونە داهۆڵی لیۆپۆلد، خاک وخەڵکیان خەڵتانی خوێن کرد، بە دڵنیای کە کۆنگۆییەکان ئەگەر زمانیزێرابی مەلای ئیسلامی و کریستیانی نەبوونایە،ئەوا بەو ڕەۆشە نەدەگەیشتن کە ١٠ تا ١٥ ملێۆنیان لێبکوژرێت، ملێۆنان چیرۆکی تراژدی وەک دەست و قاچبڕینەوەی کچکەکەی نسلامان نەدەبیست،ئەم ڕۆڵە قێزەونەی پیاوە ئاینیە دەمزێرابەکان، لە بوارە جیاجیاکانی سەربازی و سیاسیەکانیشدا بەدیدەکرێت، بۆ نموونە لەجەنگی جیهانی دووەمدا جەنەڕاڵ " ئیڤان کۆنێڤ" چەندین جار کەوتە زیندانەوە و نزیکیش بوو لەوەی گوولەبارانی بکەن، بەڵام ڕێکەوتەکە وابوو کە گوولەباران نەکرا و لەکۆتایشدا ڕۆڵی مەزنی بینی لەجەنگەکەدا، کەلەکۆتاییشدا،کە سوپای نازیەکان لە مۆسکۆ نزیک بوونەوە، ئەوەبوو "ستالین" ئیڤان کۆنیڤ" ئازاد کرد، لەکۆتای ساڵی ١٩٤٣ سۆڤێت دەیناڵاند بەدەست کەمی خواردنەوە. پێچەوانەی داب و نەریت، هەمیشە سوپاس باربووە بەسەر خەڵکەوە،کەچی ئیڤان کۆنێڤ پێچەوانە توانی بەهاوکاری سەربازەکانی گەنمەکانی "بیلگۆرد" ئەو شارەی کە ئێستا شەڕی ڕوس و ئۆکرانیای بەخەستی لەسەرە، بدورێتەوە، هەروەها بەهاوکاری جەنەڕاڵ  "نیکۆلای توتین، هەروەها جەنەڕاڵ کستەنتین ڕۆکۆسۆفسکی" سوپای نازیەکان ڕاماڵن، سەرەتا لەکوسکەوە، پاشان بێلگۆرد، دوایش خارکێڤ و کێڤ و تا ئۆدێسا، هەروەها ئەوە سەربازی سوپاکەی ئیڤابوو کەئالای سوری سۆڤێتی لەسەر ڕایخ بەرزکردەوە. مەبەستمە بڵێم دەمزێرابیەکان تەنها پایوە ئاینەیەکان نین، بەڵکوو لەهەموو بوارەکاندا بوونیان هەیە.

https://sv.wikipedia.org/wiki/Ivan_Konev

هێشتا دوای زیاتر لە ٧٠ ساڵ قارەمانێتی سوپای سووری سۆڤێتی و ڕزگارکردنی جیهان لە دڕنندەی نازیەت، هێشتا ئەوە هەر مەلا دەمزێرابەکانن کە دەچپێنن بەگوێێ بێ ئاگاکانی وەک بکوژەکەی خواناس وخواناسەکانی دیکەدا، کە شیوعی سواری خوشکی خۆیان دەبن،هەروەها لە زمانی مەدیای دژە شیوعیتەوە بۆ ناشیرینکدنی ستالین و سوپای سووری سۆڤێت، ئەوا هەزاران هەزار ناو ناتۆرە دەخنە پاڵیان، هەر ئەوکاتەی کە کوڕەکەی ساتالین دیل بوو لای نازیەکان، داوایان لەستالین کرد، کە لەگەڵ جەناراڵێکدا دیل بەدیلی پێبکەن،بەڵام ستالین ووتی ئەو سووکایەتیە بە پلەی جەنەڕاڵ، ئێستا زۆرێک ئەڵێن ستالین ١٠ ملێۆن ڕوسی کوشت، مامۆتاسیەکیش ووتی تۆ چۆن پارێزگاری لە ستالینێک دەکەین کە ٥٠٠ ملێۆن تەنها ڕوسی کوشتووە؟! ناسیاویم لەگەڵ سیگانەکاندا هەیە، هێندەی ڕقیان لە ستالینە ڕقیان لە نازیەت نیە، با بڵێین کە سیگانەکان پشتگوێ خراون بێئاگان، ئەی خۆ جاپانیەکان خاوەنی ووڵات وپێشکەووترینیشن، کەچی لەجیاتی ئەمریکا هێندە ڕقیان لە ڕوسیا وسۆڤێتە، بەناوهێنانی تووشی هستریا دەبن، بە هاوڕێەکەی جاپانیم ووت، ئەرێ باشە، سۆڤێت چوو کۆتایی هات، ئەوە ئەمریکا بوو کە بۆمبی ئەتۆمی کێشا بەناکازاکی و هێرۆشیما، نە سۆڤێت و شیوعیەت،٢٠ ساڵ زیاترە، کەئەو گفتوگۆیەمان هەیە، کەچی وەک ئەڵێن لەکەلی شەیتان نایەتە خوارەوە. بۆیە  بکوژی خواناس وەک ئەوەکەسەی کەپەلاماری نەجیب مەحفوزیدا، چەند چەقۆیەکی کرد بەپشتیدا، لەخشتەبران لەلایەن دەمزێرابەکانی وەک مەلا هەڵۆ ومەلا هەڵۆکانی دیکە.

https://www.facebook.com/TahaHalladny/videos/792848552249430

وای دابنێ کڵاشینکۆفێکمان پێیە، ئەگەر تەقەی پێنەکەین، ئەوا بێگوومان کەسیش ناکورێت، بەڵام هەر دامانە دەست کەسانی شەلاتی، ئیتر خواناسەکان، عەبدولخالق مەعروفەکان، نجیب محفوز، فەرج فۆدە، تەها حسین دەبنە قوربانی.

چاو لە جێگای چاو، لووت لە جێگای لووت، یاسای سسزدان و تۆڵە کردنەوەیە، لەهەرسێ کتێبە بە ئاسمانی کراوەکاندا بوونی هەیە، پێغمبەرەکان ئەڵێن ئەمە یاسای خودایە،(بۆیە بیرمەندی هەرە باڵا ئەبوو بەکر ڕازی کتێبەکەی ناونا درۆی پێغمبەرەکان)

https://www.kurdistanpost.nu/?authorid=247

 خودا بۆمانی ناردووە کە ژیان لەسەر زەوی بەم شێوە بەرین بەڕیوە، واتا ئەگەر کەس کەسێکی کوشت دەبێت بکوژە بکوژینە. واتا کرستیان و ئاینی جوولەکەکانیش، بەڵام ئەم بانگەوازە یان ئەم سسزایە لەناو کرستیان و جوولەکە بێدەنگ کراوە، تەنانەت لە ئێرانیشدا کە هەر بن دارێک دەیان مەلا تێدا دەدۆزینەوە، لەهەر هەموو جیهانی ئیسلامیشدا، بوونی نەماوە، هەر چەند ئەو دەقە یاسای حامورابیە کە ڕێک ١٧٨٠ پێش زاین حامورابی نوسیووە، کە فەڕەنساییەکان عێڕاقیان داگیر کرد، ئەم بەردە لوولەیان لەگەڵ خۆیان دزی، ئێستا لە مۆزەخانەی لۆڤەری پاریس پارێزراوە، پێی ئەڵین موسەلەکەی حامورابی. بەڵام ئەو ڕاستگۆیانە ئەڵێ ئەمە یاسای منە، ناڵێیت خوا بۆی ناردووم، کەواتە دەبێت مەلا دەم زێرابەکان بە‌هێزی قۆناغە تفەنگ دابخرێت، ئاخر ئەگەر وابێت غاندی واتەمی هەر هەموو جیهان کوێر دەبێت.   


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە