قازی محەممەد و مەلامستەفای بارزانی بۆ من هێڵی سوورن!

Friday, 14/07/2023, 2:23

3666 بینراوە


تا ئەورۆچەند وتارێکم لەسەرکۆماری مهاباد ودروستبونی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان/ دوای کۆمەڵەی ژیانەوەی کورد/ لەسەر کوردستانپۆست بڵاو بۆتەوە.دوای شەڕی دووهەمی جیهانی گەلێک ئاڵوگۆڕی مەزن لە رۆژهەڵاتی کوردستان ولەئیران ورۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێکهات.کۆتایی شەڕی دووی جیهانی دوونەتەوەی کوردو ئازەری کردە قوربانیی سیاسەتەکانی شوڕەوی وئینگلیز وئامریکا.جگە لەوانەش نە ئێران ونە تورکیە ونە عێڕاق بەوە رازی نەبون کە کورد لە ئێران ببێتە خاوەن ئیرادەی سیاسی خۆی.بۆیە هەم کۆماری مهاباد وهەمیش کۆماری ئازەربایجان لە ماوەی چەند رۆژێکدا لە بەریەک هەڵوەشان ونیزامی پادشآیی لە ئێران لە سەر ناوی بنەماڵەی پەهلەوی هەمیسان سەریهەڵدایە ودەسەڵاتیان گرتەوە دەست.
پرسی کۆماری مهاباد وکەسایەتی قازی محەممەد وکەسانی ناوکابینەی ئەو دەسەڵاتە داییم بۆمن جێگای پرسیاربون.زۆر بەداخەوە لە کاتی هاتنی ئەڕتەشی شڕولاوازی شای ئێڕان هەر چێ بەڵگە ودۆکۆمێنت بووکە لەماوەی یەک ساڵەی تەمەنی ئەو کۆمارەدا کۆ کرابوونەوە،لە توونخانەی حەمامی سەربازخانەی مهاباد سووتێنران!بەواتایەکی دیکە لە بەر ترسی هاتنەوەی ئەڕتەشی شای ئێران ونەبونی ئەزموونێکی ئەو تۆ ئەوەی کە چاندبوومان بە دەستی خۆمان لە ناومان برد!ئەوە یەکێکە لە خاڵە لاوازەکانی کەسایەتی قازی محەممەد وکۆماری مهاباد.لە هیچ کوێی دونیادا ئاڕشیوی دیرۆکی ناسووتێنرێ.کاتیك خەبەری سوتاندنی ئەو بەڵگانە بە قازی گەیشت گووتی:کارێکی باشتان کردوە ئەو بەڵگانەتان لە ناو بردوە!

ئایا راگەیاندنی کۆمار هەڵەبوو؟

من لەسەر ئەو باوەڕەم کە راگەیاندنی کۆماری مهاباد یان کۆماری کوردستان کارێکی نالۆژیکیانە بووە.بۆ؟ وڵاتی ئێران ،وڵاتێکی ستڕآتیژیکەی وهەستیارە لە ناوچەکەدا،چون بەرژەوەندیی زۆر وڵاتی زلهێزی دەخۆی گرتووە.پارچە پارچەکردنی ئەو وولاتە بە قازانجی هیچ لایەک نییە.ئەو سیاسەتە تا ئەوڕۆش هەر بەردەوامە.لەوەش بترازێ،جیهان تازە لە شەڕی ماڵوێرانکەریی دووم نەجاتی ببوو.لەو بارودۆخە هەستیارەدا کام سیاسەت مەداری هوشیارداوای دەوڵەتی سەربەخۆدەکا کە ئەڕتەشی سوور بۆی پێک بێنێ.قازی محەممەد ئەو داوایەی لە باقرئۆف دەبیری حیزبی کومونیستی ئازەربایجان لە شاری باکو کرد.ئەوەیش بە زەردەخەنە جوابی دایەوە!
لە زۆر کەسم بیستووە دەڵێن،نابێ ئەوسەردەم دەگەڵ سەردەمی ئێستا هەڵسەنگێنێ.منیش دەڵێم:ئەگەرئەو سەردەم،ئێستا نییە،ئەدی بۆچی داوای دەوڵەتی سەربەخۆی وکۆماری کوردستان کراوە؟دەڵێن،بەردی گەورە نیشآنەی نەهاویشتنە.چون قورسە وهەڵناگیرێ.وەکی دیکەش ئێران بەرەو دەسەڵاتداریەتی پادشآیی لە لایەن بنەماڵەی رەزاشآی ئیران هەنگاوی دەنا.لە نیزامی پادشآییشداخودموختاری وکۆمارو سەربەخۆیی بەشێک لە کوردستان جێگای نابێتەوە.
ناسیونالیزمی سەقەتی تاقمێک خوێندەواری دەرەوەی وڵات:
بۆ جوابی ئەو پرسیارە ئاماژە بە یەکێک لە سەفەرەکانی قازی محەممەدوهاوڕێیانی دەکەم کە لەسەر بانگهێشتنی باقرئۆف پێکهاتبوو.لە کتێبی،مێژووی مهاباد لە نووسینی رێزدار،محەممەد سەمەدی،لە لاپەڕەی ١٥٣و١٤٥دا ئاماژ بە کتێبی کۆماری ١٩٤٦ی کوردستان لاپەڕەی ٤٧دائاماژە بە یەکەمین سەفەر ودیداردەگەڵ باقرئۆف کراوە.عومەرئاغای عەلی یار کە خۆی یەکێک بووە دەگەڵ قازی بۆچوونی ئەو سەفەرە دەڵێ: دەوڵەتی روسیە بە هۆی ئەوەی لە سەرکەوتنی شۆڕشی ئۆکتۆبردابەرپرسایەتی هەست پێکردوە لە حاند کوردوئازەری نەیویستووە لە داگیرکردنی ئیران وەپاش بکەوێ،دوای داگیرکردنی نیزامیی ئازەربایجان وکوردستان، قەولی بە گەلی کوردوئازەری داوە کە بۆ بەدەست هێنانی خودموختاری بەو دووگەلە یارمەتیان بدا.
بۆیە لە ساڵی ١٣٢٠ هەتاویدا نوێنەرانی کوردستان بۆ دیدارلە شووڕەوی خۆیان ئامادەی ئەو سەفەرەکرد.ئەوسەفەرە لە ژێر چاوە دێریی ژێنڕال سەلیم ئاتا کشیوف بەرەو شاری/ باکو / وەڕێکەوتن. کەسانی بەشدار لەوسەفەرەدا بریتی بون لە:
قازی محەممەد،عەلی ئاغای عەلی یار،ئەمیر ئەسعەد سەرۆک هۆزی دێهبۆکری،قەرەنی ئاغا سەرک عەشیرەی مامەش،حاجی باباشێخ سیادەت،مجیدخانی میر موکری،عەلی خانی نەوزەڕی مەنگوڕ،بایزئاغای عەزیزی گەورک،محەممەد حوسێن خانی سەیفی قازی،رەسێد بەگی هەرکی،زێڕۆبەگی هەرکی،سەرتیپ شکاک،حەسەن تیلو شکاک،حەمزە قادری مامەش،ئەحمەد خانی فاروقی فەیزوڵابەیگی،حەسەن عومەری شکاک،محەممەد ئاغا وسووق قاسملوو/ بابی رەحمان قاسملوو/،محەممەدئەمین فەیزوڵابەیگی،تڕو،کوڕی سەید تەها،قویتاس مامەدی شکاک،عومەرئاغای عولیار.
لەوسەفەرەدا،قازی محەممەد وحاجی باباشێخ وئەحمەد خانی فاروقی لەسەر ئەو باوەڕە بون کە:داوالە دەوڵەتی شووڕەوی بکەن بۆئەوەی کوردەکان بگەنە سەربەخۆیی دەبێ،چەک وتەنانەت سەربازوکەلوپەلی سەربازیی بخەنە بەر دەستیان تا کوردستانی پێ ئازاد بکەن وبگەنە سەربەخۆیی!تۆ بڵیی پێگەی چینایەتی ئەو کەسانە ئیزنیان بدا بۆ چارەسەریی کێشەی کورد تا کۆتایی تێبکۆشن؟باهۆزی رۆژگار ئیسپاتی کرد کە ئەوانە پیاوی چارەسەری نەبون،کۆمار نەما،ئەوانیش نەما!
ناسیونالیزمی سەقەتی خوێندەواری کورد زۆر جار کارەسات دەخوڵقێنێ.لەسەر فەیسبوک ویدئۆیەکی بەرێز هێمن سەیدیم هاتە بەرچاو.لەو ویدئۆیەدا باس لە تێکۆشانی خۆی دەکا لە سەر کێشەی کورد لەسەی مێدیا فارسیەکاندا.لە بەشی کۆتایی قسەکانیدا دەڵێ،جارێکیان یەکێک لە مێدیا فارسەکان بە ناوی / من وتۆ/ بە خراپی باسی مەڕحومی مەڵامستەفای کرد،منیش پێم گووتم ئەوە هێڵی سووری منە کە بزاندووتانە.ئەوانیش داوای لێبوردنیان کرد ومنیش بەخشیمن.بەڵام بۆ جاری دووهەم بە جۆڕیکی نەباش باسی قازی محەممەدیان کرد،منیش پێم گووتن ئەوە جاڕیکی دیکە هێڵی سووری منتان بەزاند،ئیتر بەشداری هیچ بەرنامەیەکی ئێوە نابم.بۆیە هەرچی حەولیان دادەگەڵیان ئاشت نەبوومەوە وبە جێم هێشتن.
خوێندنی مێژوو:
بەرێز هێمن،لە هەندەران زانکۆی خوێندوە وخۆی وەک پسپۆڕی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست وکێشەی کورد بە ئێمە ناساندووە.سەرم سووڕ دەمێنێ کە چۆنی مەلا مستەفاو پاشماوەکانی ناسیوە؟من زیاتر باسی ئەو مەلایە ناکەم کە چی بەسەرکوردی هەرچوارپارچەی کوردستان هێناوە.بۆخۆتان سەرپشک بن.
لە ئاست قازی محەممەدیش هەرئەوەندە دەڵێم:کەسایەتیەک کە داوا لە بیانی بکا دەوڵەتی کوردیمان بۆ دامەزرێنێ وهەرچی ئاغاودەرەبەگ وسەرۆک عەشیرەت وزەویدارە لە خۆی کۆکردۆتە چۆن دەتوانێ کێشەی کورد چآرەسەر بکا؟بەراستی نازانم تاقمێک لە خوێندەوارەکانی کورد کە لە هەندەران دەژین،چۆن رووداوەکانی مێژوومان لێکدەدەنەوە؟
تائەورۆ چەند جارێک داوام لە بەرپرسانی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێڕان کردوە کە کۆنگرەی یەکەمی حیزبەکەیان لە کوێ  پێکهاتوە ،کێ بۆتە بەرپرسی یەکەم وبەرنامەوئەساسنامەی چی بووە،چەند رۆژی خایاندوە؟هەروەها کێ تێیدا بەشدار بووە وزۆر پرسیاری دیکە،هیچ کەس جوابی نەداومەتەوە!بۆ نموونە:
قازی محەممەد،چۆن بۆتە یەکەم سکرتێری ئەو حیزبە؟ چۆن بۆتە سەرک کۆماری،کۆماری مهاباد؟ بەشکوم ئێوە جوابی ئەو پرسیارانەم بدەنەوە.
سەرنج:هیوادارم لایەنگرانی مەلا مستەفاوشەهید قازی محەممەد لە رەخنەکانم زوێر نەبن.من بەچاوی رەخنە دەڕوانمە رووداوە مێژوویەکانی کوردستان وحیزبەکوردیەکان.هەروەها،بۆ بینین وبیستنی قسەکانی کاک هێمن سەیدی لە پەیوەندی دەگەڵ ئەو وتارەدا دەتوانن سەردانی فەیسبوکەکەی بکەن.

تایبەت مەندیی تاقکێک رووناکبیروخوێندەواری هەندەران:

ئیستیش نەمزانی کاک هێمن سەیدی چۆن دەڕوانێتە کۆمەڵەکان ودێمۆکڕارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان کە بەوجۆرە پێیان هەڵدەڵێ ووادەزانێ بۆ داهاتووی رۆژهەڵاتی کوردستان بۆ ئەوە دەبن هیوایان لەسەر هەڵچنی!حیزبی د،ک،ئێران باوەڕی بە دێمۆکڕآسی نییە چون لەناو خۆی حیزبدادەیان جارلێکترازان وجودابوونەوە هەبووە لە سەر بیروڕآی جیاواز.بە تایبەت لە سەردەمی دەسڵاتداریەتیی قاسملوودا.کۆمەڵەکانی هەرئاوا،شەڕی ئەم دواییەی کۆمەڵەکان وکوشتنی دووچەکدارلە لایان بەشێک لەوکۆمەڵەیەی کە سەر بە ع،موهتەدین دەردەکەوێ کە رێبەرایەتی دوارۆژیان بۆ ناکرێ.
زانایەک دەڵێ: رووناکبیران بە تواناترین خەڵكن بۆ خەیانەت.چونکی بە تواناترن بۆ پاساوهێنانەوە!ئەو کاک هێمنەی ئێمەش توانایەکی بەرچاوی هەیە بۆ پاساو هێـنانەوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە