برسی کردنی خەڵک، تا چۆک دادان

Monday, 28/08/2023, 21:58

2097 بینراوە


ئەوەی سزای خەڵکی بەکۆمەڵی کوردستان دەدات تورکیایە نەک عێراق. (هەموومان لەبەردەم سزای بەکۆمەڵی ئەنقەرە داین) تورک لەمێژووی دووری میللەتان بەکوردەوە واتە گرانی و قات و قڕی و نەهاتی. تورکیا بونێکی حاشا هەڵنەگری هەیە لەهەموو کوردستان و سی ساڵە جێ پێی خۆی تەواو تێدا قاییم کردیە. لەبوونی کونسوڵخانەو سەدان پێگەی عەسکەری و کۆنترۆڵی ئاسمانی و هەزاران ئۆفیسی تیکیت و کافێ و ڕێستورانت و کۆگاو مزگەوت و پیاوانی ئایینی و گروپی گەشتیاری و فرۆکەخانەکان. هەتا وەک ئەوەی باس دەکرێ بوونی ناوەندێکی هەستیاری ئاژانسی هەواڵی موخابەراتیش لەسەری ڕەش. دیارە لەو سی ساڵەی ڕابردوو، تورکیا دەزانێ چی لێرە دەگوزەرێ. لەبیرکردنەوەی کوردانەی خەڵک و هاوسۆزی زۆربەی خەڵک لەگەر قەندیل کەئەوە هێڵی ترسناک و سوورە لای وان. ئەوەندەی پێی کراوە تەنیاو تەنیا ماڵبەتی بارزانی پارتی و هەندێک لایەنگرانی حیزبە هاوسۆزە ئیسلامیەکانی وەک یەکگرتوو بۆخۆی ڕابکێشێ. چاک دەزانێ، تەواوی خەڵکی کوردستان دوورە لەئەجێندای خۆ سڕینەوەی کوردانە بەویستی تورکیا. لەبۆیە، هەموو ئەو سزایانەی لەسەر خەڵک هەیە ڕاستەوخۆ لەڕێگای فشارەکانی تورکیاو ئاژانسی میتە بۆسەر خودی بنەماڵەی بارزانی لەبەرتەسک کردنەوەی ئازادیەکان و فەلەتانی ئەمنی و پێنەدانی تەواوی کارەباو نەبوونی نەوت و بەدرەنگخستنی مووچەو پێنەدانی. تەنیا بۆ چۆک دانی خەڵکە بکەونە بەر فشاری داگیرکاری تورک. وەک دیاریشە لەو گێژەنەی نەبوونی مووچە، کەچی داوای یەک ملیارو سێسەد ملیۆنی قەرەبوی زیانەکانی هەناردەی بەدزی نەوتی کوردستانە کەبەپارەی خەڵک بیدەنەوە بەغدا. لەجیات ئەوەی لەونەبوونیە کوشندە هاوکاری دۆستەکانی بکات لەشیمالی عێراق! دەنا بەغدا زیاتر لەپێویست هاوکاری حکوومەت و خەلکی کوردستان بووە لەجێبەجێکردنی ڕاسپاردەکانی دەرهەق بەمەوادی تەموینی مانگانەو ڕایی کردنی کاری پاسپۆرت و کارتی نیشتیمان و ڕێکاری فڕۆکەخانەکان و چاوپۆشی لەهەموو کەموکوڕی و دزیە بەئاشکرایەکانی ئێرەش کردووە. بەڵام حکوومەتی هەرێم بێ ویستی تورکیا ناتوانێ یەک هەنگاو بێتەپێش لەخزمەت کردنی هاوڵاتیانی خۆی. لەبۆیە، لەبەر هەڵوێستی کوردانەی خۆمان هەرهەموومان لەبەردەم سزای بەکۆمەڵی ئەنقەرەداین.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە