‌‌ڕۆژێکی ڕەشی دیکە

Thursday, 31/08/2023, 15:06

2677 بینراوە


ئەمڕۆ  ئەو ڕۆژە شوومەیە لە مێژووی کوورددا وێنەی کەمە چونکە هێزێک هانای بۆ نەیاری  سەرسەختی کورد برد
بۆ ئەوەی هاوکاری بکات لە ڕاوەدونانی هاوزمانەکەی خۆی هێزەکەش پارتی بوو
ئێستاش پارتیەکان شانازیی بەو ڕۆژە شوومەوە ئەکەن کە ئەویش 31 ئابە.  ئەو ڕۆژە هەقە بەم ناوانەوە ناو بنرێت:
- ڕۆژی نووسینەوەی خیانەت 
- ڕۆژی ئاوارەیی و دەردەسەری بۆ  کورد.. 
- ڕۆژی کۆتاییهێنان بە قۆناغی خەباتی ڕەواو شەرعێتدان بە داگیرکاریی !!
- ڕۆژی پشتکردنە هەڵەبجەو ئەنفال 
- ڕۆژی فەرامۆشکردنی چوار هەزار گوندی خاپوور کراوو
- ڕۆژی پێشکەشکردنی ئێسک و پروسکی ئەنفال کراوان بە ڕژێمی پێشوو 

31 ئاب جگە لەوەی پارتی و بارزانی دووبارە سەدامی هێنایەوە سەر خاکی کوردان و  تەنەزولی بۆ کرد هەروەها لەگەڵی ڕێکەوت کە بێدەنگیش ببن لەسەر کۆیی گشتی ئەو کارانەیی کە ڕژێمی پێشوو بەرامبەر کورد کردی بەڵێنیشی پێدا هەموو مەلەفەکان ون بکا بۆیە تا  ساڵی 2003 ئەو بنەماڵەیە بە یەک دێڕ باسی ئەو هەموو نەهامەتیەیی نەکرد ،،،
لەو ڕۆژە شومەدا تەنانەت  پشتیان کردە  خێڵ و حیزب و بنەماڵە....
 چونکە ڕۆژی حەشری کوردایەتی و قیامەتی پێشمەرگایەتی بوو ،،،،،
ڕۆژی خەساندنی چەکی شەرەف و رۆژی هەڕاجکردنی قیەم و  بەهاکان بوو !!
هەرچەندە لە مێژووی پارتیدا هەمیشە کاری لەو شێوەیە لە پیشینەی کارەکانیان بوەو تا ئەمڕۆش بەردەوامن !
لە هەرشوێنێکی ئەم سەرزەمینە جگە لە کوردستان ئەو کارە بکرایە ئەوا سەرجەم بەرپرسەکانی ئەو کارە  ڕووی نەئەبوو بۆ هەمیشە بێنە  ناو خەڵک یاخود لە ڕاگەیاندنەوە ڕوخساری بێزارویان نیشانی میللەت بدەن  یا ئەبوایە  زیندانی هەتا هەتایی بکرانایە
لەو کاتەشدا حەمەی حاجی محموود پێش ئەوەی ببێ بە پارتی و هاوئاوازی عەیاری 24 وتی ئەوەی پارتی لە 31 ئاب  کردی هیچ داگیرکارێ پێی نەکردووین بەڵام ئەوان کردیان
مایکڵ ڕۆبن ڕۆژنامەنوس و نوسەری  ئەمریکی،، ئەڵێ هەرکەسوو لایەنێک لایەنگری کورد نەبێ ئەوە دۆستی پارتیە!!
بیل کلیتۆن ئەڵێ ئەوەی بارزانی بە گەلەکەی خۆی کرد لە 31 ئابدا ئەگەر من بمکردایە ئەوا پێش ئەوەی گەلەکەم لەناوم بەرێت  پاسەوانەکانم لەناویان ئەبردم 
بەڵام ئێستاش دوای  زیاتر لە 27 ساڵ بەسەر ئەو کارەساتە ڕەشەدا لە بری داوای لێبورد کردن کەچی شانازیشی پێوە ئەکەن و ئێستاش بەردەوامن لەسەر ئەو ڕێچکەیە بەڵام بە فۆڕمێکی ترو شێوازێکی تر
ئێستاش کە 27 ساڵ تێپەڕ ئەبێ ئەوەی ئەو خیانەتەی کرد ئێستا حاکمی موتەڵەقی ئەو هەرێمەیە!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە