بۆ خانمێکی پاریسی!

Tuesday, 18/07/2023, 22:02

3944 بینراوە


بۆ ئەوینداری وسەوداسەری زانستی زمان رەوانی؟


20 ساڵێک لەمەو بەر، گەر تەمەن بەری چاوی بیرەوەرییەکانمی لێڵ نە کردبێتم، بەری ساڵەکانی نەوەتەکان بوو.
شارێکی گەلێک قەشەنگی رۆژئاوای نزیک پاریس بوو، بۆکاری کۆمپانیاکەی رۆژانە کارمتێدا دەکرد رێمتێی کەوتبوو. 
شارەکە بەبەرزای گردێکی رۆژئاوای پاریسەوەیە. 
ئەو گردەیە ! دەمەو ئێواران یارمەتی زوو رۆژئاوابوون ئەدا، تا کەمێک زووتر باڵی سێبەر بەسەر پاریسدا بکشێنێ.
پەلەم بوو تالەکاردوانەکەوم، بە هەنگاوی درشت دەرۆیشتم، بەرەو بەرزای رێگەم دەبری. هەنگاوی خێرا هەناسەی سوارکردبووم. رۆژێکی هاتاوی مانگی ئایار بوو، لە پڕ سەرم هەڵبری، جەند دە مەترێک مابووم، بگەمە ئاستی، خانمێکی بەژن وباڵا بەرز.
پاپوج نیو پاژنە بەرزی، هێندەیتر لەنجەولاری پڕ مۆسیقا کردبوو. لە پێشمەوە هەنگاوی بۆ سەرەوە ئەنا، لە بەردەمەوە!! جادەی بەرو هەوراز دەبری، گەلێ قەشەنگ خۆی دەنازان ودەردەخست. 
دەستی لەدەستی مناڵێکی بە ئەستەم چوارساڵانەدا بوو. کەمە کەمە لێیان نزیک دەبوومەوە، من بەرەو کار خێرا رەو، ئاوان لەسەر خۆ کەونیساری بەهارانە بە زەوق هێمنی بەهارانەوە ڕەو.
گوێم لە مناڵەکەی بوو بۆ دایکی بەهێمنی لەسەر خۆ، بێ باکانە بەرستەی کورتی فەرەنسی مناڵانە بۆ دایکی ئەدوا:
- "دایکە " یاری هین ومین لەقووتابخانە دەکەین "!
دایکی پێی ووت:
- پێم نەوتی بەپەڵە مەدوێ، هەناسەبدە ، وشەکانت بیر لێ بکەرەوە ئەو کات بیاندرکێنە.
من بۆ ئەوەی لەم گفت وگۆیەی نێوانیان بێبەش نەبم هەنگاوەکانم شلکردنەوە و فرەتر بیستیان بم.
دایک بەهێمنی لەسەر ئاخافتنەکەی بەردەوام بوو:
- گەر هەموو مناڵ ولاوەکانمان وەک تۆ بدوێن، دوو رۆژیتر، ئێمەی دایک وباوکان دەبێت زبانی فەرەنسی لەسەر شانمان، بەرەو گۆرستانی دنیا دێرینە فەوتاوەکان بەرێ بکەین.
- ئەی پێم نەوتی بەفەرەنسی بدوێ، وشەی بێ مانای ئاسانی سەرزارەکی بەکار نەهێنی " هین ومین " مانای چییە؟. 
چ مانایەکی نییە و خۆدزینەوەیە لە وشەی جوانی فەرەنسی.
هەر کاتێک نەویست بەدوای وشەی جوانی فەرەنسیدا بگەرێیت، " هین ومین "ێکی بۆ دادەنێت.
کیژە مناڵەکە زوو زوو ئەیگووت: دایکە گیان ببورە، ئیتر "هین ومین" ناڵێم.
لەوکاتەدا، هەستم کرد، خانمی قەشەنگ!! بەخەنجەر بەر بۆتە بینای هەستیم وهەموو تەمەنی لاویمی لەرزان. ( کتێبەکەی ئەمیللی جانجاک رۆسۆی دایەدەستم).
لە خۆمم پرسی:
- بۆ من لەم گەوهەری سەر زنشتە، تاهەنووکە بێبەش بووم؟.
بریارمدا، ئیتر لەمەودوا وتەکانی خانمە قەشەنگە پاریسییەکە، بکەمە ملوانکەیەک لە وشەی مرواری، تا من مابم لەگەردنی کەم.
بۆ نەتەوەکەم گەران بەدوای وشەی جوان وزانستی زمانەوانیدا، ئیتر ئەڤین وخولیام بێت.
واز لەوشەی هین ، وەەللەی سەری رستە و بەخوا بنی رستە بهێنم.
وەک خانمە پاریسیەکە، من هەروەها زمانی کوردی بەدڵ بپارێزم، وشەی نوێی بۆ بسازێنم.
بەیارمەتی کلیکێ لەسەر ئەم لینکە بکەن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە