موشەکی (شاهد 136) چی گۆڕی؟

Thursday, 24/08/2023, 15:24

3225 بینراوە


وەک دەزانین لەئێستا هەروڵاتێک یان هەرێمێک نەتوانێت چەکی زیرەکی ئاسمانی دروست بکات ئەوا ناتوانێت سەروەری خۆی خاکەکەی بپارێزێت و سوپاکەی لەسنوری خێل و عەشیرەت و عەشایەر دەمێنێتەوە، لەئێستا تەنانەت هەندێک لەمیلیشیا و مافیاکانیش دەستیان گەیشتووە بە فرۆکەی بێ فرۆکەوان و موشەکی فڕیوی زیرەک بەتایبەت مافیاکانی مەکسیک خاوەنی فرۆکەی بێفڕۆکەوان موشەکی زیرەکن.
لێرەدا نامەوێت باس لە تواناکانی موشەکی شاهد 136 ئێران رۆژانە پەیجاکانی سۆشیاڵ میدیا شتی زۆریان لەباڕەوە وتووە بەڵکو دەمەوێت باسی کاریگەریەکانی ئەم موشەکە بکەم لە رووی سیاسیەوە، ئەم موشکە توانی چی بگۆڕێت؟ ئەم موشەکە چۆن توانی هاوکێشە سیاسیەکان بگۆڕێت؟
لەگەڵ یەکەمین جار تاقیکردنەوەی موشەکە خۆ کوژیە ئێرانیە کە بە شاهد 136 ناسڕاوە لەساڵی 2021 کەوتە بەر ڕەخنەی لێکولەری چەک لە ئیسرائیل و ئەمەریکا و هەندێک بەگاڵتەجارییەوە قسەیان لەسەر ئەو موشەکە دەکرد!
پاش ئەوەی ڕوسیا لەشەری ئۆکرانیا بەڕەوپێشچونێکی گەورەی بەخۆی بینی لەماوەیەکی کەمدا ئەمەریکا و بەریتانیا وفەرەنسا و ئەڵمانیا چەندین چەکی ئەنتی تانکی پێشکەوتویان بە ئۆکڕانیا بەخشی ، ئەمەش وایکرد ڕوسیا لەجەنگەکە توشی پاشەکشەکردنێکی گەورە بێت و زۆربەی تانکەکانی لەبەرەی جەنگ تێک شکان ، هەواڵەکانی جەنگ وا بلاو دەکرایەوە کە روسیا لە تێک شکان و هەڵهاتنێکی گەورەدایە. ئەوە فرۆکەی بەیرەقدار بووەتە پاڵەوانی جەنگ لە ئۆکڕانیا ( ئەم زانیاریانە جێگەی گومانبوو چونکە تورکیا پەیوەندی باشی لەگەڵ ڕوسیا هەیە ،ئایا بەڕاستی بەریقەدار بەشداری دەکرد یان چەند فڕۆکەیەکی ئەمەریکی بوو بەناوی بەریقدارەوە بەشداری دەکرد! )
لەئێرانیش خۆپیشاندان و نائاڕامی بڵاوەیکرد، دەنگۆی رووخانی سیستەمی جمهوری ئیسلامی لەلایەن سیخورەکانی ئەمەریکا و ئیسرائیلەوە بەشێوەی جیاواز جیاواز لەناوچەکە پەخشدەکڕا، پەیتا پەیتا سعودیە لەهەوڵی کرینی چەکی نوێبوو لەسەرکەوتنی جەنگ لە یەمەن نزیک بوویەوە. ئێران گەماڕۆ دڕابوو بەشەرێکی ڕاگەیاندی جاسوسی لەلایەن ئەمەریکا و سعودیە و ئیسرائیلەوە تا کار گەیشتە ئەوەی دەوڵەتێکی وەک ئازەربایجان بەشێوەی فەرمی باسی ئەوناوچە ئازەڕییانە بکات کە دەکەونە نێو سنوری ئێرانەوە بەشانازیکردن بە سەرکەوتنەکانی قەڕەباغەوە کەبەڕانبەر ئەڕمینیا تۆماریکرد، وایدەزانی ئێران ئەرمینیا ئەمەش بەپاڵپشتی تورکیا و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بەیرەقدار سەیری شان و شەوکەتی خۆی دەکرد.
لە رووی ئابورییەوە تمەنی ئێرانی بەڕانبەر بە دۆلار ئەمەریکی 100$ بوو بە شەش ملیون تمەن و بەرەو سەڕووتر دەکشا، هەندێک شاڕەزاو ناشاڕەزاش لەبازەڕەکانی دڕاو هەڵهەڵەی ئەوەیان لێ دەدا کە تمەن بەڕانبەر سەد دۆلار تا دە ملیۆن دەڕوات!
لێرەوە وەک لەکەناڵە ڕاگەیاندنەکانی جیهان بڵاوکرایەوە کە ئێران دوو هەزار موشەکی شاهد 136 بە ڕوسیا فرۆشتووە بەلام روون نەکرایەوە ئایا ئێران پارەی وەڕگڕتووە لە روسیا یان لەبەڕانبەردا یان ئەو چەکە تێکشاوەنەی جەنگی ئۆکڕانیای دەوێت کەلەساحەی جەنگ دەستی ڕوسیا کەوتووە و ئێران دەیەوێت کۆپیان بکاتەوە وەک پێشتر چەندینجار ئەم کارەی کردووە یان بەڕانبەر هەڵدانی مانگی دەستکردی (خۆیان ) کەلە بنەکەکانی هەڵدانی مانگی ئاسمانی ڕوسیاوە هەڵدڕا بۆ ئێران بۆ ئەوەی چاودێری سنورەکانی خۆی پێ بکات لەگەڵ خاڵە ستراتیژیەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست!
لە ماوەیەکی کەمدا موشەکی 136 توانی سیناریۆی جەنگ لە ئۆکڕانیا یەکلا بکەنەوە و سنورێک بۆ هێرشەکانی ئۆکڕانیا دابنێن و تەواوی خاڵە ئیستڕاتیجیەکان ئۆکڕانیابکەنە ئامانج، لەنێو شارەکانی ئۆکڕانیا ڤیدۆی شاهد 136 بڵاو بوویەوە کە چۆن بەئاسمانەوەیە بەدوای ئامانجدا دەگەڕێت
لێرەوە هەموو ئەوڕوپا و ئەمەریکا بانگیان لێ بەڕزبوویەوە کە ئێران بەڕدەوام بێت لە پشتگیری کردنی ڕوسیا ئەوا فشاڕە ئابورییەکان قورستر دەکەین.
هەر بە لەگەڵ بڵاوبوونەوەی تواناکانی شاهد 136 ساحەی سیاسی ناوچەکە زۆر گۆڕانکاری سیاسی بەسەردا هات بەبێ ئەوەی کەس بیری بۆ لای ئەوە بچێت کە دەڕهاویشتەی بەکارهێنانی شاهد136 بوو!
ئێستا ئێران بەچەندین ئاڕاستە خۆی تۆکمە دەکات لە بواری موشەک زیرەک و فڕۆکەی بێ فرۆکەوان لەناوەندەکانی بڕیاری ئێران بڕیار دڕاوە زانکۆیەکی تایبەت بەم بوارە بکرێتەوە.
سعودیە کەوتە خۆی چووە ژێر باری ئەو ئاشتیەی کە چین پێشنیاری کردبوو لەنێوان (سعودیە ـ ئێران) کە ئەمەش ئاشتەوایی حوسیەکانی یەمەن و سعودیە بەدوای خۆیدا دەهێنێت، ئەمەش وایکرد نرخی تمەن بەڕانبەر 100$ لە شەش ملیۆنەوە بێتە خوار پێنج ملیۆن.ئێران پێیەکانی لەناوچەکە زیاتر جێگیر بوو، ئیسرائیل و ئەمەریکا ئەمجارەیان بەجدیتر لە کێشەی ئێران دەڕوانن و ڕەنگە لەحیساباتی داهاتوویان شتێک نەمابێت سەبارەت بە ڕووخاندنی ئێران بەڵکو پێویستە ڕێگای ئاشتەوایی لەگەڵ ئێراندا بگڕنەبەر.
رێکەوتن لەگەڵ ئێران دەبێتە سێەمین شکستی گەورە بۆ ئەمەریکا توشی بووە لەماوەی 20 سدا کە؛ 
یەکەمیان: شەری ئەمەریکا دژ بە ئەفغانستان و ڕادەستکردنی وڵاتە دوبارە بە تالیبان.
دووەم: شەری عێراق بەپاساوی چەکی کۆکوژ لەساڵی 2003دا کەلەراستیدا لە پاش سەدام حوسێن چنگێکی لێ نەدۆزڕایەوە ، دواتر هەڵهاتی ئەمەریکا لەشەری دژی تیرۆر لەسالی 2011 لە عێراقدا.
سێیەمین: وا چاوەڕوان دەکرێت ئەمەریکا لە مڵملانێی ئێران پاشەکشە بکات و هاوپەیمانەکانیشی بەگوڕگان خواڕد بدات.
بۆیە گۆڕەپانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ مڵملانێی تورکیا و ئێران بەجێ دەهێلدڕێت کە لەئێستا ئێران بەسەر تەواوی وڵات و هێزەکانی ناوچەکەش سەرکەوتووە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە