کەشتیەکی نوح چیرۆکە یان ڕاستی؟

Saturday, 22/07/2023, 22:43

4602 بینراوە


لەگەڵ هاوڕێیەکی مەسیحیم باسی کەشتی نوحمان کرد..
گوتم ئایا باوەڕت بە کەشتیەکەی نوح هەیە؟ 
گوتی بەڵێ بە دڵنیایەوە..
گوتم چی وات لێ دەکات کە بیر لەوە بکەیتەوە کە دڵنیابیت لە ڕودانی ئەو ڕوداوەی کە لە ئینجیلدا باسکراوە؟
ئەو گوتی مادەم لە ئینجیل باسکراوە من هیچ گومانێکم نیە لە ڕاستی و دروستی باسەکە.
گوتم فەرمو لەگەڵ من بە با بزانیت چۆن بەلاڕێدا براویت!
پرسیارم کرد ئایا ئارک کەشتیەکەی نوح چەند گەورە بوو؟ 
گوتی ٣٠٠ کوب درێژیەکەی بوو،  کەواتە نزیکەی ٥١٠ پێ دەکات..کە دەکاتە ١٥٥ مەتر. هەرچەند ئەو درێژیە زۆر بوە بۆ ئەو سەردەمە.
 
ئێستا کەشتیەکەی نوح بەراورد دەکەین بە تایتانیک، تایتانیک ١٢٠٠ پێ درێژ بوە..واتە ٢،٢ جار لە کەشتیەکەی نوح گەورەتر بوە.
دوای گەڕانێکی بچوک لە گوگڵ دەرکەوت ٦،٥ ملیۆن ئاژەڵ هەیە جگە لە باڵدارەکان و ئاژەڵی ئاوی.
ئێستا زانیمان ٦،٥ ملیۆن ئاژەڵ بونی هەیە، خودا داوای لە نوح کردبو لە هەر جۆرە ئاژەڵێک دو دانە لەگەڵ خۆی ببات واتە نێرو مێ.. کەواتە ئێستا زانیمان کە نوح ١٣ ملیۆن ئاژەڵی لەگەڵ خۆی سواری کەشتیەکە کردوە.

هەرچەندە لە ئینجیلدا لە جێنەسیس ٧، ٢،٣ دەڵێت خودا داوای لە نوح کردوە لە هەر جۆرە ئاژەڵێک ٧ جوت لەگەڵ خۆی ببات..
ئێمە بۆ ئەوەی ئاسانکاری بکەیت بۆ نوح دەڵێین لە هەر جۆرەو جوتێکی بردوە کە دەکاتە ١٣ ملیۆن ئاژەڵ..
وەزنی دوو فیل بە تەنها دەکاتە ١٠ تەن, زەڕافە دانەی ٩٠٠ کیلۆیە..
ئایا دەتوانیت باوەڕ بەوە بکەیت بەلەمێکی دارو تەختە کە گەورەییەکەی تەنها ١٥٥ مەتر بوبێت بتوانێت ئەم هەمو ئاژەڵە و خێزانەکەی نوح لە خۆی بگرێت؟ لە کاتیکدا ئەو بەلەمانە لەو سەردەمەدا ئاوی تێدەچون چونکە مادەی عازلیان نەبوە وەک ئێستا.
پاشان پرسیم چەند ڕۆژ کەشتیەکەی نوح لەسەر دەریا بوە؟ گوتی ١٥٠ ڕۆژ..
کەواتە نوح بۆ ١٥٠ ڕۆژ ئالیک و ئاوی بۆ ئاژەڵەکانیش دابین کردوە کە ژمارەیان ١٣ ملیۆن بوە.. جگە لەوەی کە زۆرێک لە ئاژەڵەکان خۆیان ڕاوچینو گۆشتخۆرن هەمویان پێکەوە لەناو یەک بەلەمدا بون، کورد وتەنی گورک و مەڕ پێکەوە ئاویان خواردۆتەوە.
لەبەر ئەوەی کە باران و تۆفان بو خودا داوای لە نوح کرد کە سەقف بۆ کەشتیەکە دروست بکات و یەک پەنجەرەی هەبێت..
کەواتە ١٣ ملیۆن ئاژەڵ لە یەک پەنجەرەوە هەناسەیان دەدا.. ئەگەر ئەو ئاژەڵانە یەکی یەک لیتر ئۆکسجین هەڵمژن بۆ هەر هەناسیەک دەکاتە ١٣ ملیۆن لیتر ئۆکسجین لە هەناسەیەکدا.. ئەم ١٣ ملیۆن لیتر هەوایە بە پەنجەرەیەکی بچوکدا هاتۆتە ژورەوە پاشان جگە لە بۆنی پیسایی ئاژەڵ و میزی ئاژەڵ...ئەمەش هیچ لۆژیکێک قبوڵی ناکات..
کۆتا پرسرایم لە هاوڕێکەم ئایا چەند کەس لەو ڕوداوەدا گیانیان لەدەست داوە؟
گوتی ٢ بۆ ١٠ ملیار کەس دەبون..
پرسیم ئەی ئایا دوای لافاوەکە ئەم هەمو جەستەیە چی لێ هات بۆ هیچ ئاسەوارێکی نەماوە؟!! گوتی با شوێنی کەشتیەکە دۆزراوەتەوە..هەڵبەتە پرسیاری من لە دو ملیار مرۆڤە بوو چی لە جەستەکانیان هات نەک ئاسەواری کەشتیەک ک کەس نازانێت ئەوە کەشتیە یان بەردی شاخەکەیە.
پێش ئەوەی بیر لەوە بکەیتەوە ئەمە ڕاستە یان درۆ هەمان چیرۆک لە چیرۆکی گەلگامێشدا باسکراوە  کە مێژوەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ٢١٠٠ ساڵ پێش زاین..واتە زۆر پێش ئەو کاتەی کە ئینجل هەبوبێت یان باسی ئەم ڕوداوەی کردوە..
کەواتە ئەم زانیاریانەی سەرەوە نیشانی دەدات چیرۆکی نوح درۆیەو سەرچاوەی چیرۆکەکە لە چیرۆکی گەلگامێشەوە وەرگیراوەو لە سەردەمی سۆمەریەکان نوسراوەتەوە..

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە